كه‌ژه‌كه: به‌رخۆدانی عه‌فرین، شایه‌نی گه‌وهه‌ری مێژووه‌كه‌یه‌تی
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی كوردستان - كه‌ژه‌كه ڕایگه‌یاند، لە عەفرین بەرخۆدانێک ئەنجام ده‌درێت کە شایه‌نی گه‌وهه‌ره مێژووییهكهیهتی.
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی كوردستان - كه‌ژه‌كه ڕایگه‌یاند، لە عەفرین بەرخۆدانێک ئەنجام ده‌درێت کە شایه‌نی گه‌وهه‌ره مێژووییهكهیهتی.
كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه، ده‌رباره‌ی بەرخۆدانی عەفرین بەیاننامه‌یه‌كی بڵاوکرده‌وە.
كه‌ژه‌كه بەرخۆدانی شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده، یەکینەکانی پاراستنی گەل -یه‌په‌گه و یەکینەکانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه‌ی بەرز نرخاندووه و ڕایگه‌یاندووه: لە رۆژئاوا تا باشوور و باکوور، لە شەنگال تا رۆژهەڵات و ئه‌ورووپا هەڵوێستی ناوازەی ژنان، گەلی ئێمە کە شان بەشانی گەلی عەفرین لەدژی فاشیزم تێکۆشانێکی قارەمانانە ده‌كه‌ن، مژده‌ی سه‌رفرازییه‌كی گەورەیە. ئێمە ئەو بەرخۆدانه سەرفرازانەی گەل وەک جەژن لە گەلی خۆمان پیرۆز ئەکەین.
لەدرێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: لە دژی هێرشی داگیرکەر و قیڕەقیڕی ئاکەپەی فاشیست، عەفرین مێژووی قارەمانیەتی و تێکۆشان ده‌نووسێته‌وه.
كه‌ژه‌كه، یادی ئەو وه‌ڵاتپارێز و شه‌ڕڤانانه‌ی بەرز نرخاند کە لە دژی هێرشی تانک و تۆپ و فڕۆکە وەستانەوە و نەیانهێشت کە فاشیزم پێشڕەوی بکات و شەهید بوون.
كه‌ژه‌كه ئاماژه‌ی بۆ به‌رخۆدانی كۆبانێ كردووه و ڕایگه‌یاند: ئاگری شۆڕش لە كۆبانێ بڵێسه‌ی گرت و بووە ڕووناكی بۆ هەموو چەوساوە و ئازادیخوازەکان و ئەو گەلانەی کە تینووی ئازادین. هەربۆیە ئەو هیوایه ئیستا لە عەفرین بەردەوامە. له سایه‌ی دایکانی عەفرین و بە تێکۆشانی قارەمانەنەی ژن و لاوانی ناو سەنگەرەکانی عەفرین کە بەقارەمانی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ڕێ نادرێت فاشیزم یەک هەنگاو پێشڕەوی بکات.
كه‌ژه‌كه ڕاشیگه‌یاند، بەرخۆدانی عەفرین بووەتە گەوهەری مێژوو و مێژوو ژیاوەتەوە. توڕەیی ژن و گەلان لە دژی فاشیزم و توڕه‌یی، تۆڵە و هەستی ئازادی هەموویان یەک ده‌گرێت و لەسەر زاری دایکی عەفرینە کە ئەڵێت سڵاو لە شۆڕشی ئازادی و باوه‌ش به ملی مرۆڤایەتیدا ده‌كات.
هەڵوێستی منداڵانی عەفرین کە بە زمانی منداڵانەی خۆیان ده‌ڵێن: ئەردۆغان ئێمە لە تۆ ناترسین، ئێمە هەموو گه‌ریلاین، وه‌ڵامێکی قورس و توونده لە دژی فاشیزم.
كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه لەکۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه: ئێستا سەردەمی شۆڕشی ئازادی گەلانه و کاتی شۆڕشی ژنە، کاتی ئەوەیە تێکۆشان بگاتە لوتکە و فاشیزم لەناوبچێت. ده‌بێت ژن و گەل بە بەرخۆدان، هیوا و پەرەپێدانی تێکۆشان یەک دڵ ڕاپەڕن. ئێمە هێزی تێکۆشانی خۆمان و خوێنی ناو دەمارەکانی ڕێكخستن بە گەش بوونی بڵێسه‌ی شۆڕشی عەفرین ده‌كه‌ینه یەک و گەل و ژن ده‌گه‌یه‌نینه لوتکەی سەرفەرازی.