دایکانی ئاشتی: پێویستە دەوڵەت هەنگاوبنێت

ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی لە چەندین شار چالاکی پشتیوانی لە بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و ئاماژەیان بەوەدا ئاشتی بە یەکلایانانە نابێت و دەبێت دەڵەوتیش ئاگربەست ڕاگەیەنێت.

دایکانی ئاشتی

ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی لە بینای ڕێکخستنی دەم پارتی لە ناوچەی جزیرەی شڕناخ ڕاگەیاندراوێکییان خوێندەوە.

لە چالاکیی ڕاگەیاندراوەکەدا چەندین کەس و دایک بەشداربوون و جەخت لەوەکرایەوە ئاشتی بە یەکلایانە ناگات بە ئەنجام و پێویستە دەوڵەت جددیەتی پراکتیکی نیشان بدات.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دایکی ئاشتی خەدیجە بایتور قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا پێویستە هەموو لایەنەکان ئاگربەست ڕاگەیەنن و گوتی: "دەمانەوێت تەرمی ڕۆڵەکانمان وەرگرینەوە. ئەم پرۆسەیە بە شێوەیی یەکلایانە ناگات بە ئەنجام. وەک دایکانی ئاشتی دەستی خوشک-برایەتی درێژ دەکەین. کاتی ئەوەیە بڵێین ئیدی بەسە مردن. ئێمە دەستی ئاشتییمان درێژکرد، ئێستاش دەبێت دایکی سەربازان دەستی ئاشتی درێژ بکەن."

ئەدەنە

ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی  لە پارکی ئینونی ئەدەنە بە چالاکییەک ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە. وتەبێژی ئەنجوومەن سوفیا بایاڤ ئاماژەی بەوەدا ئاشتیی بە ساڵێک نابێت، بۆ ئەوەی کەس نەمرێت پێویستە چەک بێدەنگ بکرێت و دەوڵەت هەنگاو بنێت.

دایکی ئاشتیی عەزیزە گوڵتەکین گوتی: "ئاگربەست بە یەک لایەنی نابێت، پێویستە هەر دوو لا ئاگرەبەست ڕاگەیەنن. پێویستە هەردوو لا چەک بێدەنگ بکەن. بانگەوازمان لە دایکانی سەرباز و پۆلیس، دەڵێین پڕۆسەیەکی نوێ دەستی پێکردوە. ئێوەش وەرن، یەکبگرین. با چیدیکە جەرگی کەسمان نەسووتێ. پێکەوە ئاشتیی بونیات دەنێین. ئەگەر دەوڵەت ئاشتییەکی ڕاستیی دەوێت با ئەم شەڕ بوەستێنێت."