ئێشکگری دادپەروەری: بە یەکێتی دەتوانین گۆشەگیری ئیمراڵی بشکێنین

لە ئێشکگری دادپەروەری دووپات کرایەوە، گۆشەگیری ئیمراڵی قەیرانەکانی وڵاتی زیاتر کردووە و گوترا: "ئێمە بە یەکێتی دەتوانین گۆشەگیری ئیمراڵی بشکێنین".

لە ئامەد بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتیوانی بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوان (توای- دەر)، لە مێرسین بە پێشەنگایەتی (توای-دەر چوکرۆڤا)، لە ئەدەنە بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتیوانی بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی ئاکدەنیز، لە وان بە پێشەنگایەتی (توای-دەر)، لە چوارچێوەی هەڵمەتی «ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد»، ئێشکگریی دادپەروەری دەستی پێ کرد و هێشتاش بەردەوامە.

ئەمینە ئاتاک کە ڕۆڵەکەی لە زیندانە، لە گەڤەرەوە سەردانی چالاکییەکەی وانی کرد و تیشکی خستەسەر گرنگی چالاکییەکە. فەوزی ئۆزۆنای سڵاوی لە چالاکییەکە کرد و گوتی: "هیوادەخوازین چالاکییەکە ببێتە مایەی چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان".

باوکی زیندانی عادل پالا، حەسەن پالا، باوکی زیندانی ڕەمەزان یکار، تەمەر یەکار، هەروەها موحەمەد ئۆزدەمیر بەشداری چالاکییەکە بوون، پشتیوانیان بۆ چالاکییەکە دووپاتکردەوە، ڕایانگەیاند بە پشتیوانی زیاتری چالاکییەکە گۆشەگیری دەشکێت.

لە چالاکییەکەی مێرسین، هاوسەرۆکی (توای- دەر)، ئەرگین ئاڵتونتاش، سڵاوی لە ژنە مانگرتووەکانی زیندانی تاراسۆس کرد و بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکە.

وتەبێژی مەجلیسی ڕەنجدەرانی مێرسین، نورەدین ئۆزدەمیر، ڕایگەیاند سیاسەتی شەڕ و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قەیرانەکانی وڵاتیان زیاتر کردووە، هۆکاری سەرەکی قەیرانی ئابووری گۆشەگیرییە.

چالاکییەکەی ئەدەنە، ١٠ ڕۆژە بەردەوامە، نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسییەکان بەشداربوون، باسی سەرەکی چالاکییەکە گۆشەگیری بوو.

چالاکییەکەی ئامەد لە بینای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم- پارتی) لە ناوچەی ڕێزان بەردەوام بوو.

دایکی گوڵستان ئال، ئەمینە ئال، گوتی: "تا ئازادبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکییەکەمان بەردەوام دەبێت. پێویستە هەمووان خاوەندارێتی لە چالاکییەکە بکەن".

لە چالاکییەکەدا درووشمەکانی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرانەوە.