دەم پارتی بە بۆنەی چەژنەوە لەگەڵ گەلدا کۆبووەوە
لە چەندین شار بۆ پیرۆزکردنی جەژن لە گەل دەم پارتی لەگەڵ گەل کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکاندا پەروین بوڵدان سەرنجی خستەسەر پرۆسەکە و گوتی: "پێویستە هەموو کەسێک بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات."
لە چەندین شار بۆ پیرۆزکردنی جەژن لە گەل دەم پارتی لەگەڵ گەل کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکاندا پەروین بوڵدان سەرنجی خستەسەر پرۆسەکە و گوتی: "پێویستە هەموو کەسێک بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات."
بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە چەندین شار بۆ پیرۆزکردنی جەژن لەگەڵ گەلدا کۆبووەوە.
کۆبوونەوەی دەم پارتی لەوان لە باڵەخانەیی ڕێکخستنی وانی دەم پارتی ئەنجام درا و هەریەک لە جێگری سەرۆک پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵی پەروین بوڵدان و چەندین کەسی دیکە بەشداری کۆبوونەوەکە بوون. هاوسەرۆکی وانی دەبەپە جەمیل دەمیر لە کۆبوونەوەکەدا قسەیکرد و بە ئاماژەدان بە بانگەوازییە مێژووییەکەی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ گوتی پرۆسەکە هەلێکی زێڕینە بۆ تورکیا و هەرێمەکە پێویستە هەموومان خاوەنداری لە بانگەوازییەکە بکەن.
دواتر هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەشاری وان عەبدوڵا زێدان قسەیکرد و دەستنیشانی کرد ئەم پرۆسەیەیی کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە دەستپێکراوە، هەنگاوە بۆ ئاشتی و ئازادی هەموو گەلان.
'باوەڕمان بە پرۆسەکەیە'
لە کۆتاییدا پەروین بوڵدان دوای پێرۆزکردنی جەژن لە گەلانی تورکیا و خەڵکی وان ئاماژەی بەوەدا بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ هیوایی بۆ ملیۆنان مرۆڤ گەڕاندووەتەوە. بوڵدان سەرنجی خستەسەر دیدارەکانی ئیمراڵی و ئاماژەی بەوەدا لە هەموو سەردانەکاندا ڕیبەر ئاپۆ سڵاوی تایبەتی بۆ گەل هەبووە و لەسەر ئەو بنەمایە سڵاوی ڕێبەر ئاپۆتان پێدەگەیەنن.
پەروین بوڵدان لە بەردەمیدا ئەمەی گوت: "لە هەموو دیدارێکماندا بەڕێز ئۆجالان جەختی لەوەدەکردەوە پر بە هیوایە و جۆشێکی مەزن لەم پرۆسەیەوە وەردەگرێت. لە هەموو دیدارەکاندا بەڕێز ئۆجالان دەیگوت؛ 'ئەم ئاشتییە بە شکۆوە بەدەست دێت.' باوەڕمان بە پرۆسەکەیە چونکە بەڕێز ئۆجالان بەڕێوەی دەبات."
پەروین پەروین بوڵدان باسی لەوەشکرد جەژن هاوکات بە مانای خوشک-برایەتی دێت و گوتی: "پێویستە هەموو کەسێک لەم پرۆسەیەدا ئەرک و بەرپسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات."
دەم پارتی لەشارەکانی ئیزمیر و ئەدەنە بە بۆنەی جەژنەوە لەگەڵ گەلدا کۆبووەوە.