یونسکۆ: سێ شوێنەواری مێژووی عێراق مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە

سێ شوێنەواری مێژووی و کەلتوری عێراقی لە لیستی یونسکۆن بۆ ئەو شوێنانەی کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.

سەرۆکی ناوەندی ستراتیژیی مافی مرۆڤ لە عێراق، فازل ئەلغەراوی دووپاتیکردەوە کە عێراق خاوەنی ١٥ هەزار و ٢٥٠ شوێنەواری مێژوویی و کلتورییە، کە ژمارەیەکیان لە لیستی میراتی کەلتوری جیهانیدا تۆمارکراون.

ئەلغەراوی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، یونسکۆ ژمارەیەک شوێنەواری لە عێراق تۆمارکردووە وەک میراتی کولتوری، کە بریتین لە ئاشوور شاری دێرینی بابل، شاری تاڵاوە دێرینەکانی سامەرا، شاری ئەلحەزر و قەڵای هەولێر.

ئەلغەراوی ئاماژەی بەوەش کرد، یونسکۆ حەوت وڵاتی عەرەبی خستۆتە لیستی میراتی جیهانی کە شوێنەوارەکانیان لە مەترسیدایە کە بریتین لە عێراق، سوریا، یەمەن، فەلەستین، لیبیا، لوبنان، میسر.

هەروەها لە درێژەی قسەکانیشدا ناوبراو گوتی: "ئەو لیستەی یونسکۆ بڵاویکردۆتەوە کە تێیدا ئاماژەی بەو شوێنانە کردووە کە مەترسییان لەسەرە لەنێوانیاندا ناوی شاری ئاشوری مێژوویی و شاری سامەرای مێژووی و شاری ئەلحەزری تێدایە".