لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە داوای ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش کرا
لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییانەی بۆ زیندانیانی نەخۆش حەسەن ڕوزگار و کەریم بۆران ئەنجامدرا، داوای ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش کرا.
لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییانەی بۆ زیندانیانی نەخۆش حەسەن ڕوزگار و کەریم بۆران ئەنجامدرا، داوای ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش کرا.
لە چالاکییەکان بۆ ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە، داوای ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش حەسەن ڕوزگار و کەریم بۆران (٨١ ساڵ) کرا.
ئیستەنبوڵ
٦٨٩هەمین "چالاکی دانیشتنی F" کە هەفتانە لەلایەن کۆمیسیۆنی زیندانیانی لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) بۆ تیشک خستنەسەر ڕەوشی زیندانیانی نەخۆش ئەنجام دەدرێت، لەبەردەم بینای کۆمەڵەکە لە بیۆغلو بەڕێوەچوو. لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا تیشکخرایە سەر ڕەوشی تەندرووستی زیندانی نەخۆش و کەمئەندام ڕوزگار لە زیندانی جۆری Tی ئەدرنە.
وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) خالیدە تورکئۆغلو و پەرلەمانتاری دەم پارتی ئیستەنبوڵ کەزبان کۆنوکچو بەشداربوون.
لە چالاکییەکەدا تیشک خرایەسەر ڕەوشی خراپی حەسەن ڕوزگار، پاشان نامەی حەسەن ڕوزگار کە لە زیندانەوە نێردرابوو خوێنرایەوە، چالاکوانان داوایان کرد، دەستبەجێ حەسەن ئازادبکرێت و چارەسەری پێویست وەربگرێت.
ئەنقەرە
دەسپێشخەریی ئازادیی بۆ زیندانیانی نەخۆش لە هەفتەی ٥٦١هەمیندا چالاکییەکەیان لە شەقامی ساکاریا ئەنجامدا، لە ڕاگەیاندراوی ئەم هەفتەیەدا تیشکخرایەسەر ڕەوشی زیندانیکراوی نەخۆش لە زیندانی جۆری Tی ئەدرنە کەریم بۆران (٨١ ساڵ).
هاوسەرۆکی لقی ئەنقەرەی ئیهەدە، فاروق یازماجی ڕایگەیاند ڕەوشی کەریم بۆران ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت، توانای جووڵەی کەم بووەتەوە و ناتوانێت پێویستییە سادەکانی ژیانی ڕۆژانەش بەبێ هاوکاری ئەنجام بدات. دووپاتکرایەوە کە پێویستە بە زووترین کات ئازاد بکرێت.