زیندانەکانی تورکیا پڕ بوون

بەپێی ئامارەکانی CISST، لە زیندانەکانی تورکیا ٣٥٠ هەزار و ٦٧٠ کەس زیندان کراون. ١٨٪ زیاتر لە ئاستی زیندانەکان کەس زیندانی کراوە. ئەمەش ئاستی دەستگیرکردنی هەڕەمەکی نیشان دەدات.

ئەشکەنجەی زیندانیان

لە تورکیا هەتا ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ -٣٤٨ هەزار و ٢٦٥کەس زیندانی کراون، کە بەمشێوەیە دەبێتە یەکەم وڵاتی ئەندامی ئەنجوومەنی ئەوروپا لە ژێژەی زیندانی کردن.

کۆمەڵەی کۆمەڵگای مەدەنی لە سیستەمی دادوەری لێکۆڵینەوە CISST چەند ڕۆژ پێش دوایین ئاماری تایبەت بە زیندانەکان بڵاوکردەوە. بەپێی دوایین ئامارەکان؛ لە تورکیا ٣٥٠ هەزار و ٦٧٠ کەس لە ٤٠٣ زینداندا دەستبەسەرن کە کۆی گشتی توانای وەرگرتنی زیندانەکان ٢٩٥ هەزار و ٣٢٨ زیندانییە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە لەسەدا ١٨.٧٤ی زیاتر لە توانای زیندانەکاندایە. فەردی یامار، لە پارێزەرانی OHD، سەبارەت بەو پرسە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و ڕایگەیاند کە ژیان لە زیندانەکانی تورکیا ڕۆژ بە ڕۆژ سەختتر و سەختتر دەبێت.

پارێزەر یامار ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتێکدا کە ئازادی و مافە بنەڕەتییەکان بن پێ کراوە، سەختی گوشارەکانی ژیان لە زیندانەکاندا زیاتر بووە و وتی: "تەنانەت لە نزمترین ئاستیشدا پێداویستییە سەرەتاییەکانی زیندانیان دابین ناکرێن. کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامەکان ناگاتە دەستی زیندانییەکان. هەروەها لە زۆربەی زیندانەکاندا قەرەوێڵە لە شوێنە ئاساییەکان دانراون لەبەر ئەوەی ناو ژوورەکان ڕێگا نەماوە و زۆرێک لە زیندانیان لەسەر زەوی دەخەون یان ناچارن بە سڕە یەک بە شەو دەخەوێت یەک بەڕۆژ ئەمە کارەساتە، هەروەها کێشەی پاکوخاوێنی و خواردن بووەتە کێشەیەکی گەورە، هەموو ئەمانە بەهۆی مامەڵەی ناڕەوای سیاسەتی هەڕەمەکی دەوڵەتەوەیە."