ژمارەی ٥١٤ی گۆڤاری سەرخۆبوون بڵاوکرایەوە
لە ژمارەی ٥١٤ی گۆڤاری سەرخۆبووندا، بە شێوەیەکی هەمەلایەنە هەڵسەنگاندن بۆ شەڕی جیهانی سێهەم کراوە، کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ئارادایە.
لە ژمارەی ٥١٤ی گۆڤاری سەرخۆبووندا، بە شێوەیەکی هەمەلایەنە هەڵسەنگاندن بۆ شەڕی جیهانی سێهەم کراوە، کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ئارادایە.
ژمارەی نوێی گۆڤاری سەرخۆبوون کە بە شێوەی مانگانە دەردەچێت، بڵاوکرایەوە. لەم ژمارەدا بە وردی باس لە شەڕی جیهانی سێهەم کراوە؛ لەو چوارچێوەدا پیلانگێڕی نێونەتەوەیی جارێکی دیکە هەڵسەنگێندراوە. هەروەها سەبارەت بە گۆڕەپانەکانی تێکۆشان لە دژی مرۆڤایەتی سەرمایەداریش هەڵسەنگاندن کراوە.
لە ژمارەی ٥١٤ی گۆڤاری سەرخۆبووندا، لە بەشی یەکەمدا لە زنجیرە نوسینێکدا بە ناونیشانی "شەڕڤانی ئازادی گەلێک لە ناو پەنجەی پیلانگێرییدا" کە لە پارێزنامەکانی رێبەر ئاپۆوە وەرگیراون، باس لایەنی ناوخۆیی پیلانگێڕی دەکرێت.
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک سەبارەت بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە پێدەنێتە ٢٨ەمین ساڵیەوە و هەروەها ئاستی تێکۆشان لە دژی ئەو پیلانگێڕییە، وتارێکی نوسیوە. بایک باس لەوەدەکات، کە هەڵمەتی جیهانیی ئازادی کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستیپێکراوە، هەنگاوێکی ستراتیژیکە.
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکانیش لە بەشی دووەمدا نوسینێکی بە ناونیشانی "شەڕی جیهانی سێهەم، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و گرنگی تێکۆشانی ئازادیی کورد" بڵاوکردووەتەوە، تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ئاڵترناتیڤی راستەقینەی رزگاربوون لە قەیران و گێژاوەکانی شەڕی جیهانی سێهەم، رێگەی کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیکە.
بەرخودانی گیانبازیی رێبەر ئاپۆ
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان هەروەها بۆ ئەم ژمارەیە نوسینێکی بە ناونیشانی "ئازادیی کورد لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ەوە لە رێگەی بەرخودانی گیانبازی رێبەر ئاپۆ بەردەوام" بڵاوکردەوە.
تێکۆشانی ژنی ئازاد
لەم بڕگەیەدا نوسینێکی عەلی حەیدەر کایتان بە ناونیشانی "ئەوەی جۆش و خرۆش بە مرۆڤایەتی دەبەخشێت، تێکۆشانی ئازادیی ژنانی کوردە" بڵاوکراوەتەوە. کایتان رێپێوانی بزوتنەوەی ئازادی، وەک رێپێوانێکی بەرەو ژنی ئازاد هەڵسەنگاندووە.
هێزی پێشەنگی ئایدۆلۆژیای ژن ژیان ئازادی
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دڵزار دیلۆکیش نوسینێکی بە ناونیشانی "شەهیددانی تشرینی یەکەم، یەکەم ئافرێنەرانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی" بڵاوکردووەتەوە. لە نوسینەکەدا ئەو ژنانەی لە سەرەتاوە بەشدارییان لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا کردووە، وەک ئەو ژنانەی کە بنەمای بزوتنەوەی ئازادییان سازکردووە، هەڵدەسەنگێندرێن و رادەگەیەندرێت کە ئەو ژنانەی هێزی پێشەنگی ئایدۆلۆژیای شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"ین.
کولتور و هونەر لە مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا
ئۆرهان کەنداڵیش لە نوسینێکدا بە ناونیسانی "بەرەوپێشبردنی کولتور و هونەری مۆدێرنیتەی دیموکراتیک" بڵاوکردووەتەوە. کەنداڵ ئاماژەی بەوە کراوە هونەر و کولتور بە چ مەبەست و ئامانجێک بەکاردەهێندرێن و دەئافرێندرێن.
کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپا
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە نەدیم سەڤەن لە نوسینەکەیدا بە ناونیشانی "وڵاتپارێزی؛ لەناوجەرگەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا" باسی لەوەکردووە، کە ئەو کوردستانیانەی بەرەو ئەوروپا کۆچیان کردووە، لە هەموو روویەکەوە پشتیوانی لە تێکۆشانی شۆڕشگێری کوردستان دەکەن و هۆشمەندییەک بە بنەما دەگرن کە خاوەنداری لە وڵاتپارێزی دەکات.
پیشەسازی و ئیکۆلۆژی
خەلیل پۆیراز لە نوسینێکدا بە ناونیشانی "ئەو کێشانەی ئیکۆلۆژی کە لە پیشەسازییەوە سەرچاوەدەگرن و کاریگەرییەکانیان لەسەر کۆمەڵگە" باسی لەوەکردووە کە بەپیشەسازیبوون دوژمنی ئیکۆلۆژییە و لە سەرەتاوە بەدەستوەردانەکانی لە دژی مرۆڤ دەستیپێکردووە.
هەر لە ژمارە ٥١٤ی سەرخۆبووندا راگەیەندراوی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل سەبارەت بە چالاکی گیانبازی لە دژی توساش بڵاوکراوەتەوە.