هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات بەشداری بەرنامەیەکەی تایبەتی مەدیا خەبەردا هەڵسەنگاندنی بۆ ڕووداوەکانی ڕۆژەڤ کرد.
هەڵسەنگاندنەکەی هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات بەم شێوەیە:
"ساڵی ٢٦هەمینی پیلانگێڕییمان تەواوکرد، دەکەوینە ناو ٢٧هەمین ساڵەیەوە. لەسەرەتادا هێزە پیلانگێڕەکان شەرمەزار و بەنەفرەت دەکەم. بە ڕێزداری و پێزانینەوە سڵاو لە بەرخۆدانی ٢٦ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم بەڕاستی ڕێبەر ئاپۆ لە نێو بارودۆخێکی زۆر سەختی ئیمراڵیدا بەرخۆدانێکی بەشکۆی پێشخست. لە دەوری ئەم بەرخۆدانەی ڕێبەر ئاپۆیش بەرخۆدانێکی گەورەی گەل و گەریلا پێشکەوت. ئەنجامی زۆر گرنگ دروستبوو، بەردەوامیش دەبێت. لەم ڕووەوە خۆشەویستی و سڵاوم بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرم.
لە کەسێتی شەهیدانی 'ئێوە ناتونن ڕۆژەکانمان تاریک بکەن'دا بە ڕێز و پێزانینەوە هەموو شەهیدانی ئازادی و شۆڕشمان یاد دەکەمەوە. لە مانگی تشرینی یەکەمدا چەندین پیلانگێڕی پێکهێنران و درێژکراوەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیین. هەروەها لە بەرامبەردا لەم مانگەدا چەندین بەرخۆدان پێشخران. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەوڵەتی تورک هەموو داگیرکارییەکانی خۆی لە دژی سەریکانی و گرێ سپی دەستپێکرد. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ڕێککەوتننامەی شەنگال مۆرکرا و کە بۆ شەنگال بە مانای فەرمانێکی نوێ دێت. لە دوای ئەو ڕێککەوتننامەیەوە هێرشی سەر ئێزدییەکان زیاتر بوو. دیسان لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا کۆمەڵکوژی گار-ی ئەنقەرە هەیە. لەم کۆمەڵکوژییەدا زیاتر لە سەدان مرۆڤمان گیانیان لەدەستدا. هەموویان بە ڕێزداری و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. سەدان مرۆڤ بریندار بوون، لە نێو کۆمەڵگەی تورکیادا دەرگای بە ڕووی کارەساتێکی گەورەدا کردەوە. ئەم هێرشە بە هاوکاری داعش ئەنجامدرا. دەوڵەتی تورک، ئاکەپە-مەهەپە ڕاستەخۆ بە بەکارهێنانی داعش بەشداری ئەم هێرشە بوون. وەک چۆن ئەوەی لە ڕۆژئاوادا داعشییان لە دژی کوردان بەکارهێنا، لە شەنگال لە دژی ئێزدییەکان بەکاریانهێنا، لە ناوچەکە و جیهانیشدا بەکاریانهێنا، لە تورکیادا لە دژی هێزە سۆسیالیست و دیموکراتیکەکان، لە دژی تەڤگەری ئازادی کورد، لە تورکیا و سەرانسەری جیهاندا بەکاریانهێنا.
لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەرخۆدانی گەورە ئەنجامدرا
دیسان لە نێو ئەم مانگەدا هەڵبەتە چەندین سەرهەڵدان پێشخرا، ٦-٧ی تشرینی یەکەم لە باکوور سەرهەڵدانی کۆبانێ هەیە و بە سەدان هەزار مرۆڤ بەشداریبوون. لە ئازادکردن و ڕزگارکردنی کۆبانێدا ڕۆڵی کاریگەرییان هەبوو. دەوڵەتی تورک لەوێیش ڕۆڵی بە حیزبولکۆنترا بەخشییەوە. چەندین گروپی چەتەی ئەرکدار کرد و بە شێوەیەکی دڕندانە دەیان مرۆڤیان لێ کوشتین. دیسان لەم مانگەدا چەندین سەرهەڵدانی ژن بوونی هەیە، لە دەستپێکدا گوڵناز کارتاش، هەروەها غوربەتلی ئەرسۆز، ڕۆژین گەودا، گوڵناز ئەگە، چیچەک کورتالان، ناگیهان ئاکارسەل. لە کۆبانێ ئارین میرکان لە ساڵی ٢٠١٤دا چالاکی فیدییان ئەنجامدا و ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی لە بەرخۆدانی کۆبانێ کرد، بە رۆحی بەرخۆدانی ئارین میرکانەوە کۆبانێ سەرکەوت. بەڕاستی ئەم مانگە پڕە لە شەهادەتی گەورە. هەروەها پلانی هەڵوەشاندنەوەی ٣٠ی تشرینی یەکەمیش لەم مانگەدا پێکهێنرا. مانگی تشرینی یەکەم مانگێکە هەم پڕە لە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی، پیلان و هێرش، هەمیش مانگێکە بە تێکۆشانی گەورە لە دژی پیلانگێڕی تێپەڕییوە.
ڕێبەر وەک هەڕەشەیەک بیندرا
هەڵبەت پەیوەست بە پرسیارەکەی ئێوەش؛ پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا لە دژی گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە پێکهێنرا. ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن هێزە نێونەتەوەییە هەژموونخوازەکانەوە وەک ئاستەنگییەکی گەورە دەبینرا. دەستوەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بابەتی باسوخواس بوو. هەرخۆی ئەم دەستوەردانە لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو دەستپێکرابوو، هاوکات دەستپێکی کاتی شەڕی سێهەمی جیهانییە. یانی بە هەڵوەشاندنەوەی سۆڤییەت جەنگی سێهەمی جیهانی دەستپێکرد، لە دوای هێرشەکانی سەدام حوسەین بۆ سەر کۆیت دەستوەردانەکانی ئەمریکا بە سەختی بەردەوام بوو. پیلانگێڕی نێونەتەوەییش لە قۆناغێکی کاریگەری شەڕی سێهەمی جیهانیدا پێشخرا، ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ قۆناغێکی کاریگەر بوو. لەو پرۆسەیەدا بە هێزترەوە دەستوەردانەکان لە دژی عێراق لە ڕۆژەڤدا بوو، ئامادەکاری بۆ تەسفییەکردنی سەدام دەکرا. هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتداری سەدام لە ئامانجدا بوو، دەستوەردان لە ئەفغانستان لە ڕۆژەڤدا بوو. هەموو ئەم دەستوەردانەنانە کە لەدژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پلانی بۆ دارێژرابوو لە ڕۆژەڤدا بوون. ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری پەکەکە لە پێش ئەو پلانانەدا وەک ئاستەنگ دەبیندرا. چونکە لە ناوچەکەدا تێکۆشانێکی گەورە بە پێشەنگایەتی پەکەکە بەڕێوەدبردرا، تێکۆشانی ئازادی کورد و گەلان هۆشیاری و ڕووناکی ئاشکرا دەکرد. هەڵبەتە بۆ ئەمەش گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە لە تێکۆشانێکی گەورەدا بوون. لە سەرانسەری ناوچەکەدا کاریگەرییەکی گەورەی درستکردبوو. ئەمەش وەک ئاستەنگی، ترس و هەڕەشە دەبیندرا. بۆیە لە بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ پیلانگێڕییەکی لەم شێوەیە پێکهێنرا. بەم شێوەیە لە کوردستاندا رێگە لەبەردەم هێڵی هاوکاری-خیانەت کرایەوە. دەخوازرا ئەم هێڵە لە کوردستاندا سەروەربێت. هێزە هەژموونخوازەکان ویستییان سود لەمە وەربگرن، لەم ڕووەوە پیلانگێڕییەکی لەم شیێوە پێشخرا.
پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ پیلانگێڕی تێکشکاند
هەڵبەتە لە دژی ئەم پیلانگێڕییە تێکۆشانێکی گەورە پێشخرا. لە هەموو جێگەکان بە هەموو تەمەنەکانەوە، لە هەر چوار پارچەی کوردستان گەلەکەمان هەستایە سەرپێ و بەدەیان مرۆڤ چالاکی فیداییان ئەنجامدا. لە ساڵانی دواتردا پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ ئەم پیلانگێڕییەی بەتاڵکردەوە. ئەو تەڵەیەی لەسەر گەلان دانرابوو ئاشکراکرد. بە ئاشکراکردنی ئەو پلانانە و بەتاڵکردنەوەی پیلانگێڕی، تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان و ناوچەکەدا کاریگەرییەکانی زیاتر بوو، تەڤگەر گەورەتر بوو. وەک دەرنجامیش شۆڕشی ڕۆژئاوا پێکهات. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا رێگەی بۆ شۆڕشی دیموکراتیکی کردەوە. لەم ڕووەوە زەمینەیەکی بەهێز بونیادنرا. لە کاتێکدا دۆخەکە ئاوا پێچەوانەبووەوە، پیلانگێڕی نێونەتەوەیش بە نوێکردنەوەی خۆی بەردەوام بوو. یانی ئەم هێرشانە بەردەوام بوو، یانی لە دوای ساڵی ٢٠٠٠ەوە بەتایبەت بۆ ئەوەی پەکەکە لەناوخۆیدا تەسفییەببێت، ویسترا هێڵێکی هاوکاری و خیانەت پێشبخرێت. لەو سەردەمەدا لەگەڵ چەند کەسێکدا کە لە ناو پەکەکەدا بوون چاوپێکەوتنیان کرد و بەم شێوەیە ویستییان پەکەکە تەسفییە بکەن. هێڵی خیانەتی ناوخۆیی و تەسفیەگەرای لە دوای ساڵی ٢٠٠٠ەوە پێشکەوت. لە ساڵی ٢٠٠٣دا خواسترا لەناو تەڤگەردا کودەتایەک پێکبهێنن و بەم شێوەیە تەڤگەر بەدەستبخەن. سەرکێشی ئەمەش ئەمریکا، ئاکەپە و پەدەکە کردی. بۆ ئەوەی ئەم هێزە لەناوەوە دەستوەردانی پەکەکە بکەن، کەوتنە ناو هاوکارییەوە. هەڵبەتە ئەمەش بەتاڵکرایەوە. لە دژی ئەمەش ڕێبەر ئاپۆ، تەڤگەرمان و گەلەکەمان تێکۆشانێکی بەهێزی بەڕێوەبرد. تەسفیگەرایش لەناوبردرا و پوچەڵکرایەوە.
پەدەکەش لەسەرەتاوە لەناو پیلانگێڕییدا بوو
هەرخۆی پەدەکە هەر لەسەرەتاوە لە نێو ئەم پیلانگێڕییەدا بوو. هێزە ئیمپرالیستی و سەرمایەدارەکان ڕۆڵێکی وایان دا بە پەدەکە و خواستییان هەموو کوردان بخەنەژێر کۆنترۆڵی هێڵی خیانەت-سیخوڕی. تورکیاشیان کرد بە مۆدێل و خوستییان لە ڕێگەی تورکیاوە دەستوەردانی لە هەرێمەکەدا پێكبهێنن. بۆیە بە پیلانگێڕییەک ڕێبەر ئاپۆیان گرت و ڕادەستی تورکییان کرد. بەڕاستیش پیلانگیڕییەکی زۆر قێزەونییان لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا لە دژی گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە پێکهێنا. وەک ئەوەی وتم، بەو بەرخۆدانەی کە ڕێبەر ئاپۆ لەناوەوەدا پێشیخست، پرۆژەی چارەسەری، پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک، پرۆژەی سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک لەسەر بنەمای ئازادی ژن بە تەواوەتی پیلانگێڕی بەتاڵکردەوە. لەبەرئەوە ئامانجی ئەم پیلانگێڕییە لەناوبردنی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بوو، بە تەواوەتی تەسفییەکردنی پەکەکە بوو، گەلی کوردیش دواچاری قڕکردنی گەورە بکرێتەوە. بەڵام نە ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە لەنابردرا، نە پەکەکەیش تەسفیەکرا، نەک وەک ئەوەی پێشبینیان دەکرد گەلی کورد بە قڕکردنی گەورە تێپەڕبکرێت. هەر بۆیە ئەم پیلانگێڕییە بە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ، گەریلا، گەل و ژنان بەتاڵکرایەوە. دەتوانین بەم شێوە دەستنیشانی بکەین.
پیلانگێری دەستەوەردان بوو لە لێگەڕینی چارەسەری ناوخۆیی تورکیا
هەڵبەتە ئەمەش زۆر بە کاریگەر بوو. لە قۆناغی پەرەسەندنی پیلانگێڕییدا، ئاگربەستی یەکلایەنەی ڕاگەیاندبوو. دوای چارەسەری پرسی کوردی لە ناو تورکیادا کردبوو. لەم ڕووەوە ڕاگەیاندراوێک درابوو، هەڵبەت ئەم ڕاگەیاندراو، ئەم لێگەڕینە خۆبەخۆ پێشنەکەوتن. لەناو سوپای تورک، لەناو دەوڵەتی تورکیشدا هەندێک هەوڵدان و لێگەڕینی بۆ چارەسەری پرسی کورد هەبوو. پەیوەیست بەمەشەوە پەیام لە ڕێبەرێتیمانەوە درا. ڕاگەیاندنی ئاگربەستیش لەسەر ئەم بنەمایە بوو. لە ناو دەوڵەتی تورکدا، لایەنێکی سوپا سەرکێشی ئەمەی دەکرد، لە ناو سوپاشدا هەندێک جەنەراڵ سەرکێشی کرد، دەیانویست کێشەکانی کورد لەسەر ئاستی سیاسی چارەسەر بکەن. ڕێبەرێتیش لەسەر بنەمای دەرفەت پێدان بڕیارێکی ئاوای ئاگربەستی دا. بۆیە لە ڕاستیدا لەوکاتەدا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دەستوەردان بوو لە هەوڵدانێکی لەو شێوەیەیی ناو دەوڵەتی تورک. قۆناغی گۆڕینی ستراتیژی و پارادیگما لە ڕاستییدا لە ناو ساڵانی ٩٣-٩٥ دەستیپێکرد، بەڵام قۆناغی هەر کاریگەی ساڵی ٩٨ بوو. دیموکراتیکبوونی تورکیا لە سودی هێزە هەژموونخوازەکان نەبوو. هەموو ئەو هەوڵانەیان وەک ئاستەنگی و هەڕەشە دەبینی. گەر لە تورکیادا شەڕ کراوەتربێت، ئەو کاتە دەتوانن بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەکاری بهێنن، بتوانن زۆر بە ئاسانی کوردان بەکاربهێنن، بەوشێوازەی دەیانەوێت بیخەنە خزمەتی خۆیەوە. بوونی شەڕیان لە هەرێمەکەدا بە گونجاوتر دەبینی بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان، بەم شێوەیە بە ئاسانتر بتوانن بەرژەوەندییەکانی خۆیان فەراهەم بکەن. یان لە سەردەمی بوڵند ئەجەڤیتدا هەندێک جەنەراڵ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا چاوپێکەوتنیان کرد. یانی ئەوکاتە بۆ چارەسەری پرسی کورد هەوڵدان و لێگەڕین هەبوو.
پیلانگێڕیی نوێدەکرێتەوە و درێژەی پێدەدرێت
بەڵام دواتر لە ١١ی سێپتەمبر (ئەیلول)ی ٢٠٠١ دوای هێرشی قاعیدە بۆ سەر ئەمریکا، دەستوەردان لە ئەفغانستان هاتە ئاراوە. لە هەموو جیهان هێرش لە دژی تیرۆریزم دەستیپێکرد. تورکیا ویستی سود لەوە وەربگرێت و بیقۆزێتەوە، هەربۆیە بەتەواوەتی کۆتایی بەو پرۆسەیە هێنا. واتە بە تایبەتی لە سەردەمی ئەجەڤیتدا، لەو رووەوە گەڕان و پەیجوری هەبوو. واتە بەدواداچوون و گەڕانی جددی هەبوون. دواتر خۆی لە خۆیدا ئەو دیدارانە راگیران و ئەجەڤیتیشیان لە سەرکار لادا و لەبری ئەو ئاکەپەیان هێنا. دوای ئەوەش تا دەهات ئاکەپە سیاسەتێکی لیبراڵی دەگرتەبەر کە بەم جۆرە هەمووان دەکاتە بەردەنگ. خۆی دوای ئەوەی بەتەواوەتی بەسەر دەوڵەتدا زاڵ بوو سیاسەتی قڕکردنی خستەکار. لە ساڵی ٢٠١٤شدا پلانی روخاندنی گرتەبەر. دوای ٩ی تشرینی ١٩٩٨ پیلانگێری بەردەوام خۆی نوێکردەوە و بەم جۆرە بەردەوامبوو، هێرشی هەمەلایەنەی قڕکردن بەردەوام بوون. لەدژی ئەوە هەڵبەتە بەرخودانی گەورەش پێشخرا، ناوەندی ئەو بەرخودانەش بە دڵنیاییەوە رێبەر ئاپۆ بوو. پیلانگێری نەگەیشتە ئەنجام و سەرکەوتوونەبوو. بەرخودان و تێکۆشان پیلاگێری پوچەڵکردەوە.
