ئامەد
لقی ئیهەدەی ئامەد و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە هەفتەی ٨٥٢هەمینی چالاکییەکانیاندا لە پێش مۆنۆمێنتی مافی ژیان لە پارکی کۆشیۆئۆغلۆ لە ئامەد کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا وێنەی ئەوکەسانەی لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە لە ژێرچاودێرییدا بێسەرشوێنکران و پانکارتی "تاوانباران دیار نین" دانرا و چەندین کەس بەشداری چالاکیەکە بوون. لە چالاکی ئەم هەفەتەیەدا لە چارەنووسی ڤاسیف ئۆزتورکیان پرسی کە لە ١ی حوزەیرانی ١٩٩٤دا لە گوندی جماری سەر بە ناوچەی پاسوری ئامەد ڕفێنرا.
ڕاگەیاندراوەکە لە دوای چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.
ئێلح
لە ئێلح ئیهەدە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراون لە هەفتەی ٦٨٨هەمینی چالاکییەکانیاندا لە پێش مۆنۆمێنتی مافەکانی مرۆڤ لەسەر شەقامی گوڵستان کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا پانکارت بە نوسینی "با بێسەروشوێنکراون بدۆزرێنەوە، تاوانباران دادگای بکرێن" دانرا و لەگەڵ مافپارێزانی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) و بەڕێوەبەری مەبیا-دەر بەشداری چالاکییەکە بوون. لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا لە چارەنووسی ئیسماعیل ئاگبایان پرسی کە لە ٢٨ ئایاری ١٩٩٤دا بێسەروشوێنکرا و چیرۆکی ئاگبای خوێندرایەوە.
چالاکییەکە لە دوای چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.
جولەمێرگ
لقی جولەمێرگی ئیهەدە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراون لە هەفتەی ١٧٨هەمین چالاکییەکانیاندا لە شەقامی هونەری لە ناوچەی گەڤەرە کۆبوونەوە. کەسوکاری بێسەروشوێنکراون، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و چەندین کەس بەشداری چالاکییەکە بوون و پانکارت بە نوسینی "تاوانبار دیارە، بێسەروشوێنکراون لە کوێن؟" و "با بێسەروشوێنکراون بدۆزرێنەوە، تاوانباران دادگایی بکرێن" دانرا.
لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا بۆ شاڤاش بوڵدان، عەندنان یەڵدرم و حاجی کارای کە ٣١ ساڵ لەمەوپێش لە ٣ی حوزەیرانی ١٩٩٤دا بە زۆر ڕفێنران و پاشان تیرۆر کران، داوای دادپەروەری کرا.
ڕاگەیاندراوەکە لە دوای چالاکی دانیشتین کۆتایی هات.