ژنانی زینداکراوی زیندانی گەبزەش بەشداریان کرد لە مانگرتن لە خواردن

ژنانی زیندانیکراوی زیندانی گەبزە ڕایانگەیاند کە لە بەرامبەر گۆشەگیریەکانی سەر ئیمرالی مانیان لە خواردن گرتووە.

زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا لە چوارچێوەی کەمپینی"ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" مانیان لە خواردن گرتووە. ژنانی زیندانیکراوی زیندانی گەبزەش ڕایانگەیاند کە بەشدارییان لە مانگرتنەکەدا کردووە.

ژنانی زیندانیکراو بۆ ڕای گشتی پەیامێکیان بلاوکردەوە و ڕایانگەیاند: "کۆماری تورکیا کە سەدەمین ساڵیادی خۆی پیرۆز دەکات، لە سایەی سەری بەرخۆدان و فیدایی گەورەی گەلی دێرینی ئەنادۆڵ و میزۆپۆتامیا دامەزراوە. بەڵام هێزە دەرەکی و هەژمۆنگەراکان کۆماریان ناچار کرد به عه قڵییەتی یەکپەرستی- نەتەوەپەرستی ڕەفتار بکات و بەو کارە کۆماریان خنکاند و وڵاتەکەمانیان گۆری بۆ زیندانی گەل و مافەکان. هێزە سەرمایەدارەکانی ڕۆژئاوایی بۆ دەسەلاتی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، کۆماریان ناچار کرد بەخۆیان. هەر بەو هۆیەشەوە پەیمانی لۆزان کە پەیمانێکە لەسەر بنەمای پارچەکردنی کورد و کوردستان دامەزراوە پێشکەش کرا بە کۆماری تورکیا.

گەل، وڵاتپارێز، شۆڕشگێڕ، ژینگە دۆستان، موسوڵمانانی دژە سەرمایەداری، دژە ئیمپریالیست و ڕاستەقینەکان، منداڵە ڕۆشنبیرەکانی وڵات کە بەشدارییان لە دامەزراندنی کۆماردا کرد، بۆ ئەوەی کۆمار دیمۆکراتیک بێت و ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت، ئەوە سەد ساڵە بەرخۆدان دەکەن و بەدیلێکی گەورە دەدەن. یکێک لەو منداڵانەی وڵات کە بەدیڵیكی گەورەی داوە بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە ڕیبەری گەلی کورد عەبدۆڵلا ئۆجالانە.

بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان ٢٥ ساڵە لە دژی گۆشەگیریەکان بەرخۆدانێکی گەورە بەڕێوە دەبات. بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە کارەساتەکانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین کە کاریگەری گەورەی لەسەر هەموو جیهان دروست کردووە، بۆ دروست کردنی خۆشک و برایەتی نێوان گەلانی ڕژهەڵاتی ناوەراست پڕۆژەی 'یەکێتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست'ی پێش خست، پلانەکانی ئاشکرا کرد و پێشکەشی کرد بە ڕای گشتی تورکیا و هەموو جیهان. بۆ ئاشتی تێکۆشانێکی گەورە دەکات. هێزە ناونەتەوەییەکان کە بە پیلانگیری ٢٥ ساڵە بەڕێز ئۆجالانیان زیندانی کردووە و سیستەمی 'گۆشگیری ئیمرالی'یان دامەزراندووە دەیانەوێت بەو کارە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بکەن بە گۆرەپانی شەڕ و کاریگەری بەڕیز ئۆجالان لە ناوچەکەدا نەهێلن.

تا ئەم گۆشەگیرییە بەردەوام بێت، هیچ دەستورێکی بناغەیی لە وڵاتدا دروست نابێت. بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا و چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە ڕێگەی ئاشتیانە و دیموکراسیانە دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیریەکان بهێندرێت. بۆیە ئێمە داوا لە هەموو مرۆڤایەتی دەکەین کە بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریەکان دەستبەجێ ئەرکی خۆیان بەجێبهێنن. ئەمە ئەرکی هەموومانە.