هەڵمەتی ئازادی بووە مایەی رۆشنگەری
ئەو هەڵمەتەی بە پێشەنگایەتی دۆستانمان دەستیپێکرا و ساڵێکی پڕکردووەتەوە، زۆر خەباتی بەنرخی تێداکراوە. ژمارەیەکی زۆر کۆنسێرت، کۆربەند، کۆنفڕانس، سمینار سازکراون، پارێزنامەکانی رێبەرایەتی دەخوێندرێنەوە، رێپێوان سازدەکرێت، هەروەها لەلایەنی یاساییەوە چەندین کار و خەبات کراون، نامە نێردراون، راگەیەندراوی ئەو دامەزراوانەی نامەیان بۆ نێردرابوو، بڵاوکرانەوە، ٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵ بەشدارییان لە هەڵمەتەکەدا کرد. نامەیان بۆ رێکخراوە پەیوەندیدارەکان نارد. بەشداربوونی سەندیکاکان هاتەئاراوە، لە بەریتانیا ولە سکۆتلاند و لەم دووایەشدا لە ئیسپانیاوە، واتە لە زۆر ناوچەی جیهانەوە چەندین چالاکی ئەنجامدران، بیرۆکە و پارێزنامەکانی رێبەرایەتی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. بەراستی ئەوەش رێگەی لەبەردەم رۆشنگەرییەکی بەرچاوکردەوە. بووە مایەی ئەوەی ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ بناسێندرێن. لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی خاوەنداریی بەرفراوان لە پرسی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ کرا. هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆپرسی کورد' بەجیهانیبوو.
ئەمەش ئەنجامێکی زۆر گرنگی بەدوای خۆیداهێنا. لە ئەنجامی ئەم خۆڕاگری و تێکۆشانە، کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا کۆبووەوە و بەمەبەستی ڕاستکردنەوەی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدان لە ئیمراڵی، بۆ نەهێشتنی ئەم دۆخە تاوانکارییە مۆڵەتی ساڵێکیان بە تورکیا دا. ڕاشیگەیاند، بە پێچەوانەوە بڕیاری سەرەکی جێبەجێ دەکرێت. بێگومان ئەمانە هەموویان لە ئەنجامی ئەم تێکۆشانە هاتنە ئاراوە. ئەمانە وەک پێویست گرنگ بوون. لەم قۆناغەی ئێستا پێی گەیشتووین، هەڵمەتەکە یەک ساڵەی خۆی پڕ کردووە. دەستپێشخەری 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد' پێدەنێتە ساڵی دووەمەوە. بێگومان هاوڕێکانمان کە دەستپێشخەرییان کردووە، هەڵسەنگاندن بۆ ئەو ساڵە دەکەن، دوورنما و پلان بۆ ساڵی داهاتوو دادەڕێژن. ئێمە پێمان وایە ساڵی داهاتوو پلانێکی زۆر بەهێزیان دەبێت.
گرنگترین قاچ و کۆڵەکەی ئەم هەڵمەتە کوردستانە، تێکۆشانێکی کۆمەڵایەتییە، تێکۆشانێکی سیاسییە، تێکۆشانێکی دیپلۆماسییە، تێکۆشانێکی یاساییە. لە ماوەی ڕابردوودا تێکۆشان بەو ئاراستەیە گەیشتووەتە ئاستێک. لە باکووری کوردستان ڕێپێوانەکانی ئازادی، چالاکیەکانی دەنگ بدە و چالاکییەکانی ئێشکگریی دادپەروەری بەرەوپێشچوون، لە کۆلن ڕێپێوانێک هەبوو. ئێستا پلانی مانگی تشرینی دووەم دووبارە ئامادەکراوەتەوە. لە ١٣ی تشرینی یەکەمدا گردبوونەوەیەک لە ئامەد هەیە و خەباتێکی هاوشێوە لە ئەستەنبوڵیش پلانی بۆ دانراوە. هەموو ئەمانە گرنگ و واتادارن. لە ڕۆژاوا گەل هەمیشە لە بەرخۆداندان. هەرچەندە لە هەندێک ناوچەدا رۆتینی و لاوازیش بێت، بەڵام لە چوار پارچەی کوردستان تێکۆشانێکی بەردەوام هەبوو. بێگومان بەرخۆدانی گەریلا بەشێکی گرنگ بوو. لە یەک ساڵدا گەریلا بەرخۆدانێکی زۆر بەهێزیان ئەنجامدا و چالاکی زۆر بەهێز بە ئەنجام گەیشتن. لەم قۆناغەدا رۆڵی یەژاستار یەکلاکەرەوە بوو و هێزەکانی یەژاستار چالاکیی زۆر بەهێزیان ئەنجامدا.
بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی دەبێت بەردەوام بێت لە گەشەکردن
بە بۆنەی دووەمین ساڵوەگەڕی هەڵمەتەکەوە سڵاو و ڕێزی خۆمان ئاراستەی هەموو دۆستان، گەل، وڵاتپارێزان و گەریلاکانی ئازادیی کە بە ڕێز و دڵسۆزییەوە پەرەیان بە هەڵمەتەکە دا دەکەین. لەو باوەڕەدام کە پرۆسەی داهاتوو زۆر سەرکەوتوو دەبێت، ڕاستە ئەنجامە گرنگەکان بەدەست هاتوون، بەڵام هێشتا پرۆسەکە تەواو نەبووە. چونکە مەبەست لەم هەڵمەتە ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کوردە. لەم کاتەدا ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد نەکراوە و پرسی کورد لە ڕووی سیاسی و دیموکراسیەوە هێشتا بێ چارەسەر ماوەتەوە. هاوکات شەڕی جینۆساید بەشێوەیەکی سەرتاسەری بەبێ پچڕان بەردەوامی هەیە.
بەم مانایەوە هەڵمەتەکە دەچێتە ساڵی دووەمی خۆیەوە، پێویستە لە ساڵی داهاتوودا بە هێزێکی زیاترەوە لەسەر بنەمای ئەو زەمینەیەی کە بەدەست هاتووە بەردەوام بێت و دەبێ و بە دڵنیاییەوە سەربکەوێت. من لەوباوەڕەدام.
ئەمساڵ ئەنجام و دەستکەوتی زۆر گرنگ بەدەست هاتن. ڕێبەر ئاپۆ بوو بە ڕێبەرێکی جیهانی و لە سەرانسەری جیهاندا پشتیوانییەکی زۆر بەهێزی لێکرا. پێویستە لەسەر ئەم بنەمایە، بەهێزتر پەرە بە هەڵمەتەکە بدەین. دەبێت بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی لە هەموو شوێنێکدا بەردەوامی بێت و بەبێ پچڕان لە گەشەکردندا بێت.
بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی لە تێکۆشانی یاسایی، سیاسی و تێکۆشانی دیپلۆماسیدا کاریگەرییەکی زۆری دەبێت. گەلەکەمان ئەمە دەبینێت و لێی تێدەگات. دبێت باکوری کوردستان و تورکیا وردە وردە ببنە ناوەندی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی و گەشە بکەن. چونکە ناوەندی هێرشە کۆمەڵکوژییەکان باکوری کوردستانە و بەشێوەیەکی سەرتاسەری بەڕێوە دەچێت. ناوەندی ئەم کۆمەڵکوژییە باکوری کوردستان و بە تایبەت زۆر بەچڕی لە ئیمرالی شەڕی تایبەت دژی گەلی کورد بەڕێوە دەچێت. هێرش دەکرێتە سەر زمان، کولتوور و سروشتی کوردستان. لە ڕێگەی مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشییەوە لەدژی گەنجان سیاسەتی جینۆساید بەڕێوە دەچێت. هەروەها لە دژی ژنانی کورد و منداڵانی کورد هەمان شت دەکرێت. نموونەی نارین ڕوونە لە پێش چاوە. کەواتە هێرشێکی زۆر چڕ و سەرتاسەری لە ئارادایە.
بەم مانایە پێویستە گەلەکەمان لە باکور کوردستان و هێزەکانی دیموکراسی تورکیا بە هێزەوە بەشداری هەڵمەتەکە بن و دژی هێرشەکانی شەڕی تایبەت لە هەموو شوێنێکدا پەرە بە بەرخۆدانی خۆیان بدەن.
