بە دیمەن

کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی گالیسیا: پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت

کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی گالیسیا بانگەوازی کرد بۆ مەزنکردنی هەڵمەتەکە و پەیامیدا " پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت".

هەڵمەتی ئازادی

کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی گالیسیا یەکێکە لە پێشەنگەکانی هەڵمەتی جیهانیی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕەها و بانگەوازی لە ڕێکخراوەکانی نێونەتەوەیی کرد بەرپرسیارانە بجووڵێنەوە.

کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی گالیسیا دەربارەی هەڵمەتەکە ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، ئەندامانی سەندیکاکە پۆستەری ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا لە ئیمراڵی سیستەمی ئەشکەنجە هەیە.

ئاماژە بەوە دەکات چارەسەرنەکردنی پرسی کورد لە تورکیا، ناسەقامگیری سیاسی و شەڕ دەئافرێنێت، دەبێتە هۆی داگیرکاری و نەژادپەرستی و فشاری سەر ژنان و ستەمی ئیکۆلۆژ و داڕمانی ژینگە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز لە سکرتێری گشتی کۆنسەی ئەوروپا و سی پی تی و کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و کۆمیتەی وەزیران و کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان دەکات هەڵوێستی گونجاو بگرنەبەر، دەڵێت: "ڕێگە بدرێت، عەبدوڵا ئۆجالان چاوی بە پارێزەران و بنەماڵەکەی بکەوێت و پرسی کورد بەشێوەیەکی دادپەروەر و دیموکراتیک چارەسەر بکرێت".

پاشان ئەندام و بەڕێوەبەرانی کۆنفیدراسیۆنەکە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"یان بەرزکردەوە.