بە دیمەن

بایک: پارادایمی رێبەر ئاپۆ چارەسەرییە

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک رایگەیاند، "رێبەر ئاپۆ ئامانجەکانی پیلانگێڕانی تێکشکاند و لە ئیمراڵی پاڕادایمی نوێی ئافراند. چارەسەری شەڕی ئێستا لە پاڕادایمی رێبەر ئاپۆدایە".

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات کە بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێریی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم لەگەڵیدا ئەنجامدراوە، ئامانجی پیلانگێرییەکە و شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەڵسەنگاند.

بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەی ئاژانسی هەواڵی فورات لەگەڵ هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک بەم جۆرەیە:

دوای ئەوەی سیستمی سۆڤیەت رووخا بۆشایی زۆر هاتە کایەوە. سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ویستی ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە، لە جیهان دەسەڵاتداری، هەژمونی خۆی رابگەیەنێت. لەبەر ئەوەش کەوتە ناو شەڕێکی ئایدۆلۆژیک و دەرونی، سەربازی و کولتوری. تادەهات ئەو شەڕەی لە ئاستێکی زۆر بەرزدا پێشدەخست. بەوە دەڵێن شەڕی هایبرایت. لەمرۆدا شەڕێکی بەو جۆرە بەڕێوەدەبرێت. رێبەر ئاپۆ هەرکە لە ئەنقەرە دەستیپێکرد، لە باکوری کوردستان پەرەی بە تێکۆشاندا، ئەو تێکۆشانە لە بەشەکانی دیکەش پەرەی پێدرا، لە چوارچێوەی کوردستاندا هاتەدەرەوە، لە سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکرا، کاریگەری سازکرد. رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بناخەیەکی سەرەکی بوو بۆ سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری. هەربۆیەش بە پێویستیان دەزانی کە کاریگەرییەی کە رێبەر ئاپۆ لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سازی دەکرد بەری پێبگرن. لەبەر ئەوەی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەیویست لە جیهاندا هەژموونی خۆی سازبکات. ئەو رێگەیەش بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێپەڕدەبوو. بۆیەش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەر ئاستەنگێک، مەترسیەک ساز بێت پێویستە بەر بەوە بگیرێت. مەترسی، ئاستەنگییەک کە رێبەر ئاپۆ سازی دەکرد، بینیان، هەرلەبەر ئەوەش، ئەوەی کە چۆن بەریپێبگرن، ئەویان کردە ئامانج. بۆ ئەوەی بتوانن رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گوێرەی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری رێکبخەن، بەرژەوەندییەکانی خۆیان لەو هەرێمە دەستەبەر بکەن. ئەگەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست نەهێنن، ناتوانن هەژموونی خۆیان لە جیهان بەرەوپێش ببەن و رایبگەیەنن. لەبەر ئەوە زۆر گرنگ بوو. لەبەر ئەوەی ئاستەنگی، مەترسی گەورە لەسەریان رێبەر ئاپۆ بوو، رێگە چارەیان لە چیدا دۆزیەوە؟ لەوەدا کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بکەن، رێبەر ئاپۆ بێکاریگەر بکەن. ئەو کاتە دەتوانن بە ئاسانی دەستوەردان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن. ئەگەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان پێش خست، بۆ ئەوەبوو کە ئامانجەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەسەر جیهاندا بەرەوپێش ببەن، بۆیە ئەو پیلانگێڕییەیان کرد.

هەمووان بەو جۆرە بیریان دەکردەوە کە رێبەر ئاپۆ، پەکەکە و کوردی ئازاد لەناو دەچن

دەوڵەتی تورکی ویستی سوود لەوە وەربگرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت ئامانجەکانی خۆی واتە پاکتاوکردنی پەکەکە و بە ئەنجامگەیاندنی قڕکردنی کوردان، بپێکێت. بەڵام چەندە لەو رووەوە هەم سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کاری کرد، هەم دەوڵەتی داگیرکەر، قڕکەری تورکی کاری کرد، دیسانیش ئەنجامیان بەدەست نەهێنا. بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجام پێویستی دەکرد هەندێک رێککەوتن و پەیوەندی دیکە سازبکەن. لەسەر ئەو بنەمایە لەگەڵ بارزانییەکان، لەگەڵ عێراق هەندێک رێککەوتنیان کرد. هەروەها دەوڵەتی تورکیا دەبینێت کە ئەگەر کۆنەپەرستی دەسەڵاتداری و داگیرکەری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ژێر رکێفی خۆیدا کۆنەکاتەوە و ئەو هێزە و هێزی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەیەک نەگەیەنێت، ناتوانێت ئامانجی پاکتاوکردنی پەکەکە، قڕکردنی کوردان بهێنێتەدی. دەوڵەتی تورکیا ئێستا لەسەر ئەو بنەمایانە کاردەکات. کارێکی زۆر مەترسیدار دەکات. پێویستە گەلەکەمان و دۆستانمان باش لەوە تێبگەن، ئەگەر مرۆڤ بە باسی تێنەگات ناتوانێت تێکۆشانێکی دروست بەڕێوەببات، مرۆڤ ناتوانێت ئامانجەکانی، ئاواتەکانی مرۆڤایەتی دەستەبەر بکات.

