زیندانی ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵ مه‌قبوله‌ ئۆزه‌ر ره‌وانه‌ی پزیشكی داد كرا

زیندانی نه‌خۆش مه‌قبوڵه‌ ئۆزه‌ری ته‌مه‌ن ٨٠ له‌ زیندانی ئاسایشی باڵای وانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ده‌زگای پزیشكی دادی ئیسته‌نبوڵ كرا.

مه‌قبڵه‌ ئۆزه‌ر سه‌رباری ته‌مه‌نی زۆر و كێشه‌ی قورسی ته‌ندروستی هێشتا له‌ زینداندا راگیراوه‌، ره‌وانه‌ی ده‌زگای پزیشكی دادی ئیسته‌نبوڵ كرا.

مه‌قبوله‌ ئۆزه‌ر له‌ ٩ی ئایار له‌ ناوچه‌ی ئاتێمه‌تانی وان به‌ بانگه‌شه‌ی "هاوكاری كردنی رێكخراو" ده‌ستگیركرا و ٢ ساڵ و مانگێك سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

كێشه‌ی ته‌ندروستی ئۆزه‌ر تادێت دژوارتر ده‌بێت و ناتوانێت له‌ زینداندا بمێنێته‌وه‌.

پارێزه‌رانی ئۆزه‌ر به‌هۆی كێشه‌ ته‌ندروستییه‌كانی ئۆزه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی داواكاری گشتییان كرد. زانرا كه‌ دوای سه‌ردانه‌كه‌ ئۆزه‌ر دوێنێ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی ئیسته‌نبوڵ كرا، پێشبینی ده‌كرێت كه‌ پشكنینه‌كانی ئۆزه‌ر له‌ بزیشكی داد له‌ ناوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆتایی بێن.

له‌ ٢ی ته‌مموز به‌ هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه‌ ئۆزه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرابوو.

هـ . ب