كه‌ژه‌كه له راگههینراوێك باسی له‌وه‌كرد كه له به‌رامبه‌ر فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، هێرشی درۆنه هێرشبه‌ره‌كان و هێرشی ئه‌تۆمی و كیمیایی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانیش مانگێك ناتوانن خۆڕاگری بكه‌ن، گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئا/ستار و هه‌په‌گه به هێزێكی گه‌وره‌ی به‌رخودانه‌وه وه‌ڵام هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه. كه‌ژه‌كه هه‌روه‌ها چالاكییه‌كانی گه‌ل و ژنان له هه‌موو شوێنێك بۆ گه‌ریلا، به تایبه‌تی رێپێوانی ئه‌م دواییه‌ی دۆسێلدۆرفی سڵاو كرد.
كه‌ژه‌كه رایگه‌یاند، "له قۆناغێكی هه‌ستیاری به‌م جۆره‌دا نه‌ك هه‌ر پشتگیریكردن له گه‌ل گه‌ریلا، به شێوازی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی گه‌ریلا گه‌وره‌كردنی تێكۆشان و گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن زۆر گرنگه. " كه‌ژه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و شه‌ڕه‌ی به پێشه‌نگایه‌تی هه‌په‌گه و یه‌ژه‌ئا/ستار به‌ره‌و سه‌ركه‌وت ده‌چێت به‌دڵنیاییه‌وه مافی خۆی به‌ده‌ستده‌هێنێت، رێپێوانی رێبه‌رایه‌تی ٥٠ ساڵه له ساڵی ٥٠ هه‌میندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت، تێكۆشانی شكۆمه‌ندانه‌ی ژنان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه له‌سه‌ر هێڵی سه‌ركه‌وتنی رێبه‌ر ئاپۆ، له‌گه‌ڵ به‌رخودانی گه‌ریلا و تێكۆشانی به‌هێزی ژناندا ده‌بین و به دڵنیاییه‌وه ئێمه سه‌رده‌كه‌وین".
په‌یامی كۆمه‌ڵانی ژنانی كوردستان (كه‌ژه‌كه) بۆ گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان، رای گشتیی دیموكراتیك و بۆ هه‌موو ژنانی ئازادیخواز به‌م جۆره‌یه:
"لهسهرهوبهندی ٣٠ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢دا، گه‌ریلاكانمان له زاپ، ئاڤاشین، مه‌تینا، بۆتان و ئامه‌د به بڕیارداری خۆڕاگری ده‌كه‌ن و له‌پێناو وڵاته‌كه‌یان و ئازادی خۆیان وه‌ك شه‌هید زیلان به شێوه‌یه‌كی فیدایی شه‌ڕ ده‌كه‌ن و له به‌رامبه‌ر دوژمن ده‌بنه تۆپه‌ڵێك ئاگر. گه‌ریلاكان كه له‌سه‌ر هێڵی زیلاندا رێده‌كه‌ن، به بڕوابه‌خۆبوونێكی گه‌وره به‌سه‌ر سیستمی قڕكه و كۆلۆنیالیست و مه‌رگه‌وه رێده‌كه‌ن و نه‌مری به پیتی زێڕین له كوردستان و مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌نوسنه‌وه. شه‌هید زیلان و هه‌ڤاڵانمان كه له هه‌ر لایه‌كی خاكی كوردستان شه‌هیدبوون، شه‌هیدانی خۆمان كه به تێكبردنی مه‌رگ نه‌مربوون، به خۆشه‌ویستی و رێزه‌وه به بیرده‌هێنینه‌وه و به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ئێمه سیستمی ئیمراڵی ده‌ڕوخێنین و كوردستانی ئازاد داده‌مه‌زرێنین. ئافراندنی سه‌ركه‌وتن تاكه رێگه‌ی شایسته‌بوونی ئه‌و شه‌هیده گه‌ورانه‌یه.
