ژمارەی نوێی سەرخۆبوون بڵاوبوویەوە
ژمارەی مانگی شرینی دووەمی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بە ناونیشانی "پەکەکە، ئەو تەڤگەرەی شێوە بە مێژوو دەدات" بڵاوبووییەوە.
ژمارەی مانگی شرینی دووەمی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بە ناونیشانی "پەکەکە، ئەو تەڤگەرەی شێوە بە مێژوو دەدات" بڵاوبووییەوە.
ژمارە ٥٠٣ ی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بە ناونیشانی "پەکەکە، ئەو تەڤگەرەی شێوە بە مێژوو دەدات" بڵاوبووییەوە. لەم ژمارەیەدا، زیاتر تیشک دەخاتە سەر ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، ڕاستی ڕێبەرێتی لە پەکەکەدا و نرخاندنەکان پەیوەست بە کوشتنی یەک لە کادرە بنەڕەتییەکانی تەڤگەری ئاپۆیی حەقی قەرار و نووسینی شیکاری.
"لە کوردستان لەڕێگەی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەوە ڕەوتی مێژوو گۆڕا"
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە، موزوفەر ئایاتا ڕایگەیاند، گەلی کورد لە سیستەمی جیهانیدا حسابی بۆ نەکراوە و ئەمەش تەنها لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە نەبووە کە سیاسەتی نکۆڵیکردن و پاکتاوکردن و قڕکردن ئەنجام دەدات، بەڵکو لەلایەن سیستەمی سەرمایەداری و سۆسیالیستیشەوە ئەنجام حساب بۆ کورد نەکراوە. موزەفەر ئایاتا لە نوسینەکەیدا بەناونیشانی "پەکەکە لە کوردستان سەرەتای زۆربەی سەرەتاکانە"، دەڵێت، "یەکێک لە ئەرکە قورسەکان ئەوەیە کە ئەو کەسانەی لە لێواری لەناوچووندان، لە لێواری زنارێکدان، لە خەوی مردن هۆشیار بکەیتەوە، بیخەیتە سەر پێ، بیخەیتە جووڵە، ئامانجی بخەیتە پێشیان و باوەڕ و متمانەیان پێ ببەخشی. ڕێبەرێتی ئەم کارە زەحمەتەی جیهانی گرتەئەستۆ کە هیچ کەس شانی نەدەدایە بەری".
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، دوران کاڵکان، لە نوسینەکەیدا بە ناونیشانی "بەشداربوون لە ڕاستی ڕێبەرێتی تێکۆشانی درێژخایەنە"، ئەم دووپات دەکاتەوە، " ڕاستی ڕێبەرێتی دەبێتە جیهانی و تێکۆشان بۆ ئازادی کوردستان بڵاودەبێتەوە. جڤاکی کوردی دیسان لە لایەن هەموو مرۆڤایەتییەوە دەناسرێتەوە. هەڵوێست و نزیکایەتییەکان کە بەتوندی پشتیوانی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشان بۆ ئازادی کوردستان دەکەن، دەردەکەون. هەموویان گوزارشت لە بەها مەزنەکان دەکەن. ئەمەش گوزارشت لە مانایەکی مەزن دەکات. بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە ڕاستی ڕێبەرێتی و ئازادی کورد دەپارێزن".
پەکەکە ڕاستی ژنانە، لە گۆڕەپانی جیهانیدا تێکۆشانی ڕێکخراو دەکات
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، خالیدە ئەنگیزەک، ڕایدەگەیەنێت، پەکەکە تەڤگەرێکی ڕێبەرێتییە و لە نوسینەکەیەدا بە ناونیشانی "پەکەکە پارتی ژنانە کە لە گۆڕەپانی جیهانیدا تێکۆشانی ڕێکخراو دەکات" دەڵێت، "بۆ ئەوەی پەکەکە ببێتە پارتی ژنان، بۆ ئەوەی پەکەکە لە پەیوەندی ژن و پیاو، یەکسانی و تێکۆشاندا شێوە بگرێت، نزیکایەتی و هۆشمەندی و گەڕان و پێوەرەکانی ڕێبەر ئاپۆ یەکلاکەرەوە بوون".
