ئەندامانی بنەماڵەی شەنیاشار لەسەر مەزارەکانیان یاد کرانەوە
لە پیرسوس لە حەوتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیەکەدا لە سەر گۆڕەکانیان عادل، ئەسڤەت و جەلال شەنیاشار بە بیرهێنرانەوە. لە مەڕاسیمی یادکردنەوەکەدا جەخت لە بونیاتنانی ئاشتی و دادپەروەری کرایەوە.
لە پیرسوس لە حەوتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیەکەدا لە سەر گۆڕەکانیان عادل، ئەسڤەت و جەلال شەنیاشار بە بیرهێنرانەوە. لە مەڕاسیمی یادکردنەوەکەدا جەخت لە بونیاتنانی ئاشتی و دادپەروەری کرایەوە.
لە ١٤ حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا لە لایەن پاسەوانەکانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە ئەسڤەت شەنیاشار و منداڵەکانی عادل و جەلال شەنیاشار تیرۆرکران. ئەندامانی بنەماڵەی شەنیاشار لە حەوتەمین ساڵیادی تیرۆرکردنیاندا لەسەر گۆڕەکانیان بە بیرهێنرانەوە. مەڕاسیمی بیرهێانەوەکە لە گۆڕستانی ئاسری لە ناوەندی پیرسوس ئەنجام درا، دایکی ئەمینە شەنیاشار، پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕحا فەرید شەنیاشار، هاوسەرۆکی شارەوانی خەلفەتی، سانیە بایرام، بەڕێوەبەرانی دەم پارتی و دەپەبە و چەندین کەسی دیکە بەشداری مەڕاسیمی یادکردنەوەکە بوون.
لە دوای خولەکێک لە ڕێزگرتن لە شەهیدان، هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕحا نیهاد دەمیربیلەکلی قسەی کرد و گوتی: "لە پێش چاوی هەموو جیهان باوکێک و دوو کوڕی تیرۆرکران. جیهان لە ئاستییدا بێدەنگ بوو. ئەنجامدەرانی دادگایی نەکران. هەمیشە پشتگیری ئەو دایکەمان کردووە کە داوای ماف و دادپەروەری دەکات، لە پشتگیریش بەردەوام دەبین. ئازاری دایکەکان ئازاری ئێمەیە."
هەروەها پەرلەمانتاری دەم پارتی فەرید شەنیاشار کە لە هێرشەکەدا باوکی و دوو برای لە دەستدا و خۆشی بە برینداری ڕزگاری بوو، گوتی: "بنەماڵەکەمان ڕووبەڕووی کۆمەڵکووژیی بوویەوە. ئەم کۆمەڵکووژییە لە دژی هەمووکەسێک ئەنجام درا. لە دوای کۆمەڵکووژییەکە پارتەکەمان و گەلەکەمان لە تەنیشتمان وەستان. ئەمە هێزی پێ بەخشین. لەگەڵ دایکم پێنج ساڵە بۆ دادپەروەری تێکۆشان دەکەین. بەبێ ئەوەی ڕابردوومان لە بیربکەین، بۆ ئاشتی بەرخۆدان دەکەین. دەبێت هەمووکەسێک بۆ ئەمە هەنگاوە بنێت. بۆ ئاشتییەکی شکۆمەندانە ئامادەین."
لە دوای قسەکان گوڵ لەسەر گۆڕەکان دانرا.