له گه‌ریلاوه هێز وه‌رده‌گرین
له چیاكانی كوردستان دژوارترین شه‌ڕی مێژوو و سه‌ده رووده‌دات. گه‌ریلاكانی كوردستان كه له به‌رزترین ئاستدا له خۆشه‌ویستی وڵات‌دا ده‌ژین، به به‌رخودان و شه‌ڕی شكۆداری خۆیان له ره‌وتی مێژوودا جێپێی نوێ و گه‌وره جێده‌هێڵێت، یادی ئازادی كه ده‌خوازرێت له‌ناو ببرێت، به گیانی گه‌وره‌ی پێكه‌وه‌یی زیندوو و گه‌وره ده‌كاته‌وه. گه‌ریلاكانی كوردستان كه دڵی گه‌نج و فیداكاری خۆیاندا راستی گه‌وره هه‌ڵده‌گرن، به شه‌ڕ له زاپ، ئاڤاشیت و مه‌تینا شێوازی گه‌ریلای سه‌ده‌ی ٢١ی به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز ده‌خه‌نه به‌رچاو. خه‌ونه‌كانی عوسمانی ده‌سه‌ڵاتداری فاشیستی ئاكه‌په- مه‌هه‌په له زاپ ده‌گۆڕدرێن بۆ مۆته‌كه‌یه‌ك و پلانی ئه‌وان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی لۆزان له ١٠٠ هه‌مین ساڵدا سه‌روژێر ده‌كات. گه‌ریلا له ٥٠ هه‌مین ساڵیادی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیمان به دڵ، مێشك، شێواز و فیداكارییه‌كی بێ هاوتا سیاسه‌ته‌كانی ١٠٠ ساڵه‌ی كۆلۆنیالیست-قڕكه‌ر تێكده‌شكێنێت. ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌ش ناتوانن مانگێك خۆی له‌به‌ر بگرن، به هێزی به‌رخودانی سه‌روو مرۆڤی به‌په‌رچی درۆنه هێرشبه‌ره‌كان و هێرشه ئه‌تۆمی و كیمیاییه‌كان ده‌داته‌وه. ئێمه وه‌ك كه‌ژه‌كه سڵاو له گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئا/ستار و هه‌په‌گه ده‌كه‌ین كه بوونه‌ته بابه‌ته ئه‌م شه‌ڕه گه‌وره‌یه، رایده‌گه‌یه‌نین كه ئێمه له سه‌ركه‌وتنی ئه‌وان و له هه‌ر گورزێك كه له دوژمنی ده‌ده‌ن هێزێكی گه‌وره وه‌رده‌گرین و پیرۆزباییان لێده‌كه‌ین.
ئه‌و به‌رخودان و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی گه‌ریلاكانمان، جارێكی تر سه‌لماندی كه هه‌موو سیاسه‌ته‌كانی داگیركاری مایه‌پوچ بوون. ژیانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی كورد به تێكۆشانی هه‌بوونی خۆی و ئازادی خۆی گه‌یانده قۆناغێكی نوێ نوێ. بانگه‌وازی گه‌ریلاكان بۆ سه‌ربازانی دوژمن ‘كه وه‌رن خۆتان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن‘ و په‌یامی ئه‌وه‌ی كه ‘ئێره كوردستان هاتنه‌ناوه‌وه هه‌یه، چوونه ده‌ره‌وه نییه‘ له‌سه‌ر راستییه‌ك وه‌ستاوه و ده‌ڵێت ‘دوو ١٠٠ ساڵه. سیاسه‌تی پێشوو مایه‌پوچن، ئیتر ده‌بێت ئێوه ئه‌وه بگۆڕن‘. ده‌بێت ئیتر هێزه ده‌سه‌ڵاتداره نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمیه‌كان ئه‌و راستیه ببینن و پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تی به نهبوودانانی كوردانی ئازاد سیاسه‌تی كوردستان بكه‌ن. كاتی كۆلۆنیالیسم، سیاسه‌تی پاكتاو و خیانه‌ت ئیتر به‌سه‌ر چووه. ستراتیژی ئێمه بۆ كوردی ئازاد و ژنی ئازاد و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و ستراتیژیه له هه‌موو سیاسه‌ته كلاسیكه‌كان تێپه‌ڕیوه. جگه له بێهیوایی كه له‌لایه‌ن دوژمن و هێزه خائینهكانهوه ده‌سه‌پێنرێت شتێكی تره.
