ژمارەیەک لە چالاکوان و ئەکادیمی و ڕێکخراوی مەدەنی بانگەوازیان کرد دژی هێرشی داگیرکاری

ژمارەیەک لە چالاکوان و ئەکادیمی و ڕێکخراوی مەدەنی بانگەوازیان لە جڤاکی نێونەتەوەیی کرد داگیرکاری دەوڵەتی تورک بوەستێنن.

بەیاننامە دژی داگیرکاری

ژمارەیەک لە چالاکوان و ئەکادیمی و نوێنەری ڕێکخراوی مەدەنی، کۆمەڵکوژی و پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لە باشووری کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەتوندی شەرمەزار کرد و گوتیان: "ڕیشەی دەوڵەتی تورک لەسەر قڕکردنی گەلان دامەزراوە".

ژمارەیەک لە چالاکوان و ئەکادیمی و نوێنەری ڕێکخراوی مەدەنی دەربارەی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەدا دەڵێن: " لە چوارچێوەی ئەو پشێوی و ناسەقامگیرییەی كە ناوچەكەی گرتووەتەوە، دەوڵەتی تورك بەردەوامە لە هێرشە توندوتیژەكانی بۆ سەر گەلی كورد لە عێراق و سووریا و تەنانەت لەناو خودی توركیاشدا، دەوڵەتی تورك لەسەر بنەمای كۆمەڵكوژیی دژی گەلان بەتایبەتی كورد و ئەرمەنی و عەرەب دامەزراوە، تا ئەمڕۆش بەردەوامە لە گرتنەبەری هەمان ڕێباز."

"دەیەوێت هەرێمە داگیرکراوەکان فراوانتر بکات"

هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد، دەوڵەتی تورک کاردەکات بۆ دوورخستنەوەی هەموو ئەو کەسانەی بۆ مافی ڕەوای خۆیان خەبات دەکەن، تەنانەت ئەگەر خەباتی ئاشتیانەش بێت، دەڵێن: " بۆ نموونە دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ئەم دواییەی توركیا و باکووری کوردستان دا سەركەوتنیان بەدەستهێنا."

هەروەها تیشکخراوەتەسەر هەرێمە داگیرکراوەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دەرکردنی خەڵکەکەی و نیشتەجێ کردنی چەتەکان، دەڵێت: " توركیا هەڵمەتی سەربازی داگیركەری لە باكووری سووریا ئەنجام دەدات، بە ئامانجی ئاوارەكردنی دانیشتوانی ڕەسەن و نیشتەجێكردنی بەكرێگیراوان و خێزانی چەتەكان لە ناوچەكانیان، وەك ئەوەی لە عەفرین، سەرێكانی، ڕاس عەین و گیرێ سپی ڕوویدا، چالاكوانان نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ ڕژێمی سووریا دەربڕی، بەو پێیەی توركیا بەنیازە شارە كوردییەكانی زیاتر داگیربكات و دانیشتوانەكانیان ئاوارە بكات".

هەروەها جەختکراوەتەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ساڵانە بە پاساوی درۆینە هەرێمێکی بەرفراوانی کوردستانی داگیرکردووە، تورکیا ئامانجێکی کە ئەجێندای خۆی وەک لکاندنی هەرێمەکان بە دەوڵەتەکەیەوە بە ئەنجام بگەیەنێت.

هەروەها دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و باشووری کوردستان دەڵێن: "توركیا لەم دواییانەدا هێرشی بەرفراوانی دەستپێكرد و هەزاران سەرباز و بەكرێگیراوانی خۆی كە لە باكووری سووریاوە هێنا و لە هەرێمی كوردستان جێگیری كرد، ئەمەش لە پاڵ هاوسۆزی بەشێك لە لایەنە كوردییەكان و بێدەنگی حكومەتی عێراقدا بوو".

