زیندانەکان وەک چاڵێک بۆ گوشارخستنە سەر کۆمەڵگەیە
جێگری هاوسەرۆکی گشتیی پارتی سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە) پارێزەر سەزین ئۆچار گوتی، زیندانەکان وەک 'چاڵێک' بۆ گوشارخستنەسەرهەموو بەشەکانی کۆمەڵگە دەست نیشان کراون.
جێگری هاوسەرۆکی گشتیی پارتی سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە) پارێزەر سەزین ئۆچار گوتی، زیندانەکان وەک 'چاڵێک' بۆ گوشارخستنەسەرهەموو بەشەکانی کۆمەڵگە دەست نیشان کراون.
جێگری هاوسەرۆکی گشتیی پارتی سۆسیالیستی بندەستان سەزین ئۆچار پەیوەست بەم بابەتەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
گۆشەگیری دژوار هەیە
سەزین ئۆچار ئەوەی بە بیرهێنایەوە پێکهاتەی فیزیکی زیندانەکان وەک بیرە بۆ قووڵکردنەوەی گۆشەگیری دیزاینکراوە و گوتی: "لە زیندانی ئاسایشی باڵا زیندانییەکان دوو کاتژمێر دەتوانن دەرچن و هەوا لێیانبدات. لەبەر ئەوەی دیوارەکان بەرزن و زۆر بچوکن وەک بیر وایە. هەربۆیە وەک زیندانی بیر ناودەبرێت.
ئەم سیستەمە قبوڵ ناکرێت
کەمبوونەوەی کاتی هەواگۆڕکێ کێشەیەکی گەورەیە بۆ تەندروستی زیندانییەکان. هەڵبەت ئەمە بۆ ئەو زیندانیانەی کە سزای هەتاهەتایی قورسیان بەسەردا سەپێنراوە، قبوڵکراو نییە، بەڵام بۆ ئەو زیندانیانەی دەبێت ئازاد بکرێن و لە زینداندا دادگایی دەکرێن کێشەیەکی زۆر مەزنە. دەبێت لەبەرانبەر ئەمەدا بێدەنگ نەبین. لە لایەن ئێمە و لە لایەن شۆڕگێڕانی سۆسیالیتسەوە ئەم سیستەمە بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت."
دەبێت پشتگیری چالاکی هەڤاڵانمان بکرێت
لە کۆتایی قسەکانییدا سەزین ئۆچار ئاماژەی بەوەدا هەڤاڵانیان بۆ شەرمەزارکردنی ئەم زیندانانە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردوە و گوتی: "دەرحەق بە هاوسەرۆکمان دەنیز ئاکتاش، وتەبێژی سەکتەم تانیا کارا و چەندین هەڤاڵی دیکەمان بڕیاری زیندانی کردن درابوو، بۆ زیندانی سلیڤری نێردرابوون. ڕەوانەی ئەو زیندانانە کران کە وەک بیر وان، بۆ وەڵامدانەوەی ئەم هێرشە هەڤاڵانمان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. ئێستا سێ هەڤاڵانمان لە مانگرتن لە خواردندان. دەبێت هەموو پارتە سیاسییەکان، چەپ و دامەزراوە شۆڕشگێڕییەکان سەرنجیان بخەنە سەر ئەمە. بانگەواز دەکەین پشتگیری لە هەڤاڵانی مانگرتوومان بکەن و لە نێو تێکۆشانی زیندانی زیندانەکانی وەک بیردا جێبگرن."