دەم پارتی سەردانی دایکانی ئاشتی کرد
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی دایکانی ئاشتی کرد.
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی دایکانی ئاشتی کرد.
ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بەهۆی جەژنی قوربانەوە سەردانی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی لە ئیستەنبوڵ کرد. لە سەردانەکەدا، وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو، پەرلەمانتاری ئیستەنبوڵ کەزیبان کۆنوچکجو و چەندین ژن بەشداربوون. دایکانی ئاشتی لەبەردەم دەرگای کۆمەڵەکە پێشوازییان لە ژنان کرد.
لە سەردانەکەدا ژنان هیوایان خواست، ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی، تیشکیان خستەسەر "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ، پەیامیان دووپاتکردەوە بۆ درێژەدان بە تێکۆشان.