ئەمەش بۆ ڕۆژئاواش یەکێکە. ڕۆژئاوا دەبێ بتوانێ بە خێراییەوە پەرە بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی خۆی بدات. ڕۆژئاوا زیاتر لە نان و ئاو پێویستی بەم شتەیە. لە سەر ڕۆژئاوا هێشتا ھەڕەشە بەردەوامە. شۆڕشی ڕۆژئاوا لە مەترسییەکی گەورەدایە. بەدڵنیاییەوە دەوڵەتی تورک بەنیازە ئەو ناوچانەی کە لە ڕۆژئاوا ماون، بە پێ دەرفەت بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە. لەم ڕوانگەیەوە دەبێ گەلەکەمان بەرخۆدانێکی ىێ وێنە نیشان بدات. ئەم بەرخۆدانە تەنیا بە هاتنە سەر شەقام و ڕێپێوان بە دی نایەت. پێویستە گەلەکەمان لەسەر بنەمای خۆپاراستن لە تەمەنی حەوت تا حەفتا ساڵییەوە بۆ هەر ئەگەرێ بەڕێکخستن بکرێت و بتوانێت بەرگری لە خۆی بەهێز بکات. تەنانەت دەبێت یەک کەسی بەبێ ڕێکخستنی، بە بێ پاراستن لە هیچ شوێنێک نەمابێت و لەو چوارچێوەدا تێکۆشان بەرز بکرێتەوە.
هیچ گۆڕانکارییەک بەبێ تێکۆشان بەدەست نایەت
لەگەڵ ئەم ململانێیە یاساییەدا گرنگی بە خۆیەوە دەبینێت. ساڵی پار ئەمەمان بە ڕوونی بینی. تێکۆشان لەم ئاراستەیەدا لە ماوەی هەڵمەتەکەدا کاریگەری و ئەنجامێکی بەرچاوی هەبوو. بێگومان دەبێت بە چڕی ئەم تێکۆشانە درێژە پێبدەین. ئەنجوومەنی ئەوروپا و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و CPT و ئەو هێزانەی داڕێژەری پیلانەکەن هەموویان لەم سیاسەتە کۆمەڵکوژییانەدا هاوبەشن. بەتایبەتی بەرپرسیارن له سیستەمی ئەشکەنجه و گۆشەگیریی ئیمرالی.
لەم ڕوانگەیەوە، دەبێت بە چڕی تێکۆشانی یاسایی، سیاسی، دیپلۆماسی و تێکۆشانی کۆمەڵایەتی لە دژی ئەم هێزانە بەردەوام بێت و ئەنجامەکان بە دەست دەکەوێت، بەوشێوەیە ناچاریان دەکەین یاساکان جێبەجێ بکەن. هاوکات پێویسته ڕێککەوتننامه نێونەتەوەییەکان جێبەجێ بکەن و حکومەتی تورکیا ناچار به جێبە جێکردنی یاساکان بکەن، ئەمەش بە تێکۆشان دەکرێت چوونکە هیچ دەستکەوتێک بە بێ تێکۆشان بەدەست نەهاتووە.
تورکیە لە ناوچەکەدا لە هەوڵی هەژمونی خۆیە
شەڕ بە هەموو هێزەوە بەردەوامە. بەڕاستی شەڕێکی چڕ و بەربڵاو لە ئارادایە. هێرشی زۆر چڕ و بەرخۆدانێکی بەرز و بەهێز لە ئارادایە، بەتایبەتی لە ڕۆژئاوای زاپ. مەتینا، خواکورک و خنێرە بەرخۆدان و چالاکییەکانی گەریلا زۆر بەهێزەوە لە ئارادایە.
دەوڵەتی داگیری تورک پلانی هەیە هەموو ئەو ناوچانە داگیر بکات و وردە وردە دەسەڵاتی خۆی بەسەر باشوردا دەسەپێنێ. بەردەوام وتوومانە؛ ئەم حکومەتە بە داگیرکاری و لکاندنی باشور کوردستان و ڕۆژئاوا و گەیشتن بە سنوورەکانی پەیمانی میساقی میللی هەوڵ دەدات هەژموونی خۆی بەسەر عێراق و سوریادا دابمەرزێنێ. ئامانجی ئەوەیە ببێتە خاوەن هەژموون لە ناوچەکە. ئەمە ستراتیژی و سیاسەتی بنەڕەتی حکومەتی تورکیایە. داگیرکردنەوەی سنوورەکانی میساقی میللی لەسەر بنەمای جینۆسایدی کورد و چەسپاندنی هەژموونی خۆی بەسەر ناوچەکە ستراتیژی سەرەکی ئەوانە. لەم ڕۆانگەوە بە بەردەوامی درێژە بەم شەڕە دەدات.
دەوڵەتی تورک بچێتە هەر شوێنێک لەوێ شەڕ دەست پێدەکات. ئێستاش هەر وەک خۆیەتی. ٤-٥ ساڵە هێزێکی زۆری لەسەر هەندێک ناوچە جێگیر کردووە، تەکنیکێکی زۆری کۆکردۆتەوە، لە ئاسمان و زەوینەوە هێرش دەکات، مادەی کیمیایی بەکاردەهێنێت، هەموو شتێکی قەدەغە بەکاردەهێنێت. بەڵام بەرخۆدانێکی مەزن لە تونێلەکانی ئەو ناوچانە بەرێوە دەچێت. لە ئێستادا دەوڵەتیی داگیرکەری تورک هیچ جۆرە دەسەڵاتێکی لە ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا، خاکورک و خنێرە نییە. لێرەدا دۆخێکی بەتەواوی شەڕ لە ئارادایە. هاوکات بەرخۆدانێکی گەورەی گەریلاش هەیە. لەسەر ئەم بنەمایە یادی هەموو ئەو هەڤاڵانەی لەو بەرخۆدانانەدا شەهید بوون بە ڕێزداریی و منەتەدارییەوە بەبیر دێنمەوە. هەروەها سڵاو و حورمەت ئاراستەی هەموو ئەو هەڤاڵانەمان دەکەم کە بە درێژایی هێڵی بەرخۆدان بە شێوەیەکی فیدایی بەرەنگاری دوژمن دەبنەوە و درێژە بە تێکۆشانیان دەدەن.
پەدەکە لە هێرشە داگیرکاری و دابڕاندنی باشوورەوە لەم شەڕە کۆمەڵکوژییانەدا بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداری دەوڵەتی تورکە. بۆ نمونە لە ئێستادا بازرگانانی پەدەکە لە دهۆک، ئامیدی و زاخۆەو لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕێککەوتوون و لە هاوکارییەکی چڕدان و خەریکی دروستکردنی شوێن و جادە و بنکەن بۆ سوپای تورک. وەک پڕۆژەی بازرگانی لە هەموو بوراێکەوە، زانیاری و هەواڵگری، پشتگیری لۆجستی و هتد لە بەردەوامن لە هاوکارییەکانیان. سەرجەم هێرشەکان بە پشتیوانی چالاکانەی پەدەکە ئەنجام دەدرێن. لە ڕاستیدا ئێستا لە دۆخی خیانەتدا نوقم بووە.
هیچ متمانەیەک بۆ حکومەتی عێراق نەماوە
هێرشەکان دوای ڕێککەوتنی عێراق و پەدەکە و تورکیا چڕتر بوونەوە. پێشتر هێرشی توند دژ بە خەڵکی مەدەنی ئەنجامدراوە. عێراق بە بەشداریکردن لەم هێرشانە و سیاسەتی داگیرکاری و دابڕاندنی خاکی باشوور و فراوانخوازییەکانی دەوڵەتی تورک، بە کرداری لەبەرچاوی وڵاتانی جیهاندا شەرعییەتی بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا و بوو بە هاوبەشی. دەوڵەت و حکومەتی ئێستای عێراق لە لایەن گەلی کورد، عێراق و گەلانی هەرێمەکەوە که هیچ پێگە و متمانەیەکی نەماوە. بەو کردەوەیە گەورەترین زیانی بەگەلی عێراق گەیاند. هەروەها بووە هۆی تووڕەیی و ڕق و کینەیەکی زۆر لای گەلی کوردەوە.
ئێستا وەک دیارە نائارامی عێراقی گرتووتەوە. مەیل و لایەنی جیاواز لە ناو حکومەتدا سەری هەڵداوە. دیارە بەم شێوەیە ئەم حکومەتە ناتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ خۆی ڕابگرێت. ئەوان زیانێکی گەورەیان بە گەلی کورد و کۆمەڵگای عەرەبی گەیاندووە. ئەڵبەت لە هەموو شوێنێک لە دژی ئەمە هەم لە باشوری کوردستان و هەم لە باکوری کوردستان تێکۆشان بەردەوامە. شەڕ بە هەموو هێزەوە بەردەوامە. بەرخۆدانێکی گەورەش لە ئارادایە، هاوکات شەهیدبوونیش ڕوودەدات.