شۆڕشگێڕی گەلانی ئەنتەرناسیۆنالیست: حەقی قەرار
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، جەمال شەریک لە وتارەکەیدا، تیشک دەخاتە سەر ژیان و کوشتنی کادری پێشەنگ، حەقی قەرار. دەڵێت: " بەهۆی ڕۆڵی لە پێشکەوتنی تەڤگەری ئاپۆیی و تایبەتمەندییە کەسییەکانی، حەقی قەرار پێش هەمووان بوو بە ئامانجی دەوڵەتی قڕکەر و چەوسێنەری تورک. هۆکاری بە ئامانجگرتنی حەقی قەرار ئەوەیە، یاریدەدەری ڕێبەر ئاپۆ بووە و نوێنەرایەتی وی کردووە. بۆیە کاتێک دەوڵەتی قڕکەر و ستەمکاری تورک حەقی قەراری کردە ئامانج، نەک هەر لەناوبردنی جەستەیی وی، بەڵکو بەم کۆمەڵکوژییەش هەوڵیاندا ڕێبەر ئاپۆ بێکاریگەر بکەن و تەسفیەکردنی تەڤگەری ئاپۆیی کردە ئامانجی سەرەکی".
ئەو چالاکییەی کیمیای دەوڵەتی تورکی تێکدا
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە، مورات قەرەیلان گوتی، "کردەوەی ئەندامانی تابووری نەمران، ڕۆژهات و ئەرداڵ لە ١ی تشرینی یەکەم لە ئەنقەرە، کیمیای ڕژێمی قڕکەر-فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەی تێکدا و ئەم چالاکییەش لە ڕووی کات و شوێنەوە، دەرخەری ئاستی ئیرادە و تاکتیکی داهێنەرانەی کاریگەر بوو. هەروەها لە چەند ڕووەوە پەیامی گرنگی تێدابوون، چووە نێو پەڕەکانی مێژووەوە".
ئەندامی مەجلیسی فەرماندەیی گشتی یەژاستار، پەلشین کۆچگیری، لە وتارەکەیدا بە ناونیشانی "جێکردنەوەی مێژووی لە ٥ خولەکدا" گوتی، "تەنها وێنەیەکی 5 خولەکییە، بەڵام لەناو ئەم وێنەیەدا مێژووی هەوڵی مرۆڤبوون هەیە، ئەو بەرخۆدانەی کە داستان دەئافرێنێت و قوربانی دانی تێدایە. لەم چالاکییەدا گەڕانی ڕێبەرێتی بۆ ئازادی، کە لەنێو پەکەکەدا بەڕوونی وەک هەوڵێک بۆ ئافراندنی ژیان و تێکۆشان دەردەکەوێت، دەبینرێتەوە. نابێ مرۆڤ وەک چالاکی یان مردن و کوشتن لێی بڕوانن، ئەوانەی بێ دوو دڵی بەرەو مەرگدا ڕادەکەن و لەبەردەم ئەم گیانە مەزنەدا کەم دەمێنن، قسە و هەڵوێستیان حیساب دەکرێت و نرخاندنی بۆ دەکرێت. بۆیە بۆ تێگەیشتن لەم چالاکییە کە ١ی تشرینی یەکەم لە ناوەندی ئەنقەرە ڕوویدا، ئەو هۆکارانەی کە بوونە هۆی چالاکییەکی وەها مەزن و دیوە فیکری و ڕۆحییەکەی، هاوڕێیان ڕۆژهات و ئەرداڵ لە واتاکەی دەڕوانن. گەڕان بەدوای ئازادیدا کە لەگەڵ پەکەکەدا واتادار بوو، هێڵی تێکۆشانەکەی، بەرامبەر چی بەردخۆدان دەکات و چی دەئافرێنێت و دەبێت لە هەموو ئەو شتانە بڕوانین وا دەری دەبڕێت. ئەو نامانەی ڕۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین بۆ بنەماڵەکانیان و ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ژنان و گەلی کورد نووسیویانە، لە ژمارەی تشرینی دووەمی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بڵاوکراونەتەوە".
دەتوانن لەسەر ماڵپەڕی (serxwebun.org) هەموو وتارەکانی نێو ڕۆژنامەکە بخوێننەوە.