ژنانی بزوتنەوەی گۆڕان پاڵپشتی خۆیان بۆ عەفرین راگەیاند

ه‌ مه‌به‌ستی پشتیوانیکردن له‌ عه‌فرین و ئیدانه‌کردنی هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تى تورک، شاندێکى ژنانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی کۆنگرا ستار-یان کرد.

ئه‌مڕۆ کاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ، له‌ شاری سلێمانی شاندێکى ژنانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی کۆنگره‌ى ستار-یان کرد به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانیکردن له‌ عه‌فرین و ئیدانه‌کردنی هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تى تورک.
کوێستان محه‌مه‌د ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و سه‌رۆکى شاندى ژنانى گۆڕان ڕایگه‌یاند:" بۆ پشتیوانیکردنی گه‌لی عه‌فرین، ئه‌و په‌یامه‌مان دووپات کرده‌وه‌، که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانین و دڵنیایان ده‌که‌ینه‌وه‌، که‌ هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ ده‌رکردنی کۆمه‌ڵێک بڕیار پشتیوانی خۆمان بۆ ڕۆژئاوا به‌ فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نین".


هه‌روه‌ها جیهان خه‌لیل نوێنه‌ری کۆنگرا ستار وتی: "به‌ سه‌ردانی به‌شێک له‌ ژنانی گۆڕان خۆشحاڵین و پشتیوانیان به‌رزده‌رخێنین."