رێبەر ئاپۆ ئەم پرسیارانەی لە خۆی کرد، کێ پیلانگێری کرد، بۆچی پیلانگێڕی کرد، ئامانجی چی بوو، دەیانەوێت چی بکەن، پێویستە لە دژی پیلانگێری چۆن بوەستنەوە، بە چ هەڵوێستێک دەتوانێت پیلانگێڕی پوچەڵ بکاتەوە، بزوتنەوەی گەل و مرۆڤایەتی لەسەر بەهاکانی ئازادی و دیموکراسی بەرەوپێش ببات، هیوایان بەهێز بکات، هەموو ئەمانەی لە خۆی پرسی و لە کەسایەتی خۆیدا وەڵامی دانەوە. هەمووان دەیانگووت رێبەر ئاپۆ، پەکەکە، کوردی ئازاد ئیتر کۆتاییان دێت. بەڵام رێبەر ئاپۆ لەبەر ئەوەی پیلانگێڕی و دەستوپێوەندەکانی باش شرۆڤە کرد و باش لە ئامانجی ئەوان تێگەیشت، ئەوەی بە بنەما گرت کە چۆن پیلانگێڕی و ئامانجەکانی تێکبشکێنێت، هەربۆیەش خۆی کردە هێزی چارەسەری. هەربۆیە کەس بڕوای نەدەکرد کە رێبەر ئاپۆ بەم بەهێزییە بەرامبەر بە پیلانگێریی بوەستێتەوە. رێبەر ئاپۆ لەبەر ئەوە پاڕادایمێکی نوێ لەپێناو گەلی کورد، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی، لەپێناو هێزەکانی دیموکراسی و ئازادی، سۆسیالیزم، بەتایبەتی ژنان و گەنجان ئافراند. شکۆی گەلان، شکۆی ژنان، شکۆی گەنجان، شکۆی ئەوانەی بۆ سۆسیالیزم، ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشن بەرزکردەوە. هیوایەکی گەورەی بۆ دروست کردن. لە کەسایەتی خۆیدا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەم جۆرە تێکشکاند. ویستی پەکەکە، گەلی کورد، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرجەم گەلانی بندەست، ژنان، مرۆڤایەتیش ئەو پیلانگێرییە تێکبشکێنن. بۆئەوەی جیهان بکەوێتە دۆخێکی نوێ. پاڕادایمی ئافرێندراو لەسەر ئەو بنەمایە بوو. لەبەر ئەوە تادێت ئەو پاڕادایمە بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە. تادێت باشتر لە رێبەر ئاپۆ تێدەگەن. باشتر لە گەلی کورد تێدەگەن، باشتر لە ژنانی کورد تێدەگەن.

سیستەمی سەرمایەداری بۆ ئەوەی خۆی لە قەیرانەکان ڕزگار بکات، دەیەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەر لەنوێ دیزاین بکاتەوە

ڕوونە کە لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا سیستەمی سۆڤیەت دامەزراوە. لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمدا سیستەمەکە فراوانتر و بەهێزتر و پەرەی پێدرا. ئێستا جەنگی جیهانی سێیەم بەردەوامە. دۆخی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری وەک دۆخی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم نییە. بەڵکوو کەوتووتە قەیرانێکی قووڵ و گێژاوێکی گەورەوە، دەیەوێت خۆی لێ ڕزگار بکات، بەڵام چی دەکات ناتوانێت. هەر بۆیە شەڕ تادێت گەورەتر دەبێت. ئەو شەڕەی ئێستا پەرەی سەندووە، ڕاستە لە هەندێک ناوچەی جیهاندایە، بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە. ناوەندی ئەو شەڕە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش کوردستانە. سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، سەرکردایەتی ئەو سیستەمە دەکات، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کردۆتە ناوەندی شەڕەکە بۆ ئەوەی ئاژاوە لە سیستەمەکەدا دروست بکەن. بۆیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر شەڕ دەخوڵقێنن. ڕەنگە ئێستا هەر کەس وا تێبگات کە شەڕەکە بە دەستی ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت. بەڵام لە ڕاستیدا پشت پەردەی شەڕەکە زۆری شتی شاراوەی تێدایە.

