ئەو هونەرمەندانەی لە ئاهەنگەێکدا گۆرانی کوردیان چڕی، خرانە زیندان

ئەو هونەرمەندانەی لە ئاهەنگێکدا گۆرانی کوردیا چڕی، بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" خرانە زیندان.

دووپاتکرایەوە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتدان، پۆلیس و بە تۆمەتی "چڕینی گۆرانی سیاسی" هەڵیکوتایە سەر ئاهەنگەکان لە ٣ گەڕەکی جیاوازی جولەمێرگ. بەپێی زانیارییەکان، لە ئاهەنگەکەی گەڕەکی سومبولدا هونەرمەندانی خۆجێی و خاوەنی ئاهەنگەکە بە پاساوی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" دەستبەسەرکراون، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بۆ ئیفادەدان بانگی کامێرامانی ئاهەنگەکە کراوە.

لەو ٧ کەسەی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی جولەمێرگ ئیفادەیان داوە، خاوەنی ئاهەنگەکە ک. د. و کامێرامانی ئاهەنگەکە پاش کاروباری ئیفادەدان ئازادکران، ئەندامانی گرووپی مۆسیقای "گرووپی ئۆزگون" بۆ ئیفادەدان بە داواکاری گشتی ڕەوانەی دادگا کرا.

داواکاری گشتی ئەندامانی گرووپەکەی بە ناوەکانی ن. ت. ، ب. و. ، ئ. ئا.، ئا. ع.  ت. بە داخوازی گرتن ڕەوانەی دادگای سزای سوڵحی جولەمێرگ کرد، دادگا پاش لێکۆڵینەوە بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" بڕیاریدا بە زیندانیکردنی هونەرمەندەکان .