داگیرکارییەکانی ئیسرائیل و داگیرکارییەکانی تورکیا کاریگەری لەسەر تەواوی ناوچەکە دەکەن
لە ئێستادا جەنگی جیهانی سێیەم بە تەواوی لە ناوچەکە بەڕێوە دەچێت. شەڕ وردە وردە قوڵتر و فراوانتر دەبێتەوە. هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و غەززە نابێت تەنیا بە غەززە و لوبنان ببەسرێتەوە. هێرشەکانی داگیرکاری تورکیا بۆ سەر کورد و کۆمەڵکوژییەکانی نابێت تەنیا بە کورد و کوردستانەوە ببەسرێتەوە بەڵکوو کاریگەری لەسەر هەموو ناوچەکە هەیە.
ئەم جەنگە جەنگێکی جیهانییە و ناوەندەکەی لێرەیە. لە ئێستادا جەنگی جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تادێت چڕتر و قووڵتر دەبێتەوە. دەبێت بەم شێوەیە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. زلهێزەکان، ئەمەریکا، بەریتانیا و ئەوروپا لە پشت ئیسرائیلن. ئیسرائیل به پشتیوانی ئەو هێزانەوەیە هێرشەکانی دەست پێکردووە. لە ڕاستیدا، چەمکێک و ستراتیژییەک جێبەجێ دەکرێت. بەڵام لە ئێستادا، ئیسرائیل جێبەجێکاری هێرشەکەیە. دەبێت بەم شێوەیە ببینرێت. ئامانجی ئەو هێرشانەش ئێرانه. ئەم دۆخە ئێران و ڕژێمی ئێران دەکاتە ئامانج. لەم ڕووەشەوە ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریکا و بەریتانیا و ڕۆژئاوا وردە وردە کاریگەری و هێزی خۆی لە ناوچەکەدا پەرە پێ دەدات، هێزە هەژموونخوازەکان هەوڵ دەدەن ناوچەکە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و خۆیان سەر لەنوێ دابڕێژنەوە.
تورکیا و ئێران گورزیان بەرکەوت
بەڕاستی حیزبوڵا گورزی قورسی لێی دراوە. گورزێکی کوشندەی بەرکەوتووە. بێگومان هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی ئەستەمە، بنکەیەکی کۆمەڵایەتی جددی هەیە. بەڵام ڕوونە کە گورزێکی قورسی لێی دراوە بەو مانایە لە ئێرانیش دراوە. هەروەها حەماس گورزێکی کوشندەی بەرکەوتووە. لێدانی حەماسیش بە لێدانی تورکیا دەبینرێت. لە هەمان کاتدا گورزێکە لە ئێرانیش دراوە.
بە دڵنیاییەوە تورکیە لە پشت هێرشەکەی حەماسەوەیە کە لە ٧ی تشرینی یەکەم بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدرا. تورکیە ڕۆڵی گەورەی بینی لە پەرەپێدانی هێرشێکە، لەسەر بنەمای تێکدانی پرۆژەی ڕێڕەوی وزە کە لە هێندوستانەوە تا ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی، قوبرس و ئەوروپا بەردەوام دەبێت. هێزەکانی دیکەش ڕۆڵیان هەبوو. بەڵام تورکیا ڕۆڵێکی زۆر بەرچاو و یەکلاکەرەوەی هەبوو. دوای ئەوە ویستی لە ڕێگەی حەماسەوە بچێتە ناو هاوکێشەکەوە. دواتر هەموو شتێکی کرد بۆ بەرقەرارکردنی ئاگربەست. هیچ کام لە هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون.
لە دۆخی ئێستادا ئێران لە ئامانجدایە، بەڵام لە هەمانکاتدا لە رووی سیاسیەوە کە تورکیا لە هەرێمەکەدا بەڕێوەی دەبات، سیاسەتی دەرەوە، سیاسەتی ناوەوە و ناوچەکەشی گورزێکی گەورەی خوارد. دۆخێکی لەم شێوە دەرکەوت. لە ئێستادا سیاسەتی هاوسەنگی تورکیا لە گیربووندایە. تورکیا لە نێوان ڕوسیا و ئەمریکا، ئەوروپا و ئاسیادا بە تەواوەتی سیاسەتی هاوسەنگی بەڕێوەبرد. ساڵانێک ئەمەی بەکارهێنا. کێشەکانی ئۆکرانیای بەکارهێنا، دەیویست شەڕی غەززە-ئیسرائیل بەکاربهێنێت. کاتێک قەیران دەردەکەوت هەوڵیدەدا ئەم هاوسەنگییە بەکاربهێنێ. لە عێراق و سوریاشدا زۆر بە کاریگەرییەوە ئەمەی بەکارهێنا. ئیدی کۆتایی بەم سیاسەتە دێت. تورکیا لە نێو تەنگژەیەکەی جدیدایە. دۆخێکی وا دەرکەوتووە.
ئەم شەڕە، شەڕی کۆنترۆڵکردنی وزە، کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەکانی وزە و سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەی هەرێمییە. ئەم شەڕە، شەڕی سەرلەنوێ دامەزراندن و ڕاستکردنەوەی هاوسەنگییە سیاسیەکانی سەدەی ٢١یە، هاوسەنگی ئیکۆنۆمیک و سیستەمی سیاسیە. لە ئێستادا لەم شەڕەدا تابێت تورکیا سەنگی خۆی لەدەست دەدات. ئێران لاواز دەبێت. هەرخۆی دۆخی سوریا و عێراق لە ئارادایە. بە پشتیوانی ئەمریکا، ئینگلتەرا و ڕۆژئاوا تابێت ئیسرائیل کاریگەری و هێزی خۆی زیاد دەکات. هەموو ئەمانە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەی خستۆتە ناو کێشەیەکی جدی و ترسێکی گەورەوە.
هێرشەکان بۆسەر ئێران زیاتر دەبن
ئەم شەڕە تاکوێ دەچێ؟ ئەم شەڕە بە سەختترەوە بەردەوام دەبێ. هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە گۆڕێیە. تا هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەبێت لەم دۆزەخەدا هەندێک بەم شێوەیە بەردەوام بین. لە دوای هەڵبژاردەنەکانی ئەمریکا ئاست و دۆخی ئەم شەڕە ڕونتر دەبێتەوە. بەڵام ڕوونە سەختر و قوڵتر دەبێتەوە. وا دەردەکەوێت هێزە هەژموونخوازەکان ئەم دۆخەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەم شێوەیە نەهێڵنەوە. هێرشەکان لەسەر ئێران زیاتر بکەن. ڕەنگە زۆر لە ڕژێمی ئێران بکەن کە تەسلیم ببێت و لەسەر بنەمای بەرژوەندییەکانی خۆیان ڕێککەوتنمایەکی پێ ببەستن. گەر ئەمە دروستنەبێت ئەم هێرش و شەڕانە زیاتر دەکەن. وە هەوڵبدەن ئەم سیاسەت و ستراتیژیانەی خۆیان بەئەنجام بگەینن.
تورکیا لە دۆخی دڵەڕاوکێی هێرشەکاندایە
لەسەر تورکیاش یارییەکی لەم شێوەیە بەڕێوەدەبرێت. تورکیا وڵاتێکی نێو ناتۆیە. هەڵبەت وەک ئەردۆغان بانگەشەی کردووە ئیسرائیل هێرشی سەر تورکیا ناکات. هەموو ئەمانە شەڕی تایبەتە. سیاسەتی تاکتیکی دیزانکردنی ئۆپۆسزیۆن و سیاسەتی ناوخۆی تورکیایە. دۆخێکی ئاوا نابێتە بابەتی باسوخواس. ئیسرائیل هێرشی سەر تورکیا ناکات. هەموو ترسی تورکیا لە کوردە. لەدژی کورد سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبات. نایەوێت ئەم سیاسەتەی لاواز ببێت. نایەوێت ئەم هێرشانە زیانی بۆسەر سیاسەتی قڕکردنی کورد هەبێت و بەشێوەیەکی بێکێشە ئەم شەڕی قرکردنە بەئەنجام بگەیەنێت. نایەوێت کورد لەم قەیران و کێشانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سود وەربگرێت، بۆ ئەوەی شتێکی وا دروستنەبێ لە ناوخۆ و دەرەوەدا بە هێرشی ترس و دڵەڕاوکێی کەوتووەتە ناو لێگەڕیینەوە.
