ئەنقەرە و بەغداد ڕێککەوتنێکی هاوبەشیان واژۆ کرد

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دوای کۆبوونەوەیەک لە ئەنقەرە ڕایانگەیاند کە ڕێککەوتنێکی هاوبەشیان واژۆ کردووە.

چوارەمین کۆبوونەوەی میکانیزمی ئەمنی باڵای تورکیا و عێراق لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو. دوای کۆبوونەوەکە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان لەو بارەیەوە ئەنجامدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە پرسەکانی "ئەمنیەتی سەربازی" کردووە و ڕێککەوتنێکی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵاتان واژۆ کراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: " لە نێوان تورکیا و عێراق دا لە دژی تیرۆر لە بەغداد ناوەندێکی هاوبەشی ئەمنی دادەمەزرێت و لە بەعشیقە ناوەندێکی مەشق و هاوکاری هاوبەش دەکرێتەوە."