لە كۆتایی بەیاننامەكەدا داوا لە جڤاکی نێونەتەوەیی و حكومەتی بەغدا و پەرلەمانی عێراق كراوە، بەرپرسیارێتی مرۆیی و یاسایی خۆیان سەبارەت بەو "تاوانە نامرۆڤانە" بگرنە ئەستۆ كە توركیا ئەنجامی دەدات، هەروەها داوایان لە كۆمكاری عەرەبی كرد، دەستبەجێ ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی داگیركارییەكان توركیا لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

ناوی نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ئەکادیمییەکان کە بەیاننامەکەیان واژۆ کردووە:

  1. بزووتنەوە بۆ دیموكراسی
  2. ڕێكخراوی هیوا بۆ گەشەپێدان و ئاشتی
  3. كۆمەڵەی گەنجانی نیشتمان
  4. كۆمەڵەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی نەورۆز، لوبنان.
  5. شێریف شاهین یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی میسر
  6. پرۆفیسۆر محەمەد ڕەفعەت ئیمام ئەندامی ئەنجومەنی میسر بۆ كاروباری دەرەوەی میسر
  7. حسێن سویعدی ڕێكخەری كۆڕبەندی وتووێژی دیموكراتی شۆڕشگێڕی عەرەبی، لیبیا
  8. د. عەلی مەهدی جێگری سەرۆكی سەنتەری بەغدا بۆ گەشەپێدانی یاسایی و ئابووری، عێراق
  9. شەریف عید حەمید بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەی كەنداو، میسر
  10. د. عەلی شوشان ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی میسر
  11. ڕیاز زرار هاوسەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی سووریای دیموكرات
  12. ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات، سوریا
  13. عەلی سەعید ئیبراهیم حزبی شیوعی سوودان
  14. ئفرێد ڕیاشی ئەمینداری گشتی كۆنفرانسی هەمیشەیی فیدرالیزم لە لوبنان
  15. ئەنجومەنی باڵای نیشتمانی ئەرمینیای ڕۆژئاوا
  16. كۆمەڵەی ژنانی جێنین
  17. قاسم قسیر ئەندامی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئیسلامی لە لوبنان
  18. عاتف مەغاوری ئەندامی پەرلەمان بۆ پارتی یەكێتیی پێشكەوتنخوازی نیشتمانی
  19. د.عەلی سالم قوڕەیشی
  20. د.نەدا شێخ داود
  21. عەبدول جاسم سەعیدی چالاكوانی مافی مرۆڤ
  22. ئیبتیسام ناسر عەلی میدیاكار
  23. عەلی عەبدول زەهرا چالاكوانی مەدەنی
  24. ماهر عەبدول باقی ڕۆژنامەنووس
  25. غەسان عەلا محەمەد مامۆستای زانكۆ
  26. هادی عبدال حسێن نووسەر
  27. سەڵاح عەبدول ستار مەجید نووسەر
  28. موجتەبا عەبدول ناسر چالاكوانی سیاسی
  29. عەلی بەدرەخان، دەرهێنەری فیلم لە میسر.
  30. د. سەمیر فازل مامۆستای زانكۆ لە میسر.
  31. عبدال فتاح نووسەر لە میسر.
  32. ئیسلام زیف، ڕۆژنامەنووس لە میسر.
  33. د. عەلی ئەبو خێر توێژەر لە مێژووی ئیسلامی میسر
  34. سەبرا قاسمی، پارێزەر لە میسر.
  35. عەبدوڵا ڕەبوع، نووسەر لە سووریا.
  36. حەمەد عەبدول عەزیز كوردی، نووسەر لە میسر.
  37. د. سەحەر حەسەن ئەحمەد، دكتۆرا لە مێژووی مۆدێرن و هاوچەرخ لە میسر.
  38. خەلیل قازی نووسەر لە لوبنان.