بێگومان کاریگەری ئەم شەڕە لە سوریا هەست پێدەکرێت. هێرشەکان لە ئێستاوە زیادیان کردووە. ڕوونە کە هێرشی زۆر جددی لە دژی هەسەدە لە سوریا ڕوودەدات. هێرشەکان بەردەوامن. هەروەها کاریگەری لەسەر ڕژێمی سوریا دەبێت.
ئایا ڕژێمی سوریا چ سیاسەتێک لە چوارچێوەی ئەمریکا و ئیسرائیل و ڕۆژاوادا پەیڕەو دەکات؟ ئایا لەگەڵ تورکیا ڕێکدەکەوێت و سیاسەتێک پەیڕەو دەکات؟ یان ڕێککەوتن لەگەڵ کورد بە پێی بەرژەوەندی ئەوان دەدۆزرێتەوە، ئایا کێشە ناوخۆییەکانیان بە شێوەیەکی دیموکراتیک، لەسەر بنەمای دیموکراتیزەکردنی سوریا، لەسەر بنەمای چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد پەیڕەو دەکات؟ ئەمە ڕاستترینە. ئەو بژاردەیەیی لە سودی سوریایە ئەمەیە.
بە هەمان شێوە ئەم شەڕە کاریگەری زۆری لەسەر عێراق دەبێت. ئەم هێرشانە ماوەیەکی زۆرە دەستیان پێکردووە. هێرشەکان بۆ سەر حەشدی شەعبی زۆرن. هێرشەکان لە عێراق بە تایبەتی لە ساڵی ڕابردوودا زیادیان کردووە. ئەم هێرشانە ڕاستەوخۆ ئێران دەکەنە ئامانج. ئەم هێرشانە بە مەبەستی شکاندنی هەژموونی ئێرانە لە عێراق. تورکیاش زۆر کاردەکات. هەوڵی ڕێکخستن و کاریگەری لەسەر سوننە دەدات. بە هەمان شێوە ئەمریکا هەوڵ دەدات هاوسەنگی سوننە و شیعە لە عێراقدا دروستکاتەوە. هەوڵ دەدات کاریگەری لەسەر ڕێکخستنەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی دروست بکات. هەوڵ دەدەن کاریگەری ئێران بە تەواوی بشکێنن.
هەڵبژاردنەکانی ئێران
بێگومان ئێران لە شوێنی خۆی ڕاناوەستێ. دیارە سوریا، عێراق، لوبنان، یەمەن؛ لە ڕوانگەی ئێرانەوە گرنگە. هەروەها ئێران لە پێناو پاراستنی هەژمون و دەسەڵاتی خۆی لە ناوچەکەدا سیاسەتێکی هەژموونخوازانە لە ناوچەکەدا پەیڕەو دەکات. یەکێکە لە دەسەڵاتە هەژموونگەرەکانی ناوچەکە. ئێران زلهێزێکی جددییە. لە بەرامبەر ئەمەدا بێدەنگ نابێت، تەسلیم نابێت. هەوڵ دەدات دەسەڵات، ئامادەبوون و کاریگەری خۆی لە هەموو شوێنێکدا زیاد بکات. بۆیە بە شێوەیەکی چالاکتر بەشداری ئەم شەڕە دەکات. بەمەش گێژاوەکانی ناوەوەی ئێران زیاتر قووڵتر دەبێتەوە. پێدەچێت ئێران سازشێکی زۆر بکات، ئەمەش چارەسەر نییە. ئێران ئەمە وەک قازانجێک بۆ خۆی نابینێت یان هەموو جۆرە قوربانییەک لە لەبەچاودەگرێ و شەڕێکی زۆر توندوتیژانە ئەنجام دەدات. جێگای مشتومڕە ئەوەی کە ئێران بەرەو کوێ دەبات. لە ئێراندا کێشەی بنەڕەتی مێژوویی زۆر هەیە. وەک بژاردەی هەرە کۆتای ڕوو لە بژاردەیەک دەکات کە لەسەر بنەمای چارەسەری دیموکراتیکانەی ئەم کێشانە، بە دیموکراتیزەکردنی ئێران، چارەسەرێک کە لەسەر بنەمای سیاسەتی دێموکراتیک بێت. بێگومان ئەمە بژاردە ڕاستییەکەیە. لە ڕاستیدا ئەمە بژاردەی پاراستن و بەهێزکردنی ئێرانە.
دووژمنایەتیکردنی کوردان تورکیا بەرەولەناوچوون دەبات
لە هەر لایەکەوە سەیرکەین، لە ڕووی عێراق و تورکیاشەوە هەر وایە. تا ئەوەی تورکیا زیاتر بکەوێتە ناو ئەم شەڕەوە زیاتر لەبەریەک هەڵدەوشێتەوە. دووژمنایەتیکردن و سیاسەتی قڕکردنی کوردان تورکیا بەرەولەناوچوون دەبات.
جارێکی دیکە بە تورکیا دەڵێین؛ ئەمە لەسودی تۆ نیە و تۆ لەناودەبات. لەگەڵ کورداندا ڕێکبکەون، دانوستان بکەن. ماف و مافی کورد بناسن، ئازادی و زمان و کولتوور و مافە سیاسییەکانی بناسن. تاکە شتێک کە تورکیا ڕزگار دەکات، چارەسەری دیموکراتیکانەیە لە کوردستاندا، دیموکراتیکردنی تورکیایە. بەم شێوەیە تورکیا ڕزگار دەکات.
لە ئەنجامدا دێینە سەر چارەسەری ڕێبەر ئاپۆ. هەتا هێزەکانی ناوچەکە پێداگری لەسەر شەڕ بکەن، پێداگری لەسەر دوژمنایەتی لەگەڵ کورد بکەن و پێداگری لەسەر سیاسەتی توندوتیژی بکەن، ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن. لە ڕاستیدا ئەمە بە مانای لەناوچوون دێت. بەڵام تا گەلان سەرنجیان لەسەر چارەسەری دیموکراتی و ئاشتی بێت، لەگەڵ ئەم هێزانەدا سەردەکەوێ. هەروەها سوودی بۆ هەرێم دەبێت. بێگومان گەل زۆرترین قازانج دەکات. ئەمە ڕاستییەکە.
لەم ڕووەوە پرۆژەی چارەسەری کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ تاکە پرۆژەی ڕزگاریخوازانەیە بۆ هەموو گەل و دەسەڵاتدارانی ناوچەکە. بەدەر لەم چارەسەرییە ناوچەکە دەگۆڕێت بۆ گۆمی خوێن و وێرانکارییەکی گەورە ڕوودەدات، ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی هەمووان شکست بهێنن.
پەیوەست بە سڵاوکردنەکەی دەوڵەت باخچەلییەوە...
لەم چەند ڕۆژەی دواییدا هەمیشە ڕۆژەڤێک هەیە کە ئیسرائیل چاوی لەسەر تورکیایە. لێدوانەکانی ئەردۆغان هەبوو، پاشان دەوڵەت باخچەلی. هەڵبەت دەوڵەت باخچەلی هاوپەیمانی قودسی پێشنیار کرد و وتی: "با هەموو وڵاتانی موسڵمان یەکبخەین و هاوپەیمانی قودس لە دژی ئیسرائیل پێکبهێنین."
ئەنجومەنی باڵای تورکیا ڕۆژی ٨ی مانگ کۆدەبێتەوە. هەروەها قسە لەسەر ڕۆژەڤی ئیسرائیل دەکەن. ئێستا ڕۆژەڤێکی سەختیان دروست کردووە. ڕاستی ئەمە چییە؟ پێویستە لەئەمە بە باشی تێبگەین.
ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەر تورکیا، شتی وا نییە. پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و تورکیا خراپ نییە. هەموو قسەکانی ئەردۆغان حەماسەتی دیماگۆگییە. تورکیا هەرگیز پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل نەپچڕاندووە. بازرگانی و هەناردەکردن بەردەوام بوو. هەموو جۆرە شتێکی بە ئیسرائیل فرۆشتووە. تورکیا لە شەڕی ئێستای غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و لوبنان پاڵپشتییەکی زۆری هەیە. ئەمە ڕاستییەکە. بەو مانایە نەتانیاهۆ و ئەردۆغان لە ڕووی ڕۆحییەوە هیچ جیاوازییەک لە نێوانیاندا نییە. هەروەک چۆن ناتانیاهۆ هیتلەرە، ئەردۆغانیش هیتلەرە. ئەردۆغان هیتلەریشی تێپەڕاندووە. جۆرێکی لەو شێوەیە. وەک ئەوە نییە کە دەوترێت.
