زیندانیانی پەکەکە و پاژک: پێویستە هەمووان ڕوو لە ئیمراڵی بکەن!

زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە ساڵوەگەڕی پیلانگێڕییدا ڕاگەیاندراوێکیان دا و وتییان: "ئەوەی داوای ئازادی، دادپەروەری و ماف دەکات، پێویستە ڕوو لە ئیمراڵی بکات. ڕێبەر ئاپۆ کلیلی چارەسەری قەیرانەکانە."

دەنیز کایا بەناوی زیندانیانی دۆزی پەکەکە/پاژکەوە بە بۆنەی ساڵەوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ەوە ڕاگەیاندراوێکی دا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە هێزە نێونەتەوەییەکان فشارییان کرد بۆ دەرکردنی ڕێبەر ئاپۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەم شێوەیە هەوڵیاندا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گوێرەی خواستی خۆیان دیزاین بکەن. بە پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا لە دژی گەلانی بندەست و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پرۆسەی پیلانگێڕییان دەستپێکرد و ئەوەش راگەیەندراوە: "باش هێزەکانی گلادیۆی ناتۆ دەناسین کە بەشداری ئەم پلانە بوونە. هێزە ڕۆڵگێڕەکانی پیلانگێڕییەکە بەنەفرەت دەکەین و هاوڕێیانمان بۆ لەناوبردنی پیلانگێڕی بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' خۆیان فیداییکرد، بە رێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە. بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانمان لە ئاستی فیداییدا پەرەپێبدەین."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە دوای ئەوەی هێرشەکانی ساڵی ١٩٩٠ لە دژی ڕێبەری گەلی کورد، پەکەکە، گەریلا و گەلی تێکۆشەر شکستیهێنا، ئەمجارە بە ستراتیژییەوە هێرشکێیان لە دژی ڕێبەری گەلی کورد بە پیلانگێڕی نێونەتەوەی دەستپێکرد.

وە ئاماژەشییان بەوەکردووە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی هێرشێکی سیاسی و عەقڵێتێکی لەو جۆرەیە کە نایەوێت کوردستان ئازاد ببێ  و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکراتیک ببێت.

درێژەی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"لە پرۆسەی پیلانگێڕییدا ڕێباز، بەرنامەی چارەسەری، داخواز و هەوڵدانەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری دیموکراتیکی ئازادیخوازی پرسەکانی کورد ئەم دۆخەی بە ڕوونی پیشاندا. ڕێبەر ئاپۆیش حەقیقەتی پیلانگێڕی بەم جۆرە پێناسەکردووە. هێزە هەژموونخوازەکان لەبەرامبەر پێشنیارە چارەسەریییەکانی ڕێبەر ئاپۆ وەستانەوە و ناچارەسەرییان سەپاند. بەم شێوەیە ئاشکرایە کە هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری هێزی چارەسەری نییە، بەڵکوو ناوەندی کێشەکانە. بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی هێزە هەژموونخوازەکانە کە جوگرافیایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەنە گۆڕەپانی  شەڕ. پلانگێڕی و قۆناغی جەنگی سێهەمی جیهانی یەکانگیربوون. لە شەڕی جیهانی سێهەمدا هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری ئامانجیان لە ناوبردنی ئەو هێزانەبوو کە لەبەرامبەر سیستەمەکەیاندا دەبنە جێگرەوە. شەڕی سێهەمی جیهانی لەساڵی ١٩٩٠ەوە دەستیپێکرد و لە ساڵی ٢٠٢٣دا گەیشتە لوتکە. ناتوانرێت کۆتایی بە شەڕی سوریا بهێنردێت، گۆڕدراوە بۆ گۆڕەپانی تێکۆشان لەناو جەنگی جیهانی سێهەمدا. کوردستانیشی لە ناودایە. شەڕی ڕوسیا-ئۆکرانیا بە سەختی بەردەوامە. هەروەها شەڕی ئەو شەڕە سەختەی حەماس دەستپێکردوو و ئیسرائیلیش لە چاوەڕوانیدا بوو بەردەوامە. شەڕی ئەرمینیا-ئازەربایجان لە ئارادایە. لە ئەفغانستان تاڵیبانی دووژمنی کۆمەڵگە و ژنان سەرلەنوێ هێنرایەوە دەسەڵاتداری... لە چوار لای جیهانەوە شەڕەکان بەردەوامە. لەوشوێنەی شەڕ هەبێ کۆمەڵکوژی بەردەوامە. وە زۆر بە سەختی لە کوشتنی ژندا بەردەوامە. بەم سیاسەتانەی شەڕەوە دەیانەوێت کۆمەڵگە بێهێز بکەن، سەرکوتی هۆشمەندیی ئازادی بکەن و بە سیستەمییەوە گرێبدەن.

ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵیدا پێشەنگایەتی شۆڕشی عەقڵی کرد

ڕێبەر ئاپۆ بە بەرخۆدانی مێژووی ئیمراڵییەوە پێشەنگایەتی لە شۆڕشی عەقڵ و بیرکردنەوە کرد و خواستی ئازادی بەهێزترکرد کە لەناوبردنی لەسەر دەسەپێنرا. تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد کە بەدەیان ساڵ بەردەوامی هەبوو، بە پارادایمی نوێی ڕێبەر ئاپۆ گەردوونی بووەوە و بووە هیوای هەموو گەلان. لەسەر بنەمای هێڵی مۆدێرنێتەی دیموکراتیک، ڕێبەر ئاپۆ پیشانی گەلانی دا کە سیستەمی پیلانگێڕ تاکە جێگرەوە نیە و پێشەنگایەتی بەرخۆدانی لەدژی پیلانگێڕی کرد. پێکهێنانی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەرنجامی بەرخۆدانی ئیمراڵی ڕێبەر ئاپۆیە. جێبەجێکردنی پرۆژەی کوردستانی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیکە.

پێویستە بە شێوەیەکی درووست پیلانگێڕی نێونەتەوەی ٩ی تشرینی هەڵسەنگێدرێت و بەوپێیە هەڵوێستەکان پیشانبدرێت. هێزە هەژموونگەرەکان گریمانەی ئەوەیان نەکردبوو کە بکەونە ژێر دیواری بەرخۆدانەوە. هاوڕێیانمان لە زیندان بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' بوونە فیدایی، پیشانی هەموویاندا بوونە بە بازنەی ئاگر لە دەوری ڕێبەرێتی چۆنبێت.

ڕێبەر ئاپۆ پارێزنامەکانی لە زینداندا ئافراند، هێزە پیلانگێڕەکانی دەسنیشانکرد و ڕێگەی تێکۆشانی لە دژی پیلانگێڕان پیشاندا.

وەک زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکاندا، توڕەیی خۆمان لە پیلانگێڕی و تۆڵەکردنەوە بە شۆڕشی بیر یەکانگیرەکەین، لە سەر بنەمایەکی درووست نزیکی ڕەخنەی هاوڕێتی کەم لە ڕێبەر ئاپۆ دەبینەوە و لە ناو لێگەڕینی وەڵامدانەوەداین. سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی لە ئێستادا نەک بە تەنها لە زیندانەکاندا بەڵکو لەدەرەوەش پەیڕەودەکرێت. هەموو ئەوانەی خواستی ئازادی، دادپەروەری و مافیان هەیە دەبێت ڕوو لە ئیمراڵی بکەن و تێبگەن لەوەی ڕێبەر ئاپۆ کلیلی چارەسەری قەیرانەکانە. هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسەکانی کورد بۆ تێکشکاندنی یارییەکانی هێزە پیلانگێڕەکانە. وەک جەنگاوەرانی ڕێبەر ئاپۆ بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە لەم قۆناغەدا ڕۆڵی خۆمان بگێڕین، بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێبکەین و دڵسۆزیمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ پیشان بدەین. سەرخستنی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بەمانای تێکشکاندنی پیلانگێڕییە.

جارێکی دیکە پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم بەنەفرەت دەکەین. بەڵێنمان دووبارەدەکەینەوە کە تۆڵە لە هێزە پیلانگێڕەکان و هاوکارەکانیان بکەینەوە. بانگەوازی لە گەلەکەمان، لە ژنان، گەنجان و ڕای گشتی دیموکراتیک دەکەین خاوەنداری لە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بکەن."