لە ڕاستیدا سیستەم ئیسرائیلی خستووتە پێش خۆی، هاوکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئیسرائیل دەپارێزێت و دەیەوێت دەسەڵاتی سیاسی، سەربازی، دیپلۆماسی، ئابووری ئیسرائیل لە ناوچەکەدا بەهێزتر بکات. ئێستا شەڕێکی بەرفراوان دەستی پێکردووە. مەبەستیان سەر لەنوێ دیزاینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. چونکە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمدا ڕەوڵێکی وەهای نەبووە. ئێستا سیستەمەکە لە قەیرانێکی قووڵدایە. لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمدا هەندێک ناوەندیان دروستکرد، هەموویان شکستی هێنا. بۆیە ئێستا پێویست بە سەر لەنوێ ڕێخستنەوە هەیە. هەر بەو هۆیەشەوە شەڕێکی چڕیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێکردووە. ئیسرائیل ئەم شەڕە بەڕێوە دەبات. وەک دەردەکەوێت شەڕەکە لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندایە. ڕەنگە لە لایەکەوە ئەمە ڕاست بێت. بەڵام شەڕەکە تەنها لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا نییە. شەڕ لە بنەڕەتدا لە نێوان مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدایە.

دەوڵەتی تورک بەم شەڕە ڕازی نییە. دژی ئیسرائیلە. لە ڕاستیدا وا نییە. وا نیشان دەدەن دژی ململانێەکانن، لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تورک دەڵێت 'من دەوڵەتێکی ناتۆم'، ناتۆ، سیستەمی سەرمایەداری دەبێت مۆدێرنیتەی من بە بنەما بگرێت، من بۆ ئەوە ئامادەم، خۆی منی هێناوەتە سەر دەسەڵات بۆ تەواوکردنی جینۆسایدی کورد و کۆتایی هێنان بە پەکەکە. بۆ ئەوەی بتوانێت سیستەمێکی بەهێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە گوێرەی خۆی بنیات بنێت. بەو بۆنەوە بوو کە پەرەمان بە داعش دا. واتە نیگەرانە لەوەی ئێستا ئیسرائیل بەبنەما دەگرن. ئەمەش دژی بەرژەوەندییەکانی ئەوانە.' ئێران ئەمە دژی بەرژەوەندییەکانی خۆی دەبینێت. چونکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەم ئێران و هەم دەوڵەتی تورک پێشتر دەوڵەتی گەورەیان بنیات ناوە، پلانەکانی داهاتوویان لەسەر ئەوە بنیات ناوە. بەڵام ئێستا سیستەمەکە لە ڕێگەی ئیسرائیلەوە لاوازیان دەکات، هەروەها لە ڕێگەی هەندێک دەسەڵاتی عەرەبیەوە. ئەگەر ئێران، تورکیا لەگەڵ ئیسرائیل لە ململانێدان، ئەوە بەهۆکارەکەیە. دەوڵەتی تورک دژی ئیسرائیل نییە. پێویستە هەرکەس باش لەم بابەتە تێبگەن.

لە دژی گەلی کورد، گەلی فەلەستین و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدرێت کەس دەنگ نادات. بۆچی؟ چونکە دەیانهەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پێی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ڕێکبخەنەوە. بۆیە نایانەوێت گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم شەڕەدا گەشە بکەن، بۆیە بۆ لاوازکردنی گەلان شەڕیان دەست پێکردووە، بۆ ئەوەی کە بتوانن سیستەمی خۆیان بنیات بنێن.

سەرنج بدەن، یەکەم ئیسرائیل دەڵێت تیرۆریستێکی زۆرمان کوشتووە و دووەم دەوڵەتی تورک دەڵێت ڕۆژانە تیرۆریستێکی زۆرمان کوشتووە، لێرەدا ڕکابەرییەک لەنێوان ئیسرائیل و تورکیا لەسەر کوشتن و کۆمەڵکوژی هەیە. ئەو سیاسەتەی پەیڕەو دەکرێت بەتەواوی لەسەر ئەم بنەمایە بەڕێوە دەچێت. کێشەکە لە کوێدایە؟ ئیسرائیل هەژموونی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەرە پێدەدات و دەوڵەتی تورک بە هەمان شێوە پەرە بە خۆی دەدات کێشەکە لێرەدایە. پێویستە لەم ڕاستییە تێبگەین، بۆ ئەوەی هەڵە نەکەین. ئێمە دژی ئەم جەنگین، دژی کۆمەڵکوژیین. بە پێچەوانەوە تێکۆشانی گەلان بۆ ئازادی، دێموکراسی و دادپەروەری بەرەوپێش دەبەین و بەهێزی دەکەین.

