ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە شڕنەخ گەیشتە ٢٣ کەس
لە شڕنەخ ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەڵکوتانە سەرماڵەکانیان دەستبەسەرکراون گەیشتە ٢٣ کەس.
لە شڕنەخ ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەڵکوتانە سەرماڵەکانیان دەستبەسەرکراون گەیشتە ٢٣ کەس.
لە هەڵکوتانی پۆلیس بۆ سەر ماڵی هاووڵاتیان لە شارۆچکەی عەرەبانی ناوچەی هەزەخی شڕنەخ ئەندامی ئەنجومەنی گشتی دەم پارتی لە شارەکە موزەیەن ئینان و دوو کەسی دیکە کە ناوەکانیان نەزانراوە دەستبەسەرکران. هۆکاری دەستبەسەرکردنیان نەزانراوە و هەر سێ کەسەکە گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئەمنیەتی شارەکە.
دوێنێ لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە شڕنەخ ٢٠ کەس دەستبەسەرکرابوون. کە یەکێکیان منداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بوو.
بە دەستگیرکردنی ئەم سێ کەسە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە شڕنەخ دەستگیرکراون گەیشتووەتە ٢٣ کەس.