دایکانی شەممە: هیچ گۆڕستانێک نییە لە جەژندا سەردانی بکەین
دایکانی شەممە بۆ جاری ١٠٥٤هەمین لە گۆڕەپانی گەڵاتەسەرای کۆبوونەوە و ئاماژەیان بەوەدا لە تێکۆشان بەردەوامن.
دایکانی شەممە بۆ جاری ١٠٥٤هەمین لە گۆڕەپانی گەڵاتەسەرای کۆبوونەوە و ئاماژەیان بەوەدا لە تێکۆشان بەردەوامن.
دایکانی شەممە و پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ بە مەبەستی پرسینی چارەنووسی ئەوکەسانەی کە لە ژێرچاودرێرییدا بێسەروشوێنکران و تاوانباران دادگایی بکرێن، لە گۆڕەپانی گەڵاتەسەرای کۆبوونەوە. لە چالاکی هەزار و ٥٤هەمیندا لە چارەنووسی وەیسی گونەلیان پرسی کە لە لایەن ئیدارەی کودەتاکەی ١٢ی ئەیلولەوە لە سێدارەدرا و تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکردوە.
وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) خالیدە تورکئۆغلۆ بەشداری چالاکییەکە بوو. هەروەها لە چالاکییەکەدا وێنەی بێسەروشوێنکراون هەڵگیرا.
لەوێ ئەندامی کۆمیسیۆنی بێسەروشوێنکراوانی ئیهەدە زەینەب یەڵدز قسەی کرد و ئەوەی بیرهێنایەوە کە گۆڕستانێک کە کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە ڕۆژانی جەژندا سەردانی بکەن نییە.
پاشان خوشکی یوسف ئەریشتی کە لە ژێرچاودێرییدا بێسەروشوێنکرا، سەڤیم ئەریشیت قسەی کرد و گوتی: "هەمووکەسێک دەپرسێت منداڵەکانی دایکانی شەممە لە کوێن. هیچ گۆڕستانێک نییە لە جەژندا سەردانی بکەین، سی ساڵە هیچ جەژنێکمان نەکردوە. ئێمە بە دوای خوشک و براکانمان دەگەڕێین." ئەریشتی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر بڕیارەکانی پۆلیس لە گۆڕەپانی گەڵاتەسەرای نیشان دا.
چالاکییەکە بە دانانی تاجەگوڵینە کۆتایی هات.