پەرلەمانتاری شڕنەخی پارتی چەپی سەوز نەورۆز ئویساڵ قسسەی بۆ ئاژانسەکەمان (ANF) کرد و ئەوەی خستەڕوو کە گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان راستەوخۆ بە پەیوەندی بە سیاسەتی ناوخۆیی تورکیا و یاسایی ناوخۆیی و هەروەها ئەو رۆڵەوە هەیە کە هێزە نێونەتەوەییەکان بە تورکیایان بەخشیوە. ئویساڵ وتی، "لەم ساڵانی رابردوودا و دوای دەستپێکردنی راپەڕینی شۆڕشگێڕی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە سەرهەڵدانی گەل بوو، ئەمەش دەرفەتی بۆ چەسپاندنی پاڕادیگمای بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان رەخساند، بەڵام لەبەرامبەر ئەوەدا مامەڵەیەکی سیاسی کرا. ئەو گۆشەگیرییە ٢٤ ساڵەیەی کە بەسەر عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە، گۆشەگیری رەهایە کە دوای قۆناغی ٢٠١٣-٢٠١٥ قورستر کراوە، ماوەی ٢٧ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە وەرناگیرێت و لە سەرووی ئەوەشە قۆناغێکی زۆر دژوار لەئارادایە".
سیاسەتی شانتاژ و سەرانەسەندن بەڕێوەدەبردرێت
نەورۆز ئویساڵ هێمای بۆ ئەوەش کرد کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سیاسەتی تورکیا و سیاسەتی چارەسەریدا پێگەیەکی یەکلاکەرەوەی هەیە و بەم جۆرە بەردەوام بوو: " هەم لە سەر سیاسەت، هەم لە سەر گۆڕانکاری یاسایی، سیاسی و سەربازی یەکلاکەرەوەیە. لەبارەی دادگەری، یاسادانان و بەڕێوەبەری خاوەن کاریگەرییەکی یەکلاکەرەوەیە. مامەڵەی تورکیا لەگەڵ پرسی کورد لە بابەتی چارەسەریدا کە ئایا سیاسەتی شەڕ دەبێت یاخود دیموکراتیکبوون هەڵدەبژێردرێت، ئەمە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئۆجالان و لە گۆشەگیریدا بەدیار دەکەوێت".
نەورۆز ئویساڵ بەبیری هێنایەوە کە زیاتر لە ٢٧ مانگە بە هیچ جۆرێک زانایری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان بە دەستناهێندرێت، ٦ مانگ جارێک بڕیاری قەدەغەی دیدار لەگەڵ پارێزەران دەسەپێندرێت، سێ مانگ جارێکیش بە پێی سزای دیسپلین قەدەغەی دیدار لەگەڵ بنەماڵە دەسەپێندرێت و لەو رووەوە وتی، "ئەمە هەمووی بە شێوەی سیستماتیک بەڕێوەدەچێت. لە سەرووی ئەوەی دۆخێکی ساسایی بێت، سیاسیە، هەوڵێکە بۆ ئەوەی وەک ئامرازێک بەکاربهێندرێت. هەوڵ دەدەن وەک شاژتاژ و سەرانە سەندن بەکاریبهێنن. هەم لە سەر ئیرادەی کەسیی بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان وەک دیلێکی سیاسی شانتاژ دەکرێت، هەمیش لە بواری سیاسەتی گشتیی تورکیادا بەڕێوەبردنی سیاسەتی کورد یاخود بەلاڕێدابردنی ئەو سیاسەتە، لە رێگەی گۆشەگیرییەوە چەواشەکاری، دۆخی سیاسی و شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبرێت. لە گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانیش دژوارتر، لە دژی کەسایەتی ئەو سیاسەتی شەڕی تایبەت و چەواشەکاری بەڕێوەدەچێت، لە هەمان کاتدا گۆشەگیری لە سیاسەتەکانی پەیوەست بە زیندانەکان، کۆمەڵگا، سیاسەت، یاسا، ژنان و گەنجان یەکلاکەرەوەیە. لەبەر ئەوە گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان سیاسەتی پەیوەست بە چارەسەری پرسی کورد و سیاسەتی تورکیا دیاریدەکات. بەرپرسیارێتی سەرەکی ئەوەیە کە ئەمە بەو جۆرە پێناسە بکرێت، وەڵام بدرێتەوە و لە دژی ئەوە تێکۆشان بکرێت".
دەبێت مرۆڤ لەبەردەم کردەوەکان لە دورگەی ئیمراڵی بوەستێتەوە
نەورۆز ئویساڵ ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەوان داوای گۆڕینی دەستووری هەمیشەیی دەکەن، ئەوانە لە گەڕن و پەیجورییەکی یاسایی یەکسان و دادپەروەرانەدان یەکەم شوێن کە دەبێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن دوورگەی ئیمراڵییە و وتی، " سەندیکای پارێزەران، مافناسان، چالاکوانانی بواری مافەکانی مرۆڤ، هەموو ئەوانەی بانگەشەی ئەوەدەکەن لە بواری یاسادا کاردەکەن و خاوەن را و هەڵوێستن یاخود هەموو ئەوانەی لە بارەی سەربەخۆیی دەسەڵاتی داد خاوەن قسەن، بەر لە هەموو شتێک دەبێت سەرنج بدەنە سەر سزا و کردەوەکان لە ئیمراڵی. ئەگەر لەوێ یاسا بچەسپێت، گۆڕانکاری روودەدات و ئەو کات لە تورکیا گۆڕانکاری و وەرچەرخان دێتە ئاراوە".
هـ . ب