ئێمه سڵاو له چالاكی گه‌ل و ژنان ده‌كه‌ین
ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌ی كه به‌و شه‌ڕه به وه‌ستایه‌تی و فیداكاری گه‌ریلاكانمان و ئه‌وه‌ی گه‌ل و ژنان تێكۆشانی خۆیان له دژی فاشیزم و داگیركاری گه‌وره بكه‌ن و دوژمن به ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ بده‌ن. له‌م قۆناغه مێژووییه هه‌ستیاره‌دا نه‌ك هه‌ر پشتگیریكردنی گه‌ریلا، له هه‌مان كاتدا به گه‌وره‌كردنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و سه‌رنجراكێشان بۆ سه‌ر سه‌ركه‌وتن به شێوازی گه‌ریلایه‌تی، تێكۆشانی له دژی دوژمنیش گرنگه. به تایبه‌تیش وه‌ك ژن ده‌بێت ئێمه هێزێكی تێكۆشانی باوه‌ڕبه‌خۆبوو، رێكخراو و چالاك كه له ئاستی هه‌ره ژووردا به‌رپه‌رچی هێرشه پاكتاوكاری و رهگهزپهرستانهكان ده‌دات بخه‌یه‌نه پێشه‌وه. له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانی كوردستان به پێشه‌نگایه‌تی ژنان به‌ره‌و پێش ده‌چین و ئه‌مه زۆر به واتایه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه چالاكی گه‌له‌كه‌مان و ژنان له هه‌موو شوێنێك بۆ گه‌ریلا به تایبه‌تی رێپێوانی ئه‌م دواییه‌ی دۆسێلدۆرف سڵاو ده‌كه‌ین. ده‌بێت ئێمه درێژه‌پێدان و سهردهستهییهك كه ئه‌و كردارانه جێگیر ده‌كه‌ن و دوژمن بێچاره ده‌كه‌ن ساز بكه‌ین. ته‌نیا به‌و جۆره ئێمه ده‌توانین شایسته‌ی به‌رخودانی گه‌ریلاكانمان و نه‌مری شه‌هیدانمان بین. په‌یامی سه‌ره‌كی كه شه‌هیدان به ئێمه‌ی ده‌ده‌ن، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رخودان و سه‌ركه‌وتنه.
ئه‌م شه‌ڕه به دڵنیاییه‌وه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت
ئێمه وه‌ك كه‌ژه‌كه داوا له هه‌موو گه‌له‌كه‌مان، له پێشه‌وه له ژنان، گه‌نجان، هه‌موو پێكهاته هه‌ستیاره‌كان و دۆستانی خۆمان ده‌كه‌ین كه تێكۆشانی ئێستا په‌ره پێبده‌ن. ئێمه داوا ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌ك كه دوژمن ناچار بووه نه‌توانێت هه‌ناسه بدات، له هه‌موو شوێنێك ئاگری تێكۆشان گه‌شتر بكه‌ن و به شێوازێك كه كۆتایی به دوژمن بێت، ئێمه په‌ره به تێكۆشان ده‌ده‌ین. ئه‌م شه‌ڕه كه به پێشه‌نگایه‌تی هه‌په‌گه و یه‌ژه‌ئا/ستار ده‌كرێت، به دڵنیاییه‌وه سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كات، رێپێوانی ٥٠ ساڵه‌ی رێبه‌رایه‌تیمان له ٥٠ هه‌مین ساڵه‌ی خۆیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت، تێكۆشانی شكۆمه‌ندانه‌ی ژنان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه له‌سه‌ر هێڵی سه‌ركه‌وتنی رێبه‌ر ئاپۆ، به به‌رخودانی گه‌ریلا و به تێكۆشانی بڕیاردارانه‌ی ژناندا ده‌بین و ئێمه به دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌كه‌وین".
هـ . ب