وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) خالیدە تورکئۆغلو پەیوەست بە هەندێک پرسی بنەڕەتی ژنان و پرۆسەکە و ڕۆژەڤەکان قسەیکرد.
لە قسەکانیدا تورکئۆغلو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا سەرەنجی خستەسەر 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ و بانگەوازی لە ژنان کرد لە دەوری بانگەوازییەکە کۆببنەوە و پەرە بە تێکۆشانی ئازادییان بدەن و گوتی: "بانگەوازییەکە بانگەوازی ژیانی ئازادی و یەکسانییە. لە خەباتەکانماندا بینیمان ژنان چ خاوەندارییەکیان لە بانگەوازییەکە کرد. بێگومان ئەم بانگەوازییە لە کۆمەڵگە و ژنان و گەنجان کراوە. بۆیە پێویستە بۆ کۆمەڵایەتیبوونەوەی بانگەوازییەکە درێژە بە تێکۆشانمان بدەین."
خالیدە تورکئۆغلو باسی لەوەشکرد ژنان گەرەنتی ئاشتیین لەم خاکەدا بۆ پێویستە زۆرترین تێکۆشان بکەن. لەکۆتایید تورکئۆغلو بانگەوازی لە ژنان کرد بۆ بەشدارییان لە ڕێپێوانی ژنان کە لە ٨ـی تەممووزدا لە ئەنقەرە ئەنجام دەدرێت.