هێزە ئەمنییەکانی ئێران هێرشیان کردە سەر ژنانی بەلوچ

هێزێکی سوپای پاسدارانی ئێران، سەرلەبەیانی دوێنێ هێرشی کردە سەر گوندی گونچی سەر بە شاری هاشی ئێران. لەئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئێران ژنێک گیانی لەدەستدا و ١١ ژنیش بە سەختی برینداربوون.

هێزێکی هەواڵگریی سوپای پاسدارانی ئێران، سەرلەبەیانی دوێنێ هێرشیکردە سەر گوندی گونچی سەر بە شاری هاشی پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران. لەئەنجامی هێرشەکە ژنێک کوژرا و ١١ ژنی تریش برینداربوون.

بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان، هێزەکانی هەواڵگری بەبیانوی ئەوەی هێزی ئۆپۆسزیۆنی لێیە، هێرشیان کردە سەر گوندەکە. بەڵام شایەتحاڵانی ڕووداوەکە ئاماژەیان بەوە کرد، لەکاتی هێرشەکەدا گوندەکە هیچ چەکدارێکی لێنەبووە و ئامانج لەم هێرشە دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو گوندنشینان بووە. باس لەوەش کرا، سەربازەکان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ خەڵکی مەدەنییان بەئامانج گرتووە.

بە گوێرەی سەرچاوەکان لە هێرشەکاندا ژنێک خان بیبی بامیری (٤٠ ساڵ) کوژراوە و هەروەها ١١ ژنی دیکەش برینداربوون. هاوکات ڕیحانە بیبی بامیری یەک لە ژنە بریندارکراوەکان کە دووگیان بووە بەهۆی هێرشەکەوە منداڵەکەی لەبارچووە.