هێزه دەسەڵاتدارەکان له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەرێکی دیموکراسییانەیان ناوێت

سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، کە سەرکردایەتی ئەم سیستەمە دەکات، نایەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چارەسەری پێشکەوێت. چارەسەری دێموکراتیزەبوون، دێموکراسی و ئازادی پەرەی پێدەدرێت، ئەوان دەیانەوێت ڕێگری لێبکەن. چونکە بەرژەوەندییەکانیان دەخاتە مەترسیەوە. ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە دەیەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم شەڕە گڵاوەدا دەر بهێنێت و بۆ گەلان سەردەمێکی نوێ بکاتەوە. دەیهەوێت دیموکراتیزەبوون، ئازادی، دیموکراسی و دادپەروەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێشبکەوێت و برەو بە یەکڕیزی گەلان، باوەڕە و کەلتوورەکان بدرێت. بەڵام سیستەمی سەرمایەداری ئەمە بۆ بەرژەوەندییەکانیان بە مەترسی دەزانن. بۆیە بەردەوام دەیانەوێت شەڕی نێوان گەلان، باوەڕ و کولتوورەکان قووڵتر بکەنەوە هەتا بەو شێوەیە بگەنە ئامانجە گڵاوەکانیان، بۆیە دەیانەوێت ڕێگری لەو چارەسەرییە بکەن کە ڕێبەر ئاپۆ دەیهەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەرەی پێبدات. کە نەک هەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو لە سەرانسەری جیهاندا ڕوودەدات. ئەوان سەرەتا هێرشیان کردە سەر کێ؟ هێرشیان کردە سەر پەکەکە بۆچی؟ چونکە دەیانویست ڕێگە لەچارەسەری نەتەوەی دێموکراتیک بگرن، بۆیە هێرشیان کردە سەر کورد و پەکەکە هەتا بتوانن ئەو کێشانەی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروستی کردووە قووڵتر بکەینەوە. لەسەر ئەو بنەمایە، بتوانن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بخەنە بن خزمەتی خۆیانەوە. لەوەش زیاتر دەوڵەتی تورک هێشتا هاوکاری داعشە و دەیهەوێت بەم شێوەیە لەلایەن مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قبوڵی بکەن. واتە دەوڵەتی تورک دەیهەوێت چی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت لە ڕێگەی ئەوەو ئەنجام بدرێت، دەڵێت بەبێ من ئێوە ناتوانن هیچ بکەن. ئێستا پەکەکە و کوردی ئازاد دژی ئەمە سیاسەت و پلانانە دەوەستنەوە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێگرییان لە داعش کرد لە وێرانکارییەکی گەورەتر. ئەگەر ئەمڕۆ ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە و کوردی ئازاد لە هەموو شوێنێک دەکرێنە ئامانج هۆکارەکەی ئەمەیە. واتە دەڵێن ئێوە نەتانهێشت ململانێیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قووڵتر بێتەوە. ئێمە دەمانەوێت قووڵتر بێتەوە، ئێوە ڕێگری لێدەکەن. بۆیە دوژمنایەتی دەکەن. ئەگەر ‌هێندە دوژمنایەتی پەکەکە دەکەن، دوژمنایەتی ڕێبەر ئاپۆ و نەتەوەی دیموکراتیک دەکەن، هۆکارەکەی ئەمەیە. بۆیە پێویستە ئەو چارەسەرەییەی کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مرۆڤایەتی پەرەی پێداوە، زیاتر بەهێز بکرێت. تاچەندە لەسەر ئەو بنەمایە تێکۆشان پتەوتر بێت، داخوازییەکانی گەل و مرۆڤایەتی زیاتر بەدی دێت. ئاڵۆزییەکانی ناو سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هێشتا لە گەشەکردندایە، کە دەکرێت تێیدا شۆڕشی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک پێشبکەوێت و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت. بەهۆی ئەوەوە شەڕی سەرەکی لەو چوارچێوەدا بەڕێوە دەچێت. لەبەر ئەوەیە دەڵێت من دژی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریم، ئەم سیستەمە دژی کۆمەڵایەتی بوون و  دژیمرۆڤایەتییە، دژی ژیانە، پێویستە ئەو تێکۆشانەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە بەرژوەندی گەلدا دەیکات، مرۆڤایەتی، بۆ خۆی بە بنەما وەری بگرێت. چارەسەری لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ و سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و چارەسەری لە نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆدایە.

بۆیە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە نێوانیاندا ئەوەی بەڕێوبەرایەتی دەکات ئەمریکا و ئیسرائیلە و ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئامانجی خۆی هەیە ئێران و تورکیایە. بەڵام سیستەمی سەرمایەداری لە پێش ئێران و تورکیاوەیە لە پلانەکانی. بەم بۆنەوە لە هەردووکیان ڕازی نییە. دەبینن کە پێشهاتەکان لە بەرژوەندی ئەواندا نییە. بۆیە لە دژیان ڕادەوەستن. پێویستە لەم ململانێیانەدا پەرە بە شۆڕشی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بدرێت. ئەوە ئەرکی هەر کەسێکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین کە دەیانەوێت لەدەست قەیران وکۆمەڵکوژییەکان ڕزگاریان بێت."