بە دیمەن

گوڵسەر یەڵدرم: هیوا گرنگە بەڵام تێکۆشان بۆ ئازادی پێویستی بە تێکۆشانی بەردەوامە

چالاکوانی تەژەئا گوڵسەر یەڵدرم دەربارەی یەکێتی و خەباتەکانی ڕێکخستنی ژنانی کورد قسەی کرد و گوتی: "هیوامان هەیە، بەڵام تەنها هیوا بەس نییە. دەبێت ڕێکخستن، خەبات و یەکێتی فراوان بکرێن."

لە دوای بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ لە چەندین گۆڕەپان خەبات دەستیپێکرد. لە باکووری کوردستان جموجوڵی ژنان بۆ کۆکردنەوەی گەل سەرنج ڕادەکێشێت. ژنان بە ئامانجی 'ڕێنسانسی ژن' دەستیان بە خەبات کردووە و پێشەنگایەتی پرۆسەی ئاشتی دەکەن، لە چوار بەشی کوردستاندا تێکۆشانی هاوبەش ئەنجام دەدەن. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کۆنفرانسی پەرلەمانتارانی ژنانی کورد بۆ یەکێتی نەتەوەیی ئەنجام درا. ژنانی پەرلەمانتار لە چەندین شاری کوردستانەوە بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد، پرسەکانی ژنان، بانگەوازی ئاشتی و ڕۆڵی ژنان لە پرۆسەکەدا تاوتوێ کرا. لە کۆنفرانسەکەدا ئەنجامی گرنگ دەرکەوت، بۆ مسۆگەرکردنی یەکێتی لەسەر زەمینەی ڕێکخستنی هاوبەش کۆبوونەوە.

لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد  (تەژەئا) و پەرلەمانتاری هەدەپە گولسەر یەڵدرم جەختی لە گرنگی یەکێتی ژنانی کورد و تێکۆشانی هاوبەش کردەوە. گولسەر یڵدرم گوتیشی، "ئەم هەنگاوە دواکەوتووە، بەڵام هەنگاوێکی زۆر هێژایە. دەبێت ئازارەکانی چوار بەشی کوردستان بە بەرپرسیارێتییەکی هاوبەش و هەڵوێستێکی هاوبەش هەڵسەنگێندرێت".

هەنگاوێک کە دەبوو بگیرایتەبەر

گوڵسەر یەڵدرم لە سەرەتایی قسەکانییدا ئاماژەی بە ڕاگەیانداراوەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و هەروەها سەرنجی خستەسەر ئەوەش کە ئیدی یەکێتی نێوان کوردان پێویستییەکە دەبێت دوانەخرێت و گوتی: "ئەم فکرە هەنگاوێک دواکەوتووە، بەڵام دەبوو بگیرایەتەبەر. هەریەک لە ئێمە زوڵم  لەسەر گەلی کورد، فشار لەسەر ژنانمان هەڵسەنگاند و هەڵوێستێکی هاوبەشمان لە بەرانبەر ئەو زوڵمانە تاوتوێ کرد."

لە بەرانبەر پرسەکانی ژنان پێویستی بە ناڕەزایەتییەکی هاوبەش هەیە

گوڵسەر یەڵدرم ئاماژەی بە لە سێدارەدانی ژنان کورد لە ئێران کرد و گوتی: "وەک پەرلەمانتارانی ژنانی کورد، لەسەر ئەوە قسەمان کرد لە بەرانبەر ئەمەدا خاوەن هەڵوێستێکی چۆن بین. ئەمە تەنها پرسی ئێران نییە، پرسی تەواوی گەلی کوردە."

لەسەر نەریتی کوردان خەبات دەکەین

لە بەردەوامی قسەکانییدا گوڵسەر یەڵدرم ئاماژەی بەوەشدا لە کۆنفرانسەکەدا لە دێرسیمەوە تاوەکو ئەنفال، لە ڕۆژئاواوە تاوەکو لەیلا قاسم و ئارین میرکان بە شێوەیەکی هاوبەش بە بیرهێنرانەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو هاوبەشییانە زەمینەی تێکۆشانی هاوبەشی بە هێز کردووە و گوتی: "وەک هەنگاوی سەرەتا دەبێت وەک شتێکی بەرهەمدار و هیوابەخش سەیر بکرێت. ئەوەی خۆمان دادەنێین ئەوەیە کە خەبات لەسەر نەریتێکی کوردستانی دەکەین. واتە دەمانەوێت ژیان، ژینگە و زەمینەیەک بۆ هەموو ئایین، گەل، شوناس و ڕەنگەکان بونیات بنێین. دەبێت بۆ ئەمەش مرۆڤ بە هیوا بێت. نابێت ئەم هەنگاوە بچوک سەیر بکرێت، بەپێچەوانەوە دەبێت فراوان و بە کۆمەڵگەیی بکرێت."

هیوا بەس نییە، پێویستی بە ڕێکخستن هەیە

لە کۆتایی قسەکانییدا گوڵسەر یەڵدرم ئاماژەی بەوەدا بۆنەریتێکی هاوبەش، ژیانێکی هاوبەش و زەمینەی ئازادی کوردان تێکۆشان پێویستە و گوتی: "هیوامان هەیە، بەڵام هیوا بەس نییە. دەبێت ڕێکخستن، خەبات و یەکێتی فراون بکرێت. ژنان پێشەنگی ئەم پڕۆسەیەن."