ئیستەنبوڵ.. لە ھەڵکوتانە سەر ماڵاندا ٣ کەس دەستگیرکران
ڕاگەیەندرا لە هەڵکوتانە سەر ماڵان لە شاری ئیستەنبوڵ سێ کەس دەستگیر کران.
ڕاگەیەندرا لە هەڵکوتانە سەر ماڵان لە شاری ئیستەنبوڵ سێ کەس دەستگیر کران.
نووسینگەی یاسایی چەوساوەکان (ئەھەبە)، لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس (تویتەرەی پێشوو) بڵاوکردەوە، "سەرلەبەیانی موەکیلەکانمان هاجەر ئەرکین، گوڵچین ئایکوول و ئۆزگور تۆسون دەستگیرکراون".
ئەھەبە ئەوەشی خستووەتەڕوو، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ موەکیلێکی دیکەشیان بە ناوی 'سەمیها شاهین' دەرچووە.
ئەھەبە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنەکە لە ئەنجامی دیانپێدانانی شایەتحاڵێک بەناوی ئۆنور دەمیر ئەنجامدراوە.
ژ.ن