مانگرتن لە خواردن بەشێوەی نۆرەیی کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانەکاندا دەستیپێکردووە، لە دەیەمین ڕۆژیدایە. زیندانیانی زیندانی ژمارە 1ی ئاسایشی باڵای ئامەد کە مانیان لە خواردن گرتووە، پەیامێکیان سەبارەت بە چالاکییەیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٥ ساڵە لە دوورگەی ئیمرالی گۆشەگیر کراوە، ماوەی ٣ ساڵە ڕێگە نادەن هیچ زانیارییەک لە لایەن بەڕیزیانەوە وەربگیردرێت.
هەروەها دەست نیشان کراوە کە مرۆڤی کورد، ئاشووری، تورک، فارس، ئەرمەنی، لاز و هەموو دۆستان ئەوە بزانن کە چیتر لە بەرامبەر ئەو گۆشەگیرییە قورسە خۆیان ڕاگرن و دەڵێن:"ئێمە وەک زیندانیانی سیاسی کورد، ڕایدەگەیەنین هەڵمەتی' ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد، کە گەلەکەمان لە هەموو چوار گۆشەی جیهان دەستی پێکردووە، ئێمە لە هیچ فەداکارییەک ناگەڕینێتەوە، بە هۆی بارودۆخی زیندان دەرفەتەکانمان کەمە. بەهۆی کردەوە دژە دیموکراتیکەکانی دەسەڵات، ڕێباز و بەدیلەکانمان کەمن، هەر بۆیە دەستمان بە مانگرتنی نەوبەت لە خواردن کردووە."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە لایەنگرانی ئاشتی، دیموکراسی و پارێزوانانی بەهاکانی کۆمەڵگای ئازاد کراوە بەشداریی کارا لەم پڕۆسەیەدا بنوێنن و دەڵێن"وەک زیندانیانی سیاسی ڕایدەگەیەنین کە بە هەموو جۆرە بەرپرسیارێتیەکەوە بەرامبەر بە ئازادی ڕێبەری نەتەوەیی و چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد، ڕەوڵ دەگێرین و پێمان وایە گەلەکەمان سەردەکەوێت."