ژنان بە کۆمەڵ بەرەو گۆڕەپانی گردبوونەوەکە دەڕۆن
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) ژنان بە کۆمەڵی بەرفروان و پانکارتەوە بەرەوە گۆڕەپانی گردبوونەوەکەی ئامەد بەڕێکەوتن.
بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) ژنان بە کۆمەڵی بەرفروان و پانکارتەوە بەرەوە گۆڕەپانی گردبوونەوەکەی ئامەد بەڕێکەوتن.
بە پێشەنگایەتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە گۆڕەپانی ئیستاسیۆن لە ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد، بە درووشمی "ئازادی بۆ ئاشتی" گردبوونەوەیەکی بەرفروان ئەنجام دەدرێت.
ژنان بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) بە کۆمەڵ و هەڵگرتنی پانکارتی "ژن ژیان ئازادی' بەرەو گۆڕەپانی گردبوونەوەکە دەڕۆن.
دایکانی ئاشتی بە 'چالاکی سپی'ییان بە شداری ڕێپێوانەکە بوو. خوێندکارانی ژنی زانکۆکانیش بە هەڵگرتنی پانکارتی "تا سەرۆک ئازاد نەبێت، ئاشتی نایەت"یان هەڵکرد و ڕێپوانەکەیان بەرفراونتر کرد.
لەگەڵ بەرفراوانبوون و بەشداربوونی زیاتردا ژنان بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" ڕژانە گۆڕەپانەکەوە.