ترسی تورکیا چییە؟ مەسەلە ئەوە نییە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر تورکیا. دەردی تورکیا ئەوەیە کورد سود لەم شەڕە وەرنەگرێت. دەشڵێت، بەمەش کورد دەتوانێت لەوە زیاتریش زۆر زیاتر دەستکەوت بەدەست بهێنێت. ئەو سیاسەتە قڕکردنەی کە ئێمە ئەنجامی دەدەین شکست دێنیت و ئامانجمان بە تەواوی تێکدەشکێت، پیلانگێڕی نێونەتەوەی بە تەواوی لەناو دەچێت." هەموو ترس و دڵڕاوکێیان ئەمەیە. بە بۆچوونی ئەوان کورد دەتوانێت لەم شەڕەدا لە سوریا و عێراق و هەموو جێگەیەک سود وەربگرێت.' بۆیە بە هاوپەیمانی قودسی دەوڵەت باخچەلی بەو مانایەیە کە دەیانەوێت بە هاوکاری سوریا، عێراق، ئێران بگەن بە هاوپەیمانی دژە-کورد دروستکەن و لە هەموو جێگەیەک هێرشی کوردان بکەن و قڕکردنی کوردان بەئەنجام بگەیەنن. بۆ ئەوەی لە هێرشی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوا هاوکاری ڕژێمی سوریا، ئێران و عێراق وەربگرێت، ئەم سیاسەتە بەڕێوەدەبات.
بۆ ئەوەی پشتگیری لە سیاسەتەکانی دانپێدانان-داگیرکردن لە باشوور وەربگرێت، زیاتر رۆژەڤی لەو جۆرە سازدەکات. ئەردۆغان هەرگیز لەخەمی گەلی عەرەب نەبووە. گەلی عەرەبی کردە قوربانی. ئەردۆغان لە پشت هێرشەکەی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمدایە. شتێکی هاوشێوەی کرد بۆ تێکدانی رێککەوتنی وزە و دواتر بەشداری هاوکێشەکە ببێت، بەڵام پلانەکانی سەرکەوتوو نەبوون. ئێستاش خەریکی گەمەیەکی لەو جۆرەن. لە ژێر ناوی ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر تورکیا، بە پێکهێنانی هاوپەیمانی قودس سۆزی ئێران، عەرەب و گەلانی ناوچەکە بەدەست دەهێنێت و لەسەر بنەمای ئەو پشتیوانییە پلانانەکانی جێبەجێ دەکات. بەڵام کەس بەم شتە هەڵناخەڵەتێت. خۆی ئاشکرایە، هەندێک وڵاتی عەرەبی دژی هێرشەکانی ئیسرائیل نین. زۆر ڕوونە. بۆ نموونە پەیمانی ئیبراهیمی کە ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریکا ئەنجامیداوە، لە ڕاستیدا لەئارادان. سعودیە و وڵاتانی کەنداو دەنگی خۆیان لە دژی ئەمە هەڵنابرن. میسر بێدەنگە. پەیمانەکانی ئیبراهیم لە ئارادان. دیارە کە پشتیوانیشیان هەیە. ئەوەی لە توانایاندایە دەیکەن بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەکی دژە-کورد.
بەڵام ئێستا گەلی کورد چاوکراوەیە. هەروەها گەلانی ناوچەکەش چاوکراوەن. کەم تا زۆر دەزانن داواکاری دەوڵەتە هەرێمایەتیەکان چییە. ئەوە تورکیایە کە سوریای خستۆتە ئەم دۆخە. ئەوە تورکیایە کە کاولکاری گەورەی کردووە. دەیان هەزار چەتەی لە دژی ڕژێم لە سوریا ڕێکخستووە. ئەوەی کە عێراقی گەیاندە ئەم دۆخەش دیسان هەر تورکیایە. ئەمە زۆر ڕوونە. ئێستا چی دەکات؟ لە ناوەوە هەوڵ دەدات ئۆپۆزسیۆن دیزاین بکات. ڕۆژی دواتر، باخچەلی لە مەجلیسدا سڵاوی لە سەرکردەکانی دەم پارتی کرد. ئەنجامدانی دیالۆگ لەگەڵ جەهەپە و ئۆزگور ئۆزەل؛ بوو بە رۆژەڤی میدیا. پەیامی گەرم بە هەمووان دەدات. دەشڵێت پێویستە بەرەی ناوخۆ پتەوتر بکەین. ئەو لە لایەکەوە دەڵێت، ئەردۆغانیش لە لایەکی ترەوە دەڵێت. ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە بە بیانووی ئەوەی کە ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر تورکیا و بەرژەوەندی و هێزەکەی دەکەوێتە مەترسییەوە، دەیەوێت بە تەواوی ئۆپۆزسیۆن کۆنتڕۆڵ بکات و بەگوێرەی ئەو سیاسەتە سەرلەنوێ دیزاینی بکاتەوە. دەیەوێت ئۆپۆزسیۆن هەڵتەکێنێت.
هەوڵ دەدەن ئۆپۆزسیۆن بە تەواوی پاکتاو بکەن، بێکاریگەری بکەن. گەمەی نوێ سازدەکەن. دوای ئەوەی دەوڵەت باخچەلی سڵاوی لە دەم پارتی کرد، ڕۆژنامەنووسان پرسیاریان کرد. ئەویش وتی: "کاتێک لە دەرەوەی وڵات ئاشتیمان دەوێت ، بە دڵنیاییەوە پێویستمان بە ئاشتی لە ناوخۆش هەیە، ئاشتیشمان دەوێت بۆ وڵاتەکەمان، مەهەپە پارتێکی تورکیایە. بە بێ ئەوەی مەهەپە هەنگاوێکی وا بنێت، پارتەکانی دیکە ناتوانن هەنگاوێکی وا بنێن". لێدوانی جیاوازی بەم شێوەیە دا. باشە کەواتە ئێمە بە باخچەلی دەڵێین، ئەگەر دەڵێیت ئاشتی ناوخۆیی هەبێت، ئەگەر ئەردۆغان قسە لە قسەی دەوڵەت باخچەلیدا ناکات، ئەوا با دەوڵەت باخچەلی ئەردۆغان و ئۆزگور ئۆزەل لەگەڵ خۆی ببات و بچێتە ئیمراڵی. با بچێتە ئیمراڵی و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دابنیشێت. با کێشەی کورد ببینێت و دانوستان بکات. کێشەی کورد لەسەر بنەمای دیموکراتیک چارەسەر بکەن.
دیسان لە هەوڵی گەمە و فرت و فێڵدان
بانگەوازم بۆ دەوڵەت باخچەلی هەیە. دەوڵەت باخچەلی، کاراکتەرێکی سەرەکی رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیە. لەئێستادا تورکیا بە عەقڵیەتی دەوڵەت باخچەلی بەڕێوەدەبرێت. تورکیا لەلایەن دەوڵەت باخچەلیەوە بەڕێوەدەبرێت. با دەوڵەت باخچەلی داوای چارەسەری بکات، کەس سەبارەت بەوە ناتوانێت هیج شتێک بڵێت. با دەستی ئەردۆغان و ئۆزگور ئۆزەل بگرێت و بچنە ئیمراڵی. ئایا دەجن؟ نا ناجن. لەبەر ئەوەی بە دوای گەمەیەکی نوێوەن. لە خەمی ئاشتی، رێککەوتن و دانپێدانان بە مافەکانی گەلی کورددا نیین. پەرۆشیی ئەوان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیا نییە. لە خەمی ئەوەدا نین. ئەمانە خەم و مەراقی رێبەر ئاپۆن. هەموو پەرۆشی رێبەر ئاپۆ چارەسەریی دیموکراتیکی پرسی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیایە. هەموو هەوڵەکانی پەکەکە، چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد و دیموکراتیککردنی تورکیایە. ئەوان دەرد و خەمێکی لەوجۆرەیان نییە. ئەوان بەدوای گەمە، فرت و فێڵ و پیلانگێرییەکی نوێوەن. بۆ ئەوەی ئەو سیاسەتانەی قڕکردن بەڕێوەببەن دەیانەوێت بەتەواوەتی ئۆپۆزسیۆن بێکاریگەر بکەن. لێڵی و ناڕوونیەک لەناو گەلی کورددا ساز بکەن، چاوەڕوانی ناپێویست و نابەجێ سازبکەن، گەلی کورد لە تێکۆشان داببرێنن، دەستەوەستانی بکەن، ئیرادەی تێکۆشان و بەرخودان بشکێنن، بیخەنە ناو چاوەڕوانییەوە، سیاسەتێکی دیموکراتیک بخەنە ناو چاوەڕوانی، چالاکبوونی کاریگەری ئەوە تێکبسکێنن؛ گەر بتوانێت لە ناوخۆ ئۆپراسیۆنێک ساز بکات، لە ناو دەم پارتیشدا و لە ناو سیاسەتی دیموکراتیکیشدا، گەر بتوانێت لێکترازان ساز دەکات، سەر لە هەندێک بەش دەشێوێنێت و چەواشەیان دەکات، گەلی کورد رووبەڕووی یەکتر دەکاتەوە، بە تەواوەتی چۆک بە جەهەپە دادەدات و دەیخاتە خزمەت خۆیەوە، بە تەواوەتی لە ئۆپۆزسیۆن دووری دەخاتەوە، پەیوەست بەو سیاسەتانەی قڕکردنەوە ئامانجیەتی هەر کەس بخاتە لایەک. گەمەکە بریتیە لەمە. راستیەکەی ئەمەیە. ئەوەی لە ژێر سەری ئەم دەسەڵاتەوەیە ئەمەیە. ئامانجەکە ئەمەیە. دەبێت ئەمە بە ڕوونی ببینرێت.
