دەم پارتی سزای لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی شەرمەزار کرد
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی سەپاندنی سزای لە سێدارەدانی بەسەر ژنە چالاکوان و ڕۆژنامەوان پەخشانی عەزیزی لە پێش کونسۆڵخانەی ئێران شەرمەزار کرد.
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی سەپاندنی سزای لە سێدارەدانی بەسەر ژنە چالاکوان و ڕۆژنامەوان پەخشانی عەزیزی لە پێش کونسۆڵخانەی ئێران شەرمەزار کرد.
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لە دژی پەسەندکردنی بڕیاری سزای لە سێدارەدان کە بەسەر پەخشان عەزیزدا لە لایەن دادگای ڕژێمی ئێرانەوە دەرکراوە، لە پێش کونسۆڵخانەی ئێران لە ئەستەنبوڵ ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانی خوێندەوە. ژنان لە چالاکییەکەدا پانکارتی "با ئێران سزای لە سێدارەدان ڕاوەستێنێت"، "ئێمە دەنگی پەخشان عەزیزین" و "ئازادی بۆ پەخشان عەزیزی"یان هەڵگرتبوو. وە بە بەردەوامی درووشمی "ژن ژیان ئازادی" دەگوترایەوە.
لە چالاکییەکەدا وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلۆ قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا لەم گردبوونەوەیەدا بانگەوازی لە ڕای گشتی دەکەن لە دژی سزای لە سێدارەکانی ڕژێمی ئێران بێدەنگ نەبن، کە هەموو خواستی ڕژێم بۆ سەرکوتکردنی دەنگی ئازادی ژنانە و وتی: "پەخشان عەزیزی بەرگریکارێکی مافەکانی مرۆڤە. ڕۆژنامەوانێکی ژنە. تێکۆشەرێکی ئازادییە، بۆییە بووە بە ئامانجی ڕژێمی ئێران. دەزانین لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە دژی ژنان پەرە بە سیاسەتەکانی توندوتیژی دەدرێت."
خالیدە تورکئۆغلۆ ڕایگەیاند، وەک ژنان جەخت لەوەدەکەنەوە هەموو تێکۆشانیان بۆ کۆتایهێنانە بە کوشتن و کۆمەڵکوژی و وتی: "ئەوەی ئەیڵێین پاراستنی ئاشتی، پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پارستی یەکسانی ژییانەیە. ئێمە دەڵێین کۆتایی بەم سیاسەتە قڕکارییە بهێنن. ئێمە دەڵێین ژن ژیان ئازادی."
چالاکییەکە بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی"، "بمرێ ڕژێمی مەلای ئێران" کۆتایهات.