چالاکییەکانی ئێشکگریی دادپەوەری بۆ پشتگیری مانگرتن لە خواردنی زیندانەکان لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد لە ئامەد و وان و ئەدەنە و مێرسین بەردەوامە.
لە چالاکییەکەی مێرسین، ئەندامی مەجلیسی دایکانی ئاشتی، مەریەم ئەربەی، گوتی: "پێویستە زانیاری دەربارەی ڕێبەرمان وەربگرین. پێویستە دەوڵەتی تورکیا هەنگاوێک بهاوێژێت. گۆشەگیری لە کەسێتی ڕێبەرێتیدا لەسەر هەموو کوردان بەردەوامە. ئێمە ئەمە قبووڵ ناکەین و تێدەکۆشین، تا بەدیهاتنی ئازادی لە تێکۆشان بەردەوامین".
هاوکات چالاکییەکە لە ئەدەنە بە بەشداری پارت و لایەن و کەسێتییەکان بەردەوام بوو، لە چالاکییەکەدا، دایکی ئاشتی، نەجلا کۆجامان، ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەشێوەی جەستەیی ئازاد ببێت و بانگی لە هەمووان کرد بەدەم چالاکییەکەوە بێن.
بەهەمانشێوە چالاکییەکە لە وان بەردەوام بوو، لە چالاکییەکەدا، بەردەوام درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزدەکرانەوە. سەرۆکی لقی وانی سەندیکای خانەنشینان، گوتی: "تا ڕوخاندنی فاشیزم و هەڵگرتنی ستەم لە زیندانەکان، تێکۆشان بەردەوامە". ئەندامی دایکانی ئاشتی، پەرێشان ئەسڵان، سڵاوی لە بەشداربووان کرد و گوتی: "پاڵپشتی زیندانییە مانگرتووەکان دەکەین".
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوان (توای-دەر)، چەتین ئویار، گوتی: "هەڤاڵەکانمان لە ١٠٦ زیندان لەپێناو بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە. ئەم مانگرتن و ئێشکگری دادپەوەرییە بۆ ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان دەستی پێ کردووە. وەک ڕێکخراوەکان و گەلی کورد تا ١٥ ی شوبات درێژە بە چالاکییەکە دەدەین. داوا دەکەین هەمووان ببنە دەنگی ئەم تێکۆشانە".
چالاکی ئێشکگری دادپەوەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد، لە بینای پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) لە ناوچەی ڕێزانی ئامەد بەردەوامە. بەشداربووان یەلەکەیان بە نوسینی "گۆشەگیری دژی تاوانی دژی مرۆڤایەتییە" پۆشیبوو.
لە بیناکەدا، پانکارتی "بۆ دادپەروەری، گۆشەگیری دەشکێنین، بۆ ئاشتی جڤاکی دەبینە دەنگی زیندانەکان" و "لە دایکە قارەمانەکانەوە، هەزار سڵاو لە زیندانەکان، ئێمە بە هێزی خۆمان گۆشەگیری دەشکێنین و ژیانی ئازاد بونیاد دەنێین" هەڵواسران. دایکان بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" پشتگیری خۆیان بۆ چالاکی مانگرتن لە خواردنی زیندانییەکان دەربڕی.