شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه: له عه‌فرینیش شه‌ڕ ده‌كه‌ین و سه‌رده‌كه‌وین
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه ده‌ڵێن، «هه‌ڵمه‌تی دێره‌زۆر» سه‌رده‌كه‌وێت و دواتر ڕوو له عه‌فرین ده‌كه‌ن. شه‌ڕڤانان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌رگیز عه‌فرین به ته‌نها جێناهێڵن.
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه ده‌ڵێن، «هه‌ڵمه‌تی دێره‌زۆر» سه‌رده‌كه‌وێت و دواتر ڕوو له عه‌فرین ده‌كه‌ن. شه‌ڕڤانان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌رگیز عه‌فرین به ته‌نها جێناهێڵن.
ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه كه به‌شدارن له «هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر» بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات قسه‌یان كرد و ناڕازیبوونیان پیشاندا له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به مه‌به‌ستی داگیركردنی عه‌فرین.
«ئێمه له عه‌فرین شه‌ڕ ده‌كه‌ین»
ئه‌ڤین تلبهرهك گوتی: «ئێمه وه‌ك یه‌په‌ژه له‌نێو هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر جێگه ده‌گرین، هه‌لومه‌رجی دێره‌زۆر دژواره، به تایبه‌ت هه‌ڵكردنی تۆزهبا بارودۆخی سه‌ختتر كردووه، به‌ڵام ئه‌وه بۆ ئێمه كێشه نییه، زۆر كاریگه‌ریمان لێ ناكات. ده‌وڵه‌تی تورك ده‌خوازێت هێرش بكاته سه‌ر عه‌فرین. هه‌ر وه‌ك چۆن ئێمه له دێره‌زۆر شه‌ڕ ده‌كه‌ین، به هه‌مان شێوه ده‌چینه عه‌فرین و له عه‌فرینیش شه‌ڕ ده‌كه‌ین. هه‌تا دواهه‌مین دڵۆپی خوێنمان شه‌ڕ ده‌كه‌ین و خۆڕاگر ده‌بین. ئێمه سه‌رده‌كه‌وین.»
«ئێمه ڕێگه ناده‌ین»
زێڕین چارچه‌لا گوتی: «وه‌ك شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌ژه له هه‌ڵمه‌تی دێره‌زۆر به‌شدارم. ده‌وڵه‌تی توركیا خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بچێته عه‌فرین. هه‌ر وه‌ك چۆن ئێستا له دێره‌زۆر شه‌ڕ ده‌كه‌ین و چه‌ته‌كان تێكده‌شكێنین، به هه‌مان شێوه‌ش له عه‌فرین شه‌ڕ ده‌كه‌ین. ئێمه وه‌ك یه‌په‌ژه ناهێڵین ده‌وڵه‌تی تورك بچێته نێو عه‌فرین.»
«ئێمه بۆ ئه‌وان ده‌ست له خاكی پیرۆزی خۆمان به‌رناده‌ین»
به‌هار قامشلۆ گوتی: «شۆڕشی ڕۆژئاڤا له ساڵی حه‌وته‌می دایه. هه‌تا ئێستا ئێمه له هه‌موو هه‌رێمه پیرۆزه‌كانی خۆمان سه‌ركه‌وتووبووین. له سایه‌ی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ئێمه له هه‌موو شوێنێك سه‌ركه‌وتین. له‌سه‌ر ئه‌م خاكه خوێنی زۆر كچ و كوڕ ڕژا. ئێمه‌ش به‌ڵێنمان پێداون كه هه‌میشه له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌وان بین. ئێمه سه‌ركه‌وتنی هه‌ره گه‌وره‌مان له كۆبانێ، منبج و ڕه‌قا به‌ده‌ستهێنا. ئه‌مڕۆش ئێمه له دێرهزۆرین. له به‌ره‌ی شه‌ڕین. دێره‌زۆر له ڕووی جوگرافیاوه به‌راورد ناكرێ له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كانی دیكه. به‌شێكی زۆری جوگرافیاكه‌ی چۆڵه. هه‌میشه ته‌مومژ و ڕه‌شه‌با هه‌یه. ئێمه‌ش له دژی ئه‌وه هه‌موو كات به تهدبیرین. ڕۆژ و شه‌و ئێمه ناخه‌وین، له‌به‌رئه‌وه‌ی نامانه‌وێ نه شه‌هید بین و نه برینداریش بین. یه‌ك ئامانجمان هه‌یه ئه‌ویش پاراستنی خاكه له چه‌ته دڕنده‌كان. ئه‌م خاكه پیرۆزه و زۆر نه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ئێمه له عه‌فرینیش شه‌ڕ ده‌كه‌ین. له ڕاستیدا دوژمن له هه‌موو شوێنێكه‌وه هێرش ده‌كات، ئێمه‌ش وه‌ڵامی هه‌موو هێرشه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه. هه‌ڤاڵه‌كانمان ئه‌مڕۆ له عه‌فرین له به‌رخۆداندان، هه‌ر وه‌ك چۆن له كۆبانێ له به‌رخۆداندا بووین، هه‌ر وه‌ك چۆن به ده‌یان شه‌هیدمان دا و سه‌ركه‌وتین، ئێمه له عه‌فرین و دێره‌زۆریش سه‌رده‌كه‌وین و خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه كوردستانی ئازاد، سووریای ئازاد و دێمۆكرات و فیدڕاڵ.»
ش. م