ئەگەر نیازێکی دەوڵەت باخچەلی، ئاکەپە و ئەردۆغان بۆ نزیکبوونەوە هەیە "فەرمون" ئیمراڵی لەوێیە. لە ژێر کۆنترۆڵی ئێوەدایە، هەر خۆتان سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریتان سازکردووە، ئێوە گۆشەگیرییەکی رەها بەرێوەدەبەن. چەند ساڵێکە بە هیچ جۆرێک هەواڵێک لە رێبەرایەتیەوە نازانرێت. ئێستا دەوڵەت باخچەلی بیەوێت بە یەک کاتژمێر کۆتایی بە گۆشەگیری لەوێ دەهێنێت.
سیاسەتی زۆر چەپەڵ بەڕێوەدەبرێت. ئەوەش بەتەواوەتی قڕکردنی گەلی کورد، بێکاریگەرکردنی ئۆپۆزسیۆنە بە بێ ئەوەی سیاسەتی خۆی بەڕێوەببات و بە تەواوەتی ئامانجی بێکاریگەرکردنی کوردە.
جەهەپە بە باشی ئاشی ئاکەپە-مەهەپە دەگێرێت
سیاسەتی جەهەپە لە ئێستادا، خزمەت بە سیاسەتی دەرەوە و ناوخۆی رژێمی ئاکەپە-مەهەپە دەکات. دەتوانرێت بوترێت یارمەتیان دەدات، سیاسەتێک پەیڕەو دەکات کە رۆڵ و پێگەی پێشووی ئەوان لەسەر پێ رادەگرێت. واتە بەرهەڵستیەکی بەرچاو و لەوجۆرە نییە. خۆی لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتیش خۆی لە ئۆپۆزسیۆنبوون دەخات. هەموو پەیامەکانی جەهەپە بەو واتایەن. دیسان بۆ بەرژەوەندی ئەم دەسەڵاتە دەیانەوێت جەهەپە بە تەواوەتی پەلکێشی لای خۆیان بکەن. جەهەپەش بەو دۆخەیەوە لە بەرامبەر ئەوەدا هەڵوێستی ئاشکرا نیشان نادات.
تا ئێستا جەهەپە یەک وشەشی لەبارەی گۆشەگیرییەوە نەوتووە. لەوێدا پێشیلکارییەکی گەورە هەیە. سیاسەتێکی بێ ئەخلاقی جێبەجێ دەکرێت. کردەوەیەکی نامرۆڤانە هەیە. ئەمەش لە تورکیا ئەو یاسایەیە کە دەوترێت یاسا لەناو دەبات. داڕمانی گەورە ساز دەکات. لە سیاسەتی تورکیادا هۆکاری سەرەکی ئەو هەموو وێرانکاری و گەندەڵیە لە کۆمەڵگا، چەتەگەرایی، مافیا ، لەشفرۆشی و منداڵ کوشتن و هەموو جۆرە خراپیەکان، سیاسەتەکانی قڕکردنی گەلی کورد، سیاسەتەکانی ئەشکەنجەدان و گۆشەگیرییە. ئەم سیاسەتانە رێگە لەبەردەم هەموو خراپەکارییەک دەکەنەوە. چونکە پێیان وایە بەم سیاسەتە پیسە چەپەڵیەکان پاکتاو دەکەن. چەندین ساڵە، چەندین سەدەیە ئەم کارە دەکەن. ئەم باندە چەتانە بۆ ئەمە دروست دەکرێن.
ئاساییبوونەوە لە ئیمراڵییەوە دەستپێدەکات
جەهەپە تەنانەت سیاسەتی دژ بە گۆشەگیری، دژی شەڕ و دژی گەندەڵی نییە. پەیوەست بە چارەسەری کێشەی کورد و ئاشتی، قسە و سیاسەتی پێویستی نییە. قسە و دەنگۆی ئاساییبوونەوە لێرە و لەوێ دەکرێن. ئاساییبوونەوەش کەوتنە ژێر خزمەتی حکومەت و سیاسەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە. ئەگەر بیەوێت ئاساییبوونەوە هەبێت، پێش هەموو شتێک دەبێت سیستەمی ئەشکەنجە-گۆشەگیری لە ئیمراڵی هەڵبوەشێتەوە. ئەگەر ئەخلاقیبوونێک هەبێت، پێویستە دەوڵەت باخچەلی، ئەردۆغان و ئۆزگور ئۆزەل بچنە ئیمراڵی و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوەیەکیان هەبێت. ئاساییبوونە لە لە ئیمراڵییەوە دەستپێدەکات.
شەڕێکی تایبەت لە ئارادایە. هەوڵ دەدەن گەلی کورد، گەلان، کۆمەڵگە و رای گشتیی دیموکراتیک بخەڵەتێنن. شەڕێکی تایبەتی گەورە هەیە. ئۆپۆزسیۆنێش سیاسەتێکی گرتووەتەبەر کە پشتیوانی لەو شەڕە تایبەتە دەکات. دەبێت لەم رووەوە زۆر وریابین.
لە هەڵبژاردنەکانی باشوردا دەبێت دەنگ بە کاندیدە وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرەکان بدرێت
هەڵبژاردنی باشور لەناو شەڕێکی گەورەدا بەرێوەدەچێت. لە باشور هێرشەکانی داگیرکەر و لکاندن هەیە. ئیدارەی باشور و پەدەکەش بە تەواوەتی لەناو ئەو شەڕەدان. لە کەش و هەوایەکی بەم جۆرەدا هەڵبژاردن دەکرێت.
هەڵبەت گەلەکەمان دەبینێت کە کێ خیانەتکار-داردەست و سیخوڕە. گەلەکەمان دەزانێت کە کێ زیانیان پێدەگەنێت و کێ سیاسەتی چەپەڵ بەرێوەدەبات. دەشزانێت کە کێ نیشتمانپەروەرە. دەزانێت و دەبینێت کە کێ بۆ بەرژەوەندی، شکۆمەندی و بەهاکان تێدەکۆشێت و لەوپێناوەدا بوونی هەیە و سیاسەت دەکات. پێویست ناکات ئەوە بڵێین. گەلەکەمان ئاگاداری هەموو ئەوانەیە. خۆی لە خۆیدا باس لەوەدەکرێت ئەو هەڵبژاردنە جۆش و خرۆش و گەرموگوڕی نەخستووەتە ناو گەلی باشورەوە.
دەبێت چ جۆش و خرۆشێک هەبێت؟ هێرشی داگیرکەری و لکاندن هەیە و ئیدارەی پەدەکە و بارزانی لەناو ئەو هێرشە داگیرکەری و قڕکارییەدا بەشدارن. لە شوێنێکی لەو جۆرە جۆش و خرۆش و گەرموگوڕی ساز دەبێت؟ ناتوانن شتێکی بەو جۆرە لەناو گەلدا سازبکەن. سەبارەت بەوە دەتوانم تەنیا ئەوە بڵێم. ئەگەر هەڵبژاردنێکی بەو جۆرە بکرێت، دەبێت گەلی باشور دەنگ بدەن بە کاندیدە وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرەکان. دەبێت گەلەکەمان دەنگ بەو کاندیدانە بدەن کە داکۆکی لە شکۆی ئەم گەلە دەکەن، پارێزگاری لە بەها نەتەوەییەکانی ئەم گەلە دەکەن، بۆ ئەوە تێدەکۆشن و سیاسەت بەڕێوەدەبەن. دەبێت تۆڕی هاوکار، خیانەتکار و سیخوڕیش لە هەڵبژاردن تێکبشکێنن. دەبێت گەلەکەمان لە باشور لەو هەڵبژاردنەدا لە بەرامبەر هێڵی داردەست و خیانەتکار بەهێزترین هەڵوێست نیشان بدەن.