زیندانییەکی مانگرتوو: با گەلەکەمان هەوڵەکانی بخاتەگەڕ و بکەوێتە جموجۆڵەوە

دڵگەش یاشار زیندانی سیاسی، کە لە دژی گۆشەگیری مانی لە خواردن گرتووە، رایگەیاند: "گەلەکەمان دەبێت زیاتر لە هەموو کات بکەوێتە جموجۆڵ و خاوەنداری لەم چالاکیە بکات".

زیندانی سیاسی دلگەش یاشار کە لە زیندانی جۆری تی بەشیکدوزوی ترابزۆن زیندانییە و ٨ ساڵە زیندانیکراوە، بەشداری لە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە، کە لە زیندانەکان دەستپێکردووە. یاشار لە رێگەی پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ بنەماڵەکەی سەبارەت بە چالاکیەکە زانیاری خستەڕوو.

یاشار وتی، لەگەڵ قورستربوونی گۆشەگیری لە ئیمراڵی هەلومەرجی ئەوانیش لە ناو زیندانەکان خراپتر بووە و رایگەیاند: " هەرگیز ناتوانین گۆشەگیری وەک بابەتێکی ئاسایی ببیبین. سێ ساڵ دەبێت، کە هیچ زانیارییەکمان لەبارەی رێبەرمانەوە نییە. لەهیچ شوێنێکی جیهان بەم جۆرە گۆشەگیری نەسەپێندراوە".

یاشار ئەوەی خستەڕوو، کە گۆشەگیری تاوانە و بەم جۆرە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "دەوڵەت بێ پسانەوە تاوانی گۆشەگیری ئەنجام دەدات. لە دژی ئەو تاوانە دژە مرۆڤایەتیە، ئێمەش دەستمان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن بە شێوەی نۆرەیی کردووە. لەپێناو راستیدا گەورەترین چالاکی دەنگ هەڵبڕینە. دەبێت گەلەکەمان زیاتر لە هەموو جارەکانی دیکە بکەوێت جموجۆڵ و هەوڵەکانی بخاتەگەڕ و خاوەنداری لەم چالاکیە بکات. دەبێت ئەو کەسانەی بێدەنگی هەڵدەبژێرن، وشیار بکرێنەوە".

هـ . ب