یەجەوەکە دژی زرێپۆشێک چالاکی ئەنجامدا

یەکینەکانی یەجەوەکە، کە ماوەیەک پێش ئێستە دامەزراندنی خۆیان ڕاگەیاند، لەسەر ڕێگەی ئەدەنە-مێرسین لە خاڵی پشکنینی ناسنامە زرێپۆشێکی تیپی ئەقرەب کردە ئامانج.

یەکێتیی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) کە ١٧ ی ئەیلول دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند، لە ٢٤ ی ئەیلول، لەسەر ڕێگەی ئەدەنە-مێرسین دژی زرێپۆشێکی تیپی ئەقرەب دەوڵەتی تورک کە ڕاگرتن و فشاری دەروونی دەکردە سەر گەل، چالاکیان ئەنجامدا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە ٢٤ ی ئەیلول کاتژمێر ٩:٤٠ پاشنیوەڕۆ، یەکینەکانمان هێرشیان کردە سەر زرێپۆشێکی تیپی ئەقرەب کە بەردەوام لەسەر ڕێگای ئەدەنە-مێرسین دەوەستا، ناسنامەکانیان دەپشکنن و لە ڕووی دەروونییەوە فشاریان خستۆتە سەر گەلە وڵاتپارێزەکەمان، چالاکیەکە لەلایەن یەکەکانمانەوە بەڕێوەچوو. ئەو زرێپۆشەی کە بەرکەوتووە بۆ ماوەیەک لە هەرێمەکە وەستا و کاتێک تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتنە هەرێمەکە لەوێ کشایەوە. لە ئەنجامی ئەم چالاکییەدا یەکینەکانی ئێمە بە سەلامەتی هەرێمەکەیان بەجێهێشت. ئەو چەتانەی لە شارە گەورەکانی تورکیادا بەم جۆرە دژی گەلی بێ پاراستن و وڵاتپارێزمان دەجووڵێنەوە، ئێمەش لەسەر ئەم بناغەیە وەڵامی توندیان دەدەینەوە. بانگەوازمان بۆ گەنجە وڵاتپارێزەکان و گەلەکەمان  لە شارە گەورەکانی تورکیا ئەوەیە، گرنگ نییە دوژمن لە کوێیە، هەروەک چۆن مەزڵوم دۆغان ئەو ڕۆژە تاریکانەی بە ئازادی گەلی کورد ڕۆشن کردەوە، با بە بەڵێنی هەڵگرتنی ئاڵای ئازادی کە ڕادەستی ئێمە کرا، درێژە بە تێکۆشانمان بدەین. کاتی بەجێگەیاندنی بەڵێنمانە بە شەهیدان".