بە دیمەن

ئیدریس بالوکەن: تێکۆشان بنیاتنەری ئایندەیە

بالوکەن لە کۆبوونەوەی گەل لە وپەرتال ڕایگەیاند کە گەلی کورد سیاسەتی نکۆڵی تێکشکاندووە و پرۆسەی ئاشتی گەیشتووەتە قۆناغێکی ستراتیژی.

لە شاری وپەرتالی ئەڵمانیا، دەربارەی ئەو پرۆسەیەی کە لەسەر بناغەی "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ پێشکەوتووە و بەرپرسیارێتییەکانی پرۆسەکە، کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا. سیاسەتمەدار، د. ئیدریس بالوکەن وەک قسەکەر بەشداربوو.

پاش خولەکێک لە یادی شەهیدانی ئازادیی کوردستان، بالوکەن تیشکی خستەسەر تێکۆشانی درێژخایەنی گەلی کورد و پێشهاتە سیاسییەکانی هەڵسەنگاند.

بالوکەن ڕایگەیاند ئیتر گەلی کورد سیاسەتی نکۆڵی لەناوبردووە، ئەمەش لەلایەن هێزە هەرێمییەکان و جیهانەوە، دەبینرێت. بالوکەن دووپاتی کردەوە، گەلی کورد لەسەر سەکۆی مێژوو لاپەڕەیەکی نوێی کردووە.

بالوکەن تیشکی خستەسەر بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ، دووپاتی کردەوە ئەم بانگەوازە نەوەک تەنها بۆ پارت یان ڕێکخراوێک، بۆ تەواوی گەلی کورد پرۆسەیەکی ستراتیژیی دەست پێ کردووە.

بالوکەن ئاماژەی بەوە کرد، تەڤگەری ئازادیی کورد خاوەنداری لەم بانگەوازە کرد و ئاگربەستی ڕاگەیاند، پاشان بە کۆنگرەیەک ئیرادەی خۆی بۆ چارەسەری دیموکراتیک نیشاندا. ئەم هەنگاوەش بۆ چارەسەری ئاشتییانە، دەرفەتێکی مەزنە بۆ چارەسەری ئاشتییانەی ئەو شەڕەی کە ٤٠_٥٠ ساڵە لە تورکیا بەردەوامە.

بالوکەن جەختی کردەوە، تێکۆشانی سەد ساڵەی گەلی کورد نەوەک تەنها وەستانەوەیەک بووە بەرامبەر ستەم و زۆرداریی پێشوو، بەڵکو بووەتە ئیرادەی گەلی کورد کە شێوەدەدات بە ئێستە و ئایندە.

بالوکەن جەختی کردەوە، گەلی کورد ئەندازیاری سەرەکیی سیاسەتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گوتی: "بۆیە ئەم تێکۆشانە تەنها یادکردنەوەی ڕابردوو نییە؛ ستراتیژێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و دیموکراتیکە، وە ئایندە بنیات دەنێت".

کۆبوونەوەکە بە پرسیار و وەڵام بەردەوام بوو.