دایكان خواردن بۆ شه‌ڕڤانان ئاماده ده‌كه‌ن
له ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین دایكان خواردن بۆ ئه‌و شه‌ڕڤانانه ئاماده ده‌كه‌ن كه له به‌رانبه‌ر سوپای داگیركه‌ری توركیا به‌رخۆ ده‌ده‌ن.
له ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین دایكان خواردن بۆ ئه‌و شه‌ڕڤانانه ئاماده ده‌كه‌ن كه له به‌رانبه‌ر سوپای داگیركه‌ری توركیا به‌رخۆ ده‌ده‌ن.
گه‌لی عه‌فرین زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه بۆ پاراستنی خاكه‌كه‌ی له دژی داگیركه‌ری به‌رخۆ ده‌دات. شار به ته‌واوی له دژی فاشیزمی ده‌وڵه‌تی توركیا و داعش به‌رخۆ ده‌دات. هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده له به‌ره‌كانی به‌رخۆدان له به‌رانبه‌ر فاشیزم ده‌وه‌ستنه‌وه. پشتیوانی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌م تێكۆشانه‌ی شه‌ڕڤانان گه‌لی عه‌فرینه.
ئامانج و ههوڵدانهكانی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین و چۆڵكردنی شار له هاوڵاتیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
«ئێمه له فڕۆكه‌كانی ئه‌ردۆغان ناترسین»
له ناوه‌ندی شار و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، له ٧ هه‌تا ٧٠ ساڵی هه‌موو كه‌س له دژی داگیركاری وه‌ستاوه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌و مرۆڤانه‌ی چه‌كیان هه‌ڵگرتووه و ڕوویان له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رخۆدان كردووه، دایكانی عه‌فرینیش خواردن بۆ شهڕڤانهكانیان ساز ده‌كه‌ن.
دایكانی ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین ڕایده‌گه‌یه‌نن كه له ڕۆژی ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانه‌وه، بۆ شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده خواردن ساز ده‌كه‌ن. ده‌ڵێن: «ئێمه له فڕۆكه و تۆپه‌كانی ئه‌ردۆغان ناترسین. شوێنی ئه‌وان له‌سه‌ر خاكی ئێمه نییه. ئێمه ناهێڵین عه‌فرین داگیر بكه‌ن.»
ش. م