  39. عادل فەخرانی، ڕۆژنامەنووس لە میسر.
  40. ئێلهام میلیجی، ڕۆژنامەنووس و نووسەری میدیاكار لە میسر.
  41. د. عەلی سابت سەبری، لێكۆڵەر و ئەكادیمی لە میسر
  42. حەسەن زازا، نووسەر لە سووریا.
  43. ئەكرەم بەرەكات، ڕۆژنامەنووس لە سووریا.
  44. عەبدول ستار حەتیتە ، ڕۆژنامەنووس لە میسر.
  45. ڕێبەر هبون، نووسەر لە سووریا.
  46. عەلی محەمەد سواب، پێشكەشكاری بەرنامەی سیاسی لە سەرۆكایەتی كۆماری میسر
  47. نیاز حەمید برایم، نووسەر و ڕۆژنامەنووس لە كەنەدا
  48. مەحمود دسوقی، پارێزەر لە میسر
  49. میقداد ئەبو هانا محەمەد، چالاكوانی مەدەنی و مافی مرۆڤ.
  50. ئەحمەد عەتا، ڕۆژنامەنووس لە میسر
  51. د. شەوقی محەمەد سەڵاح ئەكادیمی و شارەزای ئەمنی و یاسایی لە میسر.
  52. مستەفا حەبەش، نووسەر لە ئەسیوبیا.
  53. موحسین عەواز، ڕۆژنامەنووس لە میسر.
  54. هانی جەمال ئەندامی دەستپێشخەری عەرەبی بۆ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان.
  55. فاتن محەمەد، توێژەری جێندەر لە میسر.
  56. فیراس یونس، نووسەری سیاسی لە سووریا.
  57. مەحمود ئیبراهیم، سیاسەتمەدار لە سوودان.
  58. بونیاد جزیری، ڕۆژنامەنووس لە سووریا.
  59. فەتحی مەحمود، نووسەری ڕۆژنامەنووس لە میسر
  60. د.فەرناز عەتیە پسپۆڕی كاروباری ئیسرائیل لەمیسر
  61. سەید مستەفا، ڕۆژنامەنووس لە میسری.
  62. محەمەد یوسف، لێكۆڵەری سیاسی لە كاروباری توركیا.
  63. زەید ئەیوبی شرۆڤەكاری سیاسی و پارێزەری فەڵەستینی
  64. ئیسلام زیف ڕۆژنامەنووس لە میسر
  65. ئامینە عەبدوڵا حەسەن شاعیر و نووسەری میسری
  66. ئیبراهیم خەلیل ڕۆماننووسی سووریی
  67. مونیر حافز توێژەر و بیرمەندێكی سورییە
  68. محەمەد عزوو توێژەری شوێنەوار
  69. بەدر ڕەحمان ئەحمەد ڕۆشنبیر
  70. جەلا حەمزاوی هونەرمەند و شاعیرە
  71. شواخ عەلی چالاكوانی مافی مرۆڤ
  72. ئەمەل عەتار هونەرمەند
  73. بەسام حەمەد ڕۆشنبیر لە ڕەقەیە
  74. ماریا عەجیلی نووسەر
  75. عەبدول قادر عەبود دەرهێنەری شانۆیە
  76. حسێن مارعی دكتۆرا لە ئەدەبیاتی عەرەبی
  77. عەبدول ڕەحمان حەمەد توێژەر و وانەبێژە
  78. فیراس ڕەمەزان ئەكتەری شانۆیە
  79. عامر عەمیرو پەیكەرتاش
  80. فەخری دەروێش شاعیرە
  81. حەسەن مستەفا هونەرمەند
  82. عیماد ئەحمەد، ڕاهێنەری یانەی دەبكات
  83. میدیا سلێمان شاعیر
  84. محەمەد عەلی دەروێش ڕۆشنبیر لە ڕەقەی
  85. بەشیر نایف هونەرمەند
  86. ئیمان عەبود، ڕاهێنەری كاری دەستی
  87. شێخ محەمەد توركی سووعان كەسێكی دیار و كۆمەڵایەتییە
  88. ئیبراهیم عویس كەسایەتییەكی دیاری كۆمەڵایەتییە
  89. عەلی ساڵح بانگخوازی ئایینی
  90. مەحمود فاسیح، میدیاكار
  91. مستەفا عوسمان سیاسەتمەدار
  92. دانیا ڕەمەزان ژنێكی سیاسی و ڕۆشنبیرە
  93. ڕەعد فازیل شاعیر
  94. سەڵاحەدین موسلیم – سەرنووسەری گۆڤاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموكراتیك
  95. ڕیاد سۆما ئەندازیار