یەپەژە: هەڵمەتەکە سەردەخەین، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین
فەرماندەیی گشتیی یەپەژە گوتی: "پێکەوە ئەو هەڵمەتە سەردەخەین کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە".
فەرماندەیی گشتیی یەپەژە گوتی: "پێکەوە ئەو هەڵمەتە سەردەخەین کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە".
فەرماندەیی گشتیی یەپەژە بەبۆنەی ٢٦ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ کە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کرد، وە ٥ هەمین ساڵیادی هێرشی داگیرکاری بۆ سەر گرێسپی و سەرێکانی (٩ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩)، هەروەها سالیادی ڕێککەوتن دژی شەنگال (٩ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠)، ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و هێرشی داگیرکاری بەتوندی شەرمەزارکراوە.
تێیدا ئاماژە بەوە کراوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەل و ژنان و ئازادیخوازان ٢٦ ساڵە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەرخۆدانێکی بێ وێنە دەکەن، لە کەسێتی شەهیدانی "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن" هەموو شەهیدانی شۆڕشی ئازادی یادکرانەوە، سڵاو لە تێکۆشانی گەل و ژنان و هەموو لایەنە شۆڕشگێڕەکان کرا.
ئاماژە بەوە کراوە، تەڤگەری ئازادی بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرامبەر قڕکردن تێکۆشانێکی مەزنی دەست پێ کردووە، دەڵێت: "ڕێبەرێتیمان ڕەوشە سەختەکەی شیکارکرد، بەرامبەر ئەمە شۆڕشی هۆشیارکردنەوە و ڕێکخستنی بەڕێوەبرد. لە ئەنجامی ڕەنجی چەند ساڵەی ڕێبەرێتی هەبوونی گەلێکی بەدەستهێنایەوە کە نکۆڵی لێ دەکرا".
جەخت دەکاتەوە ٢٦ ساڵە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرامبەر پیلانگێڕی و سیستەمی ئیمراڵی تێکۆشانێکی مەزن دەکات و ڕێگەچارەی ئاشتییانە پێشکەش دەکات و ئامانجەکانی پیلانگێڕیی پووچەڵ دەکاتەوە.
دووپاتکراوەتەوە سەرمایەداری دەیەوێت گەلان بێهیوا و بێ ئایدۆلۆژی و سیستەم و پاراستن بهێڵێتەوە، بەڵام گەل هێز و ئیلهام لە فەلسەفەی ئاپۆیی وەردەگرێت، دەڵێت: "ڕێبەرێتیمان بە هەڵوێست و هێڵی بەرخۆدانەکەی، هەموو سنوور و ئاستەنگەکانی شکاندووە و خۆی گەیاندووەتە جیهان. بۆیە لە هەموو جێیەک، گەلانی ئازادیخواز بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ گۆڕەپانەکان پڕدەکەن".
تیشکخراوەتە سەر گۆشەگیری ڕەهای ئیمراڵی و دەڵێت: "لەژێر ناوی دیسپلیندا، سزا بەسەر ڕێبەرێتی دەسەپێنن. بەمە دەیانەوێت ڕێگە لە مافی هیوا بگرن و ئەمە لەبەردەم ڕای گشتی بە ڕەوا نیشان بدەن".
هەروەها تیشکخراوەتە سەر هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گرێسپی و سەرێکانی، دژی ئەمە گەل و شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە قارەمانانە جەستەی خۆیان کردە قەڵغان، کورد و عەرەب لە هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی شەهیدبوون، دەڵێت: "لە گرێسپی و سەرێکانی داگیرکراودا، ڕۆژانە پێشێلکردنی ماف و دەستدڕیژی و ڕفاندن و کوشتن و گۆڕانی دیمۆگرافی و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت".
هەروەها ئاماژە کراوە بە ڕێککەوتنی ٩ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ دژی شەنگال، وە تێکۆشانی گەلی شەنگال دژی ئەم ڕێککەوتنە.
هەروەها یەپەژە دەڵێت: "وەک هێزەکانی یەپەژە، بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و کۆتایی هێنان بە داگیرکاری و پاراستنی بەهاکانی ژنان و گەلانی هەرێمەکە، بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین و خاوەنی بەڵێن و ئیرادەیەکین کە دەتوانین سەرکەوتن و ئازادی بکەینە دیاری گەلان. لەسەر ئەم بناغەیە سڵاو لە بەرخۆدان و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و شەڕڤانانی ئازادی و گەلانی کوردستان و جیهان بۆ ئازادی دەکەین، بانگەواز لە ژنان و گەلانی ئازادیخواز دەکەین، با پێکەوە هەڵمەتی "ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ" بە سەرکەوتن تاجدار بکەین".