ژنان بانگەوازیان بۆ بەشداری لە 'گردبوونەوەی ئازادی' لە ئامەد کرد

ژنانی شاری وان بانگەوازیان بۆ بەشداری لە "گردبوونەوەی ئازادی" کرد کە لە ١٣ی تشرینی یەکەم لە ئامەد بەڕێوەدەچێت و ڕایانگەیاند: "بە هێزی فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە ئامەد دەبین".

لە شاری وان بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد لە پێش ئایدن پەریهان AVM بەیاننامەیەک خوێندرایەوە و بانگەوازی کرا بۆ بەشداری لە "گردبوونەوەی ئازادی" کە لە ١٣ی تشرینی یەکەم لە ئامەد بەڕێوەدەچێت. گردبوونەوەکە بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد بەڕێوەدەچێت. لە میانەی بانگەوازیەکەدا دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرانەوە. نوێنەرانی دەم پارتی هەرێمی سەرحەد بەشداری بەیاننامەکە بوون.

لە بەیاننامەکەدا، گوڵجان کاچماز سایگیت پەرلەمانتاری دەم پارتی وان وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد کە بەساڵانە لەسەر ئەم خاکە سیاسەتی شەڕ بەڕێوە دەچێت و وتی: "جگە لەم سیاسەتە، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٦ ساڵە بە دیل گیراوە و ماوەی ٤٣ مانگە سیاسەتی گۆشەگیری ڕەهای بەسەردا دەسەپێنن. بۆیە ئێمە لە دژی ئەو سیاسەتانە ١٣ی تشرینی یەکەم لە ئامەد 'گردبوونەوەی ئازادی' بۆ بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوە دەبەین، لەوێ بانگەوازی دەکەین دەڵێین ئێمە خاوەنی ئەم خاکە ئامادەین ژیانێکی ئازاد و یەکسان و ئاشتیخوازانە لەگەڵ هەموو گەلان بنیات بنێین و بەردەوام لەم پێناوەدا تێدەکۆشین. ئەگەر دەتانەوێت شەڕ لەسەر ئەم خاکە کۆتایی بێت، ئەوا موخاتەبی سەرەکی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە بۆیە ئێمە وەک ژنانی تەژەئا بەو هێزەی کە لە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەڕێز ئۆجالان وەرمان گرتووە، لە ١٣ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی ئامەد بۆ کۆتاییهێنان بە سیاسەتی گۆشەگیری لەسەر بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان و بۆ بنیاتنانی ژیانی یەکسان و دادپەروەرانە کۆ دەبینەوە."