یەکێتیی ئەوروپا لە دوای هێرشەکان لە فەرەنسا و نەمسا رێوشوێنی توندی لە دژی ئیسلامی توندڕەو گرتەبەر.
یلڤا جۆهانسۆن کۆمیسەری کاروباری ناوخۆی یەکێتیی ئەورپا لەبارەی هێرشەکانی سەر فەرەنسا و نەمسا بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسای راگەیاند، "ئەو هێرشانە لە دژی بەها و نرخەکانی ئەوروپا بوون. هاووڵاتییانی ئەوروپا لە هیچیەک لە دەوڵەتە ئەندامەکاندا ناتوانن تەنها خۆیان وەڵامی ئەو هێرشانە بدەنەوە و لە دژیان بوەستنەوە، بۆیە پێویستی بە کار و هەماهەنگیی هاوبەش هەیە".
جۆهانسۆن راشیگەیاند، "دەبێت ئێمە پێکەوە کار بکەین، دانوستاندن و گۆڕینەوەى زانیاری باشتر لەوەى ئێستا ئەنجام بدەین. پێویستیمان بە هاوکاریی بە هێز هەیە، چونکە بۆشایی هەیە".
بڕیاری "بەرنامەى نوێی بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر" لە ٩ی کانوونی یەکەم پێشکەش بکرێت بۆ ئەوەى کاری پێ بکرێت.
ژ.ت