لە دووەم ڕۆژی جەژندا ئاکەپە سەردانی دەم پارتی کرد

شاندێکی ئاکەپە لە دووەم ڕۆژی جەژنی قورباندا بە مەبەستی پێرۆزکردنی جەژن سەردانی دەم پارتیان کرد و لە سەردانییەکەدا جەخت لەسەر پشتگیری بۆ پرۆسەی چارەسەری کرایەوە.

شاندێکی ئاکەپە کە پێکهاتبوون لە؛ جێگری سەرۆکی ڕێکخستنی کۆمەڵگەی مەدەنی و پەیوەندییەکانی گەل ڕەسوڵ کورت، ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی لقەکانی ژنانی ناوەندی گشتی توبا ئۆزدەمیر و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی لقی گەنجان ئۆزگە چەلیک، لە دووەم ڕۆژی جەژنی قورباندا لە بالگاتی ئەنقەرە سەردانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)یان کرد و لەلایەن جێگری هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی مەحمود ڕوشدو تریاک و ئەندامی ئەنجومەنی دەم پارتی زینۆ بایارمۆگلوو و ئیحسان سەیلانەوە پێشوازییان لێکرا.

'دەم پارتی پشتگیرییەکی بەهێزی پرۆسەکەیە'

دوای پیرۆزکردنی جەژن لە سەردانییەکەدا لە شاندیی ئاکەپە ڕەسوڵ کورت باسی پرۆسەی چارەسەری کرد و دەستینشانی کرد بڕیارەکانی پەکەکە لە نێو کۆمەڵگەدا پێشوازییەکی بەهیزی لێکراوە و گوتی، پێویستە هەموو پارتە سیاسییەکان پشتگیری لە پرۆسەکە بکەن. کورت لە ئاماژەی بە هەوڵەکانی دەم پارتی لە پرۆسەکەدا کرد و گوتی: "دەم پارتی پشتگیرییەکی مەزنی پرۆسەکەیە، پێویستە مرۆڤ ڕێزی یەکتر بگرێت و لەناو یەکێتی و خوشک-برایەتییدا بژێت. لە ئێستادا لەسەردەمێکی نوێداین و جێگەی هیوا و دڵخۆشیمانە."

'ئاکەپە بەرپرسیارێتی زۆری دەکەوێتەسەر'

دواتر لە شاندی دەم پارتی محمەد ڕوشدوو تریاکی قسەیکرد و ئاماژەی بە پێویستی پشتگیریدانی هەموو لایەنەکان کرد بۆ پرۆسەکە و دەستنیشانی کرد لەبەرئەوەی ئاکەپە لە دەسەڵاتدایە، بۆیە بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە بەرپرسیارە و زۆرترین ئەرکی دەکەوێتە ئەستۆ.