یڵماز تونچ: داواکاری بنەماڵەیی بۆ چاوپێکەوتن هەڵدەسەنگێنین!

وەزیری داد یڵماز تونچ ڕایگەیاند هەڵسەنگاندن بۆ داواکاری بنەماڵەیی بۆ دیداری ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی دەکەن.

پەیوەست بە داواکاری بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ دیداری ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمراڵی یڵماز تونچ قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ئەو داوکارییانە هەڵدەسەنگێنن.

وەزیری داد یڵماز تونچ دەربارەی ئەو بابەتە ئەمەی گوت: "بۆ چوارەم چاوپێکەوتن نا (چاوپێکەوتنی شاندەکەی ئیمراڵێ) بەڵکو بۆ چاوپێکەوتنی بنەماڵەیی دواکارییەک کراوە. ئەم دواکارییە هەڵدەسەنگێنین. پیشتریش عومەر ئۆجالان هەڵسەنگاندنی کردبوو. ئەمەش بابەتێکە لە چوارچێوەی یاسا، لە چوارچێوەی مافی حوکمدراواندا هەڵدەسەنگێندرێت."