ڕۆژی سێشەممە یەکەم دانیشتنی دادگایکردنی ١١ ڕۆژنامەنووسی کورد بەڕێوەدەچێت

ڕۆژنامەوانانی کورد، کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا دەستگیرکراون یەکەم دانیشتنی دادگایکردنیان ڕۆژی سێشەممە لە لقی ٤ی دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت.

١١ ڕۆژنامەنووسی کورد، کە ٩ کەسیان دەستگیرکراون و لە زینداندان، یەکەم دانیشتنی دادگایکردنیان ڕۆژی سێشەممە بەرێوەدەچێت. بەڕێوەبەری نووسینی ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA) دیرەن یورتسەڤەر، پەیامنێرانی ئاژانسی میزپۆتامیا بێریڤان ئاڵتان، جەیلان شاهینلی،  سەلمان گوزەل یوز، ئەمروڵا ئاجار، هاکان یاڵچین و دەنیز نازلم و پەیامنێرانی ژن نیوز حەبیبە ئەرەن و ئۆزنور دەگەر لە ۲۹ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتیی ئەنقەرەوە دەستگیرکران.

لە هەمان حاڵەتدا، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا زەمۆ ئاگگۆز و محەمەد گونهان، کە ماوەیەک لە نووسینگەی ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە ئەنقەرە کاری سیاسەتی دەکرد، دادگایی دەکرێن.

ڕۆژنامەنووسان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخستنی تیرۆریستی" دا دادگایی دەکرێن. نوێنەرانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان ڕۆژی سێشەممە لە لقی ٤ی دادگای سزا قورسەانی ئەنقەرە دادگایی دەکرێن.

ژ.ت