ئیشکگری دادپەروەری ئیزمیر: دەوڵەتی تورک هیچ یاسایەک ناناسێت

خانەوادەی زیندانیان لە ئیزمیر کە نزیکەی ٢ مانگە دەستیان بە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کردووە، ناڕەزایەیان لەبەرانبەر کردەوە نامرۆڤانانەی دەوڵەتی تورک پیشاندا.

خانەوادەی زیندانیانی نەخۆش و ئەو زیندانیانەی کە سزاکانیان تەواو بووە، بەڵام ئازاد ناکرێن، ٤٠ رۆژە دەستیان بە ئیشکگری دادپەروەری کردووە،

کەسوکاری زیندانیانی نەخۆش نارەزاییان لە بەرانبەر گیانلەدەستدانی محەمەد سەڤینچ زیندانی نەخۆش پیشاندا کە لە زیندانی ئاکهیساری مانیسا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لەدەستدا.

هانیفە گوموش کەسوکاری زیندانیەکی نەخۆش رایگەیاند، زیندانیان لەژێر ئەشکەنجەیەکی گەورەدان و وتی، " دەوڵەتی تورک هیچ یاسایەک ناناسێت. زیندانیان گیانیان لەدەست دەدەن. محەمەد سەڤینچ لە زیندانی ئاکهیساری مانیسا لە ئەنجامی جەڵتەی میشک گیانی لەدەستدا. خانەوادەکەی گۆمانی هەیە و دەڵێت، بە شێوەیەکی دیکە گیانی لەدەستداوە. نەخۆشێکی فشاری خوێنیان کردووەتە ژووری تاکەکەسی. نامانەوێت تەرمی ڕۆڵەکانمان لە زیندان بێتە دەرەوە. پێویستە بە زوترین کات زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێت."

ف.ق