شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌ژه چالاكیی فیدایی ئه‌نجامدا
له دژی هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌ر، شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌ژه له عه‌فرین چالاكییه‌كی فیدایی ئه‌نجامدا.
له دژی هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌ر، شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌ژه له عه‌فرین چالاكییه‌كی فیدایی ئه‌نجامدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوێنێ (٢٧ی ژانوویه) له گوندی حه‌مامێ، له كاتدا شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هێزه‌كانی داگیركه‌ری توركیا و شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده له ئارادابوو، شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌ژه به ناوی «ئا‌ڤێستا خابوور» چالاكیی فیدایی ئه‌نجامدا.
ڕاگه‌یه‌ندرا شه‌ڕڤانی یه‌په‌ژه، ئا‌ڤێستا خابوور كه خه‌ڵكی عه‌فرینه، به‌و بۆمبانه‌ی له خۆیه‌وه پێچابووی چووه‌ته نێو تانكێكی توركیا كه پڕ له سه‌رباز بووه و چالاكی فیدایی ئه‌نجامداوه و تانك و سه‌ربازه‌كانی له‌ناوبردووه.
بڕیاره له‌سه‌ر چالاكییه فیداییه‌كه‌ی ئا‌ڤێستا خابوور ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوبكرێته‌وه.
ناسنامه‌ی شه‌هید ئا‌ڤێستا خابوور:
ناسناو: ئا‌ڤێستا خابوور
ناو و پاشناو: زهلووهه حه‌مۆ
كات و شوێنی له‌دایكبوون: ١٩٩٨\بلبلێ - حه‌له‌ب
ناوی دایك: ئه‌مینه حه‌مۆ
ناوی باوك: ئه‌حمه‌د حه‌مۆ
مێژووی به‌شداربوون له ڕیزه‌كانی یه‌په‌ژه: ٢٠١٤
ش. م