ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە گروپێکی دویسبۆرگن

چالاکوانانی ئەم هەفتەیەی ئێشکگری بۆ ئازادی ئەندمانی نەجەدەکەن لە دویسبۆرگ. گروپەکە بانگەوازیان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان و نۆکەری بڵاو کردەوە.

چالاکیی ئێشکگریی ئازادی لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە بە "دەستپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکردووە و ئێستا چالاکییەکە لە هەفتەی ٥١٦هەمیندایە.

ئەم چالاکییە، کە لە ساڵی دەیەمدایە هەموو هەفتەیەک لەلایەن کۆمەڵێک کورد و دۆستەکانیانەوە لە ئەوروپا بەڕێوەدەچێت. ئێشکگرانی هەفتەی ٥١٦هەمینیش ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە /(NCDKن لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا.

حەیدەر فەرگیل، ئۆزگور ڤارتۆ، ئیسماعیل مین کارا و شەریف ئەرسۆی گروپی ئەم هەفتەیەی چالاکیی ئێشکگرین.

حەیدەر فەرگیل بە ناوی ئەو گروپەوە ڕایگەیاند، ئەوان بە دروشمی "خاوەنداریکردن لە ڕێبەرایەتی خاوەنداریکردنە لە کوردستان" دەستیان بە چالاکیی ئێشکگرییەکەیان کردووە و وتی: "ئێمە لە پرۆسە و قۆناغێکی قەیراناوی و هەستیاریداین".

فەرگیل باسی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی عێراق بۆ سەر شەنگال کرد و ڕایگەیاند، گەلی کورد بە تێگەیشتن لەم قۆناغە هەستیارە لە هەموو شوێنێک چالاکی ئەنجام دەدەن.

حەیدەر فەرگیل ڕاشیگەیاند، تاوەکو ئازادبوونی گەلی کورد چالاکی ئەنجام دەدەن و وتی: "پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەردەوامە".

فەرگیل ئاماژەى بەوەشکرد، هێرشە داگیرکارییەکان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی گەریلاکان و هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ داگیرکەران، بەردەوامبوونی ئەو پیلانگێڕییەیە.

حەیدەر فەرگیل باسی ئەوەشیکرد، گەلی کورد ڕۆڵەکانیان و گەریلاکانیان بەتەنیا جێناهێڵن و هەمیشە پشتیوانییان لێدەکەن و وتی: "ئەوروپا هەڵوێستێکی کەڕ و کوێر و لاڵ پیشان دەدات و ئێمە بە چالاکییە سیاسییەکانمان دووڕوویی ئەوروپا ئاشکرا دەکەین و بە هەموانی نیشان دەدەین".

ژ.ت