زیندانی نەخۆش جەمال تانهان ئیفلیج بوو
زیندانی نەخۆش جەمال تانهان کە لە نەخۆشخانەی حکومی بۆلو چارەسەر دەکرا، تووشی ئیفلیجی بوو.
زیندانی نەخۆش جەمال تانهان کە لە نەخۆشخانەی حکومی بۆلو چارەسەر دەکرا، تووشی ئیفلیجی بوو.
زیندانی نەخۆش جەمال تانهان (٦٨ ساڵ) کە لە زیندنای تیپی F ی بۆلو ڕاگیراوە، بەهۆی نەخۆشییەوە لە ٢٣ ی تشرینی یەکەمەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی حکومی عیزەت بایسال کرا و لە بەشی چاودێریی چڕ چارەسەری وەردەگرت.
ئەندامی لقی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی (OHD)، پارێزەر شوکرو ئالپسۆی بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر ڕەوشی تانهان، لەگەڵ بەڕێوەبەری پزیشکانی نەخۆشخانەی حکومی عیزەت بایسال لە بۆلو، ڕیدڤان ئەردین، کۆبووەوە.
ئالپسۆی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری پزیشکان پێی گوتووە، کیسێک لە جگەری تانهاندا هەیە و هەر بۆیە ئیفلیج بووە و هێنراوەتە نەخۆشخانە. دووپاتی کردۆتەوە، نەخۆشخانەکەیان توانای چارەسەرکردنی تانهانی نییە، بۆیە ئەمڕۆ گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ئەسکیشەهیر.
پارێزەر ئالپسۆی ڕایگەیاند، بۆ دواخستنی دادگایی تانهان، سەردانی داواکاری گشتی